شاندی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، لە ٢٢ـەمین کۆنگرەی زانستە پیشەسازییەکانی خواردەمەنی ئێران لە پارێزگاری گۆڵستان بەشداریی کرد.

 

شاندی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران کە پێکھاتبوو لە: "وڵات ئەسعەد پەیرەو"، "عەلی ئازادی" و "خوڵقی سەبری" بەشدارییان لە ٢٢ـەمین کۆنگرەی زانستە پیشەسازییەکانی خواردەمەنی ئێران کرد و ھەروەھا لە کردنەوەی یەکەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی بەرھەمە خواردەمەنی و شیرەمەنییەکانی ئێران لە پارێزگاری گۆڵستان ئامادەبوون.

 

شاندی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەریمی کوردستان لە تاران کە لە لایەن ڕێکخراوەی پیشەسازی بچووک و شارۆچکە پیشەسازییەکان بۆ بەشداری لە ٢٢ـەمین کۆنگرەی زانستە پیشەسازییەکانی خواردەمەنی ئێران بانگھێشت کرابوو بە ئامادەبوونی دوو جێگری وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی ئێران و ھەروەھا پارێزگاری گۆڵستان و چەندین نوێنەری پەرلەمانی ئێران و پسپوڕانی زانکۆکانی سەرتاسەری ئێران و کاربەدەستان و بازرگانانی بەشی پیشەسازی خواردەمەنی ئێران، ڕۆژی ٣٠/٠٨/٢٠١٤ بەشداریی لەم کۆنگرەیەدا کرد.

 

شاندەکە پاشان بەشدارییان کرد لە کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی بەرھەمە خواردەمەنی و شیرەمەنییەکان و ھەروەھا لەگەڵ خاوەن کۆمپانیا بازرگانییەکان و خاوەن کارگەکان چاوپێکەوتنیان کرد و لەم دیدارانەدا بە شاندی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەریمی کوردستان لە تارانیان ڕاگەیاند کە زۆر بە پەرۆشن  بۆ کارکردن، بەرھەمھێنان و وەگەڕخستنی سەرمایە لە ھەرێمی کوردستان.

 

لە رۆژانی مانەوەیاندا لە پارێزگای گوڵستان، سەردانی شارۆچکەی پیشەسازی گۆڵستانیان کرد و لە نزیکەوە چاویان بە توانا و بەھرەی کوالیتەی بەرھەمەکانیان کەوت.

 

لەم سەردانەدا بەرپرسانی پارێزگای گۆڵستان زۆر بە رێزەوە مێوانداریان لە شاندی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران کرد و ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ سەردانی ھەرێمی کوردستان و بانگھێشت کردنی شاندی بازرگانی و تیجارییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران و پارێزگای گۆڵستان.

 

یەکەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی بەرھەمە خواردەمەنی و شیرەمەنییەکانی ئێران لە ڕۆژانی ٨ تا ١١ی شەھریوەری ئەمساڵ بە یارمەتی ڕێکخراوەی پیشەسازی بچووک و شارۆچکە پیشەسازییەکان و کۆمپانیاکانی نێودەوڵەتیی پارێزگاری گۆڵستان لە شوێنی ھەمیشەیی پێشانگای نێودەولەتیی پارێزگاری گۆڵستان لە شاری گوڵستان بەڕێوەچوو.

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی