نازم دەباغ بریندارانی کردەوە تیرۆیستییەکەی خانەقین لە ئێرانی بەسەرکردەوە

  • سێ شەممە, 06 ئایار 2014

نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بریندارانی کردەوە تیرۆیستییەکەی خانەقین لە ئێرانی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی تەندروستییان بوو.

نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، سەر لەبەیانی ڕۆژی سێشەمە 6ی مایی 2014 سەردانی بریندارانی کردەوە تیرۆیستییەکەی خانەقین لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تارانی کرد و لە نزیکەوە ئاشنابوو لە باری تەندروستییان و ئومێدی زووچاکبوونەوەی بۆ خواستن و ئامادەیی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی نیشاندا بۆ هەر هاوکارییە کە پێویستییان پێی بێت.

لە بەرامبەردا بریندارانی کردەوە تیرۆیستییەکەی خانەقین، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە سەردانی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بۆ نەخۆشخانە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستییان.

 

سێ شەممە, 06 ئایار 2014

 

 

 

 

 

 

Read کد خبر: 508

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی