"نازم دەباغ" لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی فارس: عێراقییەکان بۆ لەناوبردنی داعێش پێویستییان بە دەستێوەردانی دەرەکی نییە

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە ئاماژە بە توانای عێراقییەکان لە سەرکوتکردنی داعێش، لەسەر بێ نیازی ئەم وڵاتە بۆ هەر جۆرە دەستێوەردانی نیزامی وڵاتی بیانی جەختی کردەوە.

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری سیاسیەتی دەرەوەی ئاژانسی فارس بە ئاماژە بە هەواڵە دژبەیەکەکانی بڵاوکراوە لەسەر عێراق، کە گوایە دەوڵەتی ئەم وڵاتە داواکاریی لە هەندێک لە وڵاتانی بیانی بۆ یارمەتیدانی نیزامی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعێش کردووە، گوتی: ئەگەر هێزەکانی سوپا، خەڵکی و پێشمەرگەکانی عێراق لەگەڵ یەکتری یەکگرتووبن و بە ڕوحییەی نیشتمان پەروەریی لە تەنیشت یەکتریدا بەربەرەکانێی گرووپە تیرۆریستیی داعێش ببنەوە بە ئاسانیی و بێ گچکەترین یارمەتی دەرەکی دەتوانن ئەم گرووپە تیرۆریستییە سەرکوت بکەن.

"نازم دەباغ" سەبارەت بە هەڵوێستی بەرکارانەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش گوتی: هەر چەندە کە دەرکردنی ڕاگەیێندراو و مەحکووم کردنی کردەوە و جووڵانەکانی گرووپی تیرۆریستی داعێش لە لایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە خۆی لە خۆیدا پێویستە، بەڵام تەنیا بە مەحکووم کردن و دەرکردنی ڕاگەیێندراو ناتوانرێت کە بەربەرەکانێی تیرۆریسم و گرووپە تیرۆریستییەکان ببیتەوە، بەڵکوو کردەوەی بەهێز و کارامەکانی دیکەش لەم بوارەدا پێویستە.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە ڕەخساندی کەشووهەوای هەندێک لە گرووپە سیاسییەکان بۆ بێ بایخکردنی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئەم وڵاتەش گوتی: هەندێک لە گرووپەکان بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە باروودۆخی ئێستای عێراق، هەوڵدەدەن لێنەهاتوویی هەندێک لە فەرماندەکانی سوپای ئەم وڵاتە کە بووە هۆی شکستی سوپا لە ڕۆژە سەرەتاییەکانی هێرشی داعێش بۆ سەر موسڵدا، بخەنە ئەستۆی دەوڵەت و حیزبە براوەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی عێراقدا و هەوڵدەدەن دەرئەنجامی ئەم هەڵبژاردنانە کە لەڕاستیدا ڕەنگدانەوەی ویستی خەڵکی عێراقە، بخنە ژێر پرسیارەوە.

 

 

 

 

 

 

 

Read کد خبر: 575

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی