ئێران و ئەمریكا پێگە و رۆڵی عێراق لە ناوچەكەدا لەبەرچاودەگرن

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران دەڵێت، عێراق رۆڵی هەیە لەسەر بازاڕی نەوت و ئاسایشی كەنداوو لەسەر پەیوەندییەكانی ئێران و توركیاو وڵاتانی عەرەبی، بۆیە من پێم وایە هەریەك لە ئێران و ئەمریكا دەیانەوێت عێراق رۆڵی خۆی ببینێت وە لە هەوڵدابن كە بێ‌ لایەن بێت لە نێوان ئەمریكا و ئێراندا.

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: سەردانی هەریەك لە مەكگۆرك و وەزیری ئیتلاعاتی ئێران بۆ عێراق پەیوەندیدارنین پێكەوە تەنها رێكەوتە، چونكە بەپێی زانیارییەكانی من وەزیری ئیتلاعاتی ئێران دەبوو هەفتەی رابردوو سەردانی عێراقی بكردایەت، بەڵام سەردانەكەی دواكەوت لەبەر چەند هۆكارێكی تەكنیكی.

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران وتی: سەردانی ئەم دوو كەسە گرنگی خۆی هەیە بەوەی كە عێراق پێگەیەكی گرنگی هەیە بۆ دابینكردنی ئاسایشی ناوچەكە بە نیسبەت ئێران و ئەمریكاوە.

روونیشیكردەوە، عێراق رۆڵی هەیە لەسەر بازاڕی نەوت و ئاسایشی كەنداوو لەسەر پەیوەندییەكانی ئێران و توركیاو وڵاتانی عەرەبی، بۆیە من پێم وایە هەریەك لە ئێران و ئەمریكا دەیانەوێت عێراق رۆڵی خۆی ببینێت وە لە هەوڵدابن كە بێ‌ لایەن بێت لە نێوان ئەمریكا و ئێراندا، عێراق تاچەندە دەتوانێت بێ‌ لایەنی خۆی بپارێزێت ئەوە قسەیەكی ترە.

باسی لەوەشكرد، بارودۆخی ناوخۆیی عێراق ئاوسە بە كۆمەڵێك ئەگەر و پێشبینی وەك ئەنجامدان یان دواخستنی هەڵبژاردن، دوای ئەوەی موقتەدا سەدر بڕیاریدا بكشێتەوە لە پرۆسەی هەڵبژاردن پێم وایە ئەو بڕیارە گرفتێكی دیكە بۆ عێراق دروستدەكات.

https://politicpress.com/59869/

Read کد خبر: 2556

دوایین هەواڵەکان

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی