
هەرێمی کوردستان
په‌يامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
زۆر به توندى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين كه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده، به بێ هيچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سهقامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به ئامانج گرت.
سوپاس بۆ خواى مه‌زن كه هيچ زيانێكى گيانى لێنه‌كه‌وته‌وه. هاوسۆزى هاووڵاتييانى خۆشه‌ويستى هه‌ولێرين كه له نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێدا كاتێكى سه‌ختيان به‌ڕێكرد. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دى و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كان، تهبايى و يهكڕيزى و كارى پێكهوهيى له هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌خوازێت.
به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سهروهريى عيراقه و جگه له ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه و زيانگه‌ياندن به ئێستا و داهاتووى ته‌واوى عيراق، هيچ ئه‌نجامێكى ديكه‌ى نابێت.
داوا له حكوومه‌تى فيدراليى عيراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين به جددى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژيانه بوه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چيتر ڕێگه نه‌درێت بێڕێزى به سه‌روه‌رى و سهقامگيريى وڵات و ئاسايش و ئاراميى هاووڵاتييانى بكرێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/3/13
https://presidency.gov.krd/statement-issued-by-the-president-of-the-kurdistan-region-5/
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە 14ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ مستەفا کازمی و شاندی یاوەری کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی هێرشی تیرۆریستی سەر شاری ھەولێر کرا و هەردوولا ھاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە ئەمە ھێرش و دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر سەروەری عێراق .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە خوازیاری پەیوەندییەکی دۆستانە بووە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە سەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش، هێرشی و پەلاماردانی هەولێریش دەستدرێژییە بۆ ئاسایش وسەقامگیری عێراق.
سەرۆک وەزیرانی فيدرال ، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هێرشە قبوڵ کراو نییە و نامانەوێت خاکی عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێ و ناکۆکی وڵاتان.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە کەرتی نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان كرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراق دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن
نيوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌ممه 2022/3/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراقى فيدرال و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا وێڕاى دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عيراق، باسيان له هێرشى مووشه‌كيى بهرهبهيانيى رۆژی 13ى ئازار بۆ سه‌ر هه‌ولێر كرد كه دواتر سوپاى پاسدارانى ئێران بهرپرسياريهتيى خۆيان له ئه‌نجامدانى ڕاگه‌ياند.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه هێرشه‌كه پێشهاتێكى جددى و پێشێلكردنێكى زه‌قى سهروهريى عيراقه و دهستدرێژييهكه ئاسايش و ئارامى و سهقامگيريى ته‌واوى عيراق ده‌خاته مهترسييهوه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراقى فيدرال دووپاتى كردوه كه ئه‌وان به نيگهرانييهكى قووڵه‌وه له هێرشه‌كه ده‌ڕوانن و گوتى ئه‌مڕۆ هاتووين تا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵتان بين و وه‌ك پشتگيرييهك بۆ هه‌رێمى كوردستان لێره‌ين. هه‌روه‌ها هيواى خواست كه هه‌ر كێشهيهك هه‌بێت، به لێكگه‌يشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.
ده‌رباره‌ى پاساوى بۆردۆمانهكهش گوايه بنكه‌يه‌كى ئسرائيلى كراوه‌ته ئامانج، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ڕهتيكردهوه كه هيچ بنكه‌يه‌كى ئسرائيلى له هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت و ئه‌و ده‌نگۆيه‌ى به پاساوێكى بێ بنه‌ما له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رۆك وه‌زيران كازمى كرد و سه‌ردانه‌كه‌ى به پشتگيرى و هاوسۆزى بۆ هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه فاكته‌رى سه‌قامگيرى بووه و ده‌بێت، بايهخيش به په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ده‌دات.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له كارى پێكهوهيى و له‌وه كرده‌وه كه ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه‌ى ليژنه‌ى هاوبه‌شى حكوومه‌تى فيدرالى عيراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕاى گشتى و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان ئاشكرا بكرێت و لێى ئاگادار بكرێنه‌وه.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-and-the-iraqi-prime-minister-discuss-the-situation-of-the-country/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ديدارێكى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ئه‌نجام دا
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/3/11 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده‌كانى جيهان، به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاليادا ده‌كات، ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه بوو.
له ڕێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا هه‌ر يه‌ك له به‌ڕێزان ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركيا، مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان وتاريان پێشكه‌ش كرد.
له وتاره‌كاندا تيشك خرايه سه‌ر ته‌حه‌دى و كێشه‌كانى جيهان، شه‌ڕ و پێكدانانى ڕووسيا و ئۆكراینا، دۆخى مرۆيى له ئۆكراینا، ڕۆڵى ديپلۆماسى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌رى و كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و پێكدادان، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گفتوگۆكانى ڤييهنا.
هه‌ر له په‌راوێزى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ديدارێكى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر ئه‌نجام دا.
له ديدارهكهدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئۆكراينا و كاريگه‌رييه‌كانى شه‌ڕ و لێكه‌وته‌كانى، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-qatari-foreign-minister/
پەیامی سەرۆک نێچيرڤان بارزانى لە ساڵیادی ڕاپەڕیندا
يادى ٣١ ساڵه‌ى ڕاپەڕینى شكۆدارى ئازاری ١٩٩١، به گەرمى لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هه‌موو کوردستانيیان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان پيرۆز دەکەم.
ڕاپەڕین دەربڕی خواست و باوەڕ و ئیرادەی پته‌وى گەلی کوردستان بوو له‌پێناو ژیان و داهاتوويهكى باشترى ئازاد و سەرفراز و ڕەتکردنەوەی ستەم و زۆرداريدا. بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و گه‌ل و جه‌ماوه‌رى ڕاپه‌ڕيو و يه‌كڕيزيى لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان بوو.
ڕاپەڕین دەروازەی واڵای گەلی کوردستان بوو بۆ قۆناغی نوێی خۆبەڕێوەبردن و دامەزراندنی دامەزراوە شەرعی و فەرمیيەکانی هەرێمی کوردستان کە پاش ئازادیی عیراق لە دەستووردا جێگیر کران، لە نێوخۆ و دنیای دەرەوەشدا بە فەرمی ناسران و مامەڵەيان لەگەڵدا دەکرێت.
له‌م ياده‌دا دووپاتى دهكهينهوه كه پاراستنی ئازادى و ده‌سكه‌وته‌كانى ڕاپه‌ڕين و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەرک و بەرپرسیاريه‌تیی هاوبه‌شى هەموو کوردستانيیانە و وەفادارییە بۆ گیانی پاکی شەهیدان و هەموو قوربانیانی ڕێگای ئازادى.
با ئه‌م ياده هانده‌رمان بێت بۆ پته‌وكردنى زياترى گيانى تهبايى، پێكهوهيى، يهكڕيزى و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى و كاركردن له‌پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا كه شههيدانى ڕاپه‌ڕين و ته‌واوى شههيدانى كوردستان گيانيان له‌سه‌ر دانا.
وێڕاى دووپاتكردنهوهى پابهنديمان به ئامانجه‌كانى ڕاپه‌ڕينه‌وه، به هيوا و ئومێد، به بڕوا و گهشبينييهوه بۆ داهاتوويهكى باشتر دهڕوانين و به ڕێز و شكۆوه يادى شههيدانى ڕاپه‌ڕين و ته‌واوى شههيدانى کوردستان دهكهينهوه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/3/5
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzanis-statement-on-the-anniversary-of-the-uprising/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، دۆخى عيراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18 هه‌ر له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلاميى ئێران ديدارێكيان ئه‌نجام دا.
له ديدارهكهدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عيراق، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و گفتوگۆى ڤيه‌ننا له‌نێوان ئێران و وڵاتانى ڕۆژاوادا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و هيوايان خواست پرۆسه‌ى سياسى له عيراق له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى پێكهاته‌كانى وڵات‌دا به هاريكارى و لێكگهيشتنى هه‌مووان، ڕاسته‌ڕێ ببێت.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی خاچی سوور کۆدەبێتەوە
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میری قەتەر کۆدەبێتەوە
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە کۆدەبێتەوە
- سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان كۆبووه‌وه
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەکات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد شه‌هرامى نازرى ده‌كات
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا دەکات
- سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا دەكات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له پرسه‌ى خوالێخۆشبوو شێخ خهليفه بن زايد ئال نه‌هياندا ده‌كات