دکتۆر جگەرخوێن لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی فارس: کوردەکانی عێراق وەکوو شارۆمەندی دیکەی ئەم وڵاتە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدارییان کرد

جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند: چاوەڕوانی ئەوەین کە لە هەڵبژاردنەکاندا ڕێژەیەکی زۆر لە بەشداری دەنگدەران لە ئێران ببینین و ئەگەر ژمارەی دەنگدەرەکانی ئەم خولە کەم بوو بە هۆی گەڕانەوەیانە بۆ وڵاتی عێراق.

 

دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران کە وەکوو چاودێر لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە بنکەی دەنگدانی دەوڵەت ئاباد ئامادەبوو، لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری سیاسەتی دەرەوەی ئاژانسی فارس ئێرانی بە ئاماژە بەوەی کە کوردەکانی عێراق وەکوو شارۆمەندی دیکەی ئەم وڵاتە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدارییان کرد تاکوو بتوانن نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن، ڕایگەیاند: نوێنەرانێک لە پارت و لایەنە سیاسییەکان لە ئێران ئامادەن تاکوو بەسەر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سێیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئێران چاودێری بکەن.

 

گوتیشی: هاوکارییەکی باش لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکاندا بۆ شارۆمەندانی عێراقی ئەنجامدراوە و باروودۆخی گونجاو بۆ ئەم کارە لە لایەن ئێرانەوە ڕەخساوە.

 

دکتۆر جگەرخوێن لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: 18 بنکەی دەنگدان لە 11 شاری ئێران دیاریکراوە، لەوانە: لە تاران 3 ناوەندی دەنگدان و لە شارەکانی مەشهەد، ورمێ، ئەهواز و ئیلام 2 ناوەندی دەنگدان و هەروەها لە شارەکانی یەزد، قوم، سنە و ... هەر کام یەک ناوەندی دەنگدان دیاریکراوە.

 

جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران لە کۆتایی ئەم چاوپێکەتنەدا گوتی: لە هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی ساڵی 2005 نزیکەی 70 هەزار عێراقی دانیشتووی ئێران دەنگیاندا و ئەم ڕێژەیە لە ساڵی 2010 گەیشتە 50 هەزار کەس و لە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی ڕابردوو کەمبووەوە، هۆیەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زۆربەی عێراقییەکان دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان و چاوەڕوانی ئەوەین کە لەم هەڵبژاردنەدا ڕێژەیەکی زۆر لە بەشداری دەنگدەران لە ئێران ببینین و ئەگەر ژمارەی دەنگدەرەکانی ئەم خولە کەم بوو بە هۆی گەڕانەوەیانە بۆ وڵاتی عێراق

 

 

 

 

 

 

 

Read کد خبر: 492

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی