نوێنەرایەتیی هەرێمى کوردستان لە تاران بەشداریی لە ڕێوڕەسمی رۆژى جیهانى ئاشتیدا کرد کە لە لایەن مۆزەخانەى ئاشتى تاران بەرێوەچوو.
لەدواى بانگهێشتێکى فەرمى لە لایەن مۆزەخانەى ئاشتى تاران بەبۆنەى رۆژى جیهانى ئاشتى هەر یەک لە "سۆران عەلی ئەمین" بەرێوەبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنیی نوێنەرایەتیی هەرێمى کوردستان و "سەلام عارف روشدى" ئەندامی نوێنەرایەتیی هەرێمى کوردستان بەشداریان لە ڕێوڕەسمی رۆژى جیهانى ئاشتیدا کرد کە لە لایەن مۆزەخانەى ئاشتى تاران و بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتیی پایەبەرزیی ئێرانی لە هۆڵی مۆزەخانەى ئاشتى لە شاری تاران بەرێوەچوو.
لەم بەرنامەیەدا ژمارەیەک لە دیپلۆماتە بیانییەکان بەشداربوون لەگەڵ هەندێک بەرپرسی کۆمارى ئیسلامى ئێران لەوانە: دکتۆر "سەید محەمەد خاتەمى" سەرۆک کۆمارى پێشووى ئێران، "گری لۆییس" نوێنەریی نیشتەجێی و باڵیۆزی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاران، "ئەحمەد موحیت تەباتەبایی" جێگری سەرۆکی کۆمیتەی نەتەوەیی مۆزەخانەکانی ئێران، "محەمەد بەهەشتی" سەرۆکی کۆمیتەی نەتەوەیی مۆزەخانەکانی ئێران و چەندین کەسایەتیی دیکەی بیانی و ئێرانی.
لە سەرەتای ڕێوڕەسمی رۆژى جیهانى ئاشتیدا پەیامی بریندارانی کیمیایی و هەروەها "ئێستێر کیش لارووش" بەرپرسی نووسینگەی ناوچەیی یۆنسکۆ لە تاران خوێندرایەوە، پاشان "محەمەد ڕەجایی موقەدەم" بریکاریی ناوەندیی زانیارییەکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاران، پەیامى "بانکى مۆن" سکرتێرى گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان خوێندەوە.
لە درێژەی ئەم ڕێوڕەسمەدا دکتۆر "سەید محەمەد خاتەمى" سەرۆک کۆمارى پێشووى ئێران وتارێکی پێشکەش کرد و لە کۆتاییدا "گری لۆییس" نوێنەریی نیشتەجێی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاران چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
دوایین هەواڵەکان
- كارنامهى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن تهواو بوو
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و ههرێمى كوردستان، پێويستييان به يهكێتيى ئهورووپايه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ئهڵمانيا دهكات
- «نازم دەباغ» لەگەڵ «مەحموود نەجەفی عەرەب» سهرۆکی ژووری بازرگانیی تاران دیداری کرد
- نازم دەباغ: بە دووری دەبینم ئەمریكا هێرش بكاتە سەر ئێران
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ سهرۆكى ئيستۆنيا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى بهريتانيا كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى ئهمهريكا كۆبووهوه
- سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان هێرشهكهى سهر ههولێر سهركۆنه دهكات
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێشوازى له سهرۆكى ئيستۆنيا دهكات