نوێنەرایەتی
دکتۆر "جگەرخوێن" لەگەڵ "الویە دوکوتینى" ڕاوێژکارى باڵیۆزخانەى فەڕەنسا دیداری کرد
دکتۆر "جگەرخوێن" جێگرى نوێنەرایەتیی هەرێمى کوردستان لە تاران، لەگەڵ "الویە دوکوتینى" ڕاوێژکارى باڵیۆزخانەى وڵاتی فەڕەنسا لە ئێران دیداری کرد.
"الویە دوکوتینى" ڕاوێژکارى باڵیۆزخانەى وڵاتی فەڕەنسا لە تاران، رۆژى دووشەممە رێکەوتى 10-11-2014 سەردانى نووسینگەى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "محمد سەدیق ئەحمەد" (جگەرخوێن) جێگرى نوێنەرى حکوومەتى هەرێمی کوردستان و "سۆران علی" بەرێوەبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنیی نوێنەرایەتیی هەرێمى کوردستان پێشوازى گەرمی لێ‌کرا.
لە سەرەتاى دیدارەکە دکتۆر "جگەرخوێن" یارمەتیی و هاوکارییەکانى فەڕەنساى بۆ ئاوارەکانی هەرێمى کوردستان زۆر بەرز نرخاند.
لەم دیدارەدا بەشێوەیەکى تێروتەسەل باس لە باروودۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا و "الویە دوکوتینى" باسی لەوە کرد کە فەڕەنسا زۆر لە نزیکەوە و بە وردى چاودێرى ڕەوشی پێشهاتەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق دەکات و باسی لە سووربوونى وڵاتى فەڕەنسا کرد بۆ پشتیوانى هەرێمى کوردستان و دوایین هەڵوێستى فەڕەنسا و وڵاتانى هاوپەیمانى ئەورووپاى خستەڕوو و تەئکیدى لەسەر جدییەتى هەڵوێستى فەڕەنسا کرد بۆ پشتیوانى هەرێمى کوردستان.
لە درێژەی ئەم دیدارەدا، دکتۆر "جگەرخوێن" هەڵوێستى حکوومەتى هەرێمى کوردستانى لەمەڕ ڕووداوەکانی ئەم دوایانە باس کرد و هەروەها باسی لە خۆڕ‌اگرى و ئازایەتى پێشمەرگەکانى کوردستان کرد لە بەرەنگاربوونەوەى تیرۆریستان‌دا. لە وڵامدا ڕاوێژکارى باڵیۆزخانەى وڵاتی فەڕەنسا لە تاران، جەختى لەسەر قسەکانى جێگرى نوێنەری حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە تاران کرەوە و ئاماژەى بە وەکرد کە سیاسەت و بۆچوونى هەرێمى کوردستان لە ناوچەکەدا جیاوازە و کارەکانى حکوومەتى هەرێمى لە ماوەى ڕابووردودا ئەوەى نیشانداوە و پێویستە لەسەر هەموو لایەک پشتیوانى لە کوردستان و پێشمەرگە بکرێت لە ڕوبەروبوونەوەى تیرۆریستان‌دا.
لە بەشێکى دیکەی دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى ناوەندی عێراق کرا.
وتاری "نازم ده‌باغ" له ماڵپه‌ڕی لڤین / داعش زاده‌ی سیاسه‌تی نادروست و ململانێی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات
ئه‌گه‌ر که‌مێک بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو و دواوه‌وه به تایبه‌ت دوای سه‌رهه‌ڵدانی بیری مارکسیزم و لێنینیزم و دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا وه‌کو سه‌رمایه‌دار و کۆلۆنیالیزم دژی بلۆکی رۆژهه‌ڵات و سۆسیالیزم که‌وتنه به‌رنامه‌رێژی بۆ دژایه‌تیکردنی کۆمۆنیزم، هه‌روه‌ها که بینیمان ئه‌مه‌ش له رێگای پشتیوانی‌کردنی بزووتنه‌وه ئایینییه‌کان به تایبه‌ت بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌کانه‌وه کرا چونکه ئه‌مانه له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت هاوسنوور بوون به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت ئه‌فغانستانی داگیرکرد، که دواتریش ئه‌فغانه‌کان گروپه سه‌له‌فییه‌کانیان پێکهێناو به سه‌رهه‌ڵدانی ئوسامه بن‌لاده‌ن له عه‌ره‌بستانه‌وه، له لایه‌ن گروپه وه‌هابییه‌کانه‌وه پشتیوانی کراو توانییان تاڵیبان له ئه‌فغانستان پێک‌بێنن، به به‌هێزبوونی ئه‌م گروپه به‌ره‌و ئامانجی دیکه هاندران و له کۆتاییشدا گروپی قاعیده‌ی لێ دروست بوو که بوونه دوو باڵی سه‌ره‌کی توندڕه‌وی له ناوچه‌که‌دا، له درێژه‌دا بوونه دژبه‌ری رۆژئاوا و ئه‌مریکایان کرده ئامانج و لووتکه‌ی ئه‌م دژایه‌تیکردنه‌ش ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ڕه‌کانی رێکخراوی بازرگانی جیهانیی بوو له ١١ی سیبته‌مبه‌ری ٢٠١١.
دوای ئه‌وه ئه‌مریکا که‌وته بیرکردنه‌وه‌ی تۆڵه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوپه‌یمانییان دروست کرد و په‌لاماری ئه‌فغانستان درا و تاڵیبان و قاعیده‌یان شکاند به‌ڵام ئه‌مانه به ته‌واوی له‌ناو نه‌چوون واش دیاربوو که یان نه‌توانرا یان خود مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یان بوو که له داهاتوودا به مه‌به‌ستی هه‌ندێ مه‌رامی تایبه‌ت به‌کار بهێنرێن به‌ڵام ئاکامی نه‌خوازراوی ئه‌م بڕیاره ئه‌وه بوو که قاعیده و ته‌کفیرییه‌کان بوونه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره.
هه‌روه‌ها که بینیمان شه‌ڕی ئه‌فغانستان، داگیرکردنی کوێت و قه‌یرانی عیراق هه‌موویان به هاوپه‌یمانی کراو له عیراقیش سه‌دام رووخێندرا و سیستمێکی نوێی سیاسی هاته ئاراوه، له ئه‌نجامدا هێزه به‌عسی و ته‌کفیری و سه‌له‌فییه‌کان له عیراقدا په‌رش و بڵاوبوونه‌وه‌و که‌وتنه دژایه‌تیکردنی عیراقی تازه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو ئه‌وه بوو که پاشماوه‌کانی ئه‌مانه له گۆڕه‌پانی سیاسی و سه‌ربازی وڵات‌دا دوور نه‌خرانه‌وه که ئه‌مه‌ش پرسیارێکی گرنگ دروست ده‌کات، ئه‌م ره‌وته‌ش رۆژ له‌دوای رۆژ راده‌ی خراپه‌کاری و ته‌قاندنه‌وه‌کانی خۆیان زیادتر کرد و ژماره‌یه‌کیس له قاعیده و به‌عسییه کۆنه‌کان رژانه سوریاوه. که ئه‌وکاتیش سوریا به بیانووی پارێزگاری له پاشماوه‌ی به‌عس و هاوسۆزی بۆیان و دژایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی کورد و شیعه داڵده‌ی ده‌دان.
لێره‌دا پێویسته باسێک بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی له ئه‌فغانستان و عیراق و ناوچه‌که هاته کایه‌وه به خراپ ئیداره‌کردنی رژێمه‌کان و هه‌ست نه‌کردن به ده‌رهاوێشته‌ژکان که بوونه هۆی سازکردنی زه‌مینه‌یه‌ک که هه‌رچی زیاتر ته‌کفیری و سه‌له‌فییه‌کان گه‌شه بکه‌ن و شان به شانی ئه‌وانیش قاعیده جالاکییه‌کانی خۆی گه‌شه پێدا. له ئه‌وروپا و جیهانی ده‌ره‌وه‌شدا ئه‌م بیروباوه‌ڕانه که‌وتنه ناو فیکر و هزری گه‌نجه موسڵمانه‌کانه‌وه که له بارێکی ده‌روونی جیاوازدا ده‌ژیان، هه‌روه‌ها له عیراق و سوریاش زه‌مینه و بارودۆخێک ئاماده کرا که زیاتر گه‌شه بکه‌ن چونکه ده‌سه‌ڵاتی عیراق که‌وته ده‌ست زۆرینه‌ی شیعه‌وه که به خراپ ئیداره‌کردنی رژێم له لایه‌ن مالکییهوه و ده‌رپه‌راندنی سوننه‌کان و باش خزمه‌ت نه‌کردنی هاووڵاتیانی عیراق به تایبه‌ت له ناوچه سوننه‌نشینه‌کانی وایکرد رێژه‌ی ناڕه‌زایی و دژایه‌تی دژی حکومه‌تی عیراق و ده‌وڵه‌تی قانون گه‌شه بکات، تا ئه‌و ئاسته‌ی که چه‌ندین جار خۆپیشاندان و جۆرێک له راپه‌ڕین دروست بوو که بووه هۆی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی فه‌لوجه و ئه‌نبار.
له سوریادا به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و له هه‌ندێ لاوه به تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی سیاسه‌تی تاکره‌وی و خۆسه‌پاندنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د زه‌مینه‌یه‌ک سازکرا که به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه کێشه‌و راپه‌ڕین دروست ببێت، به تایبه‌ت له لایه‌ن ئیخوان و سه‌له‌فییه‌کانی حه‌ڵه‌ب و حمس و ... هه‌روه‌ها ناره‌زایی کورده‌کان له حکومه‌تی ناوه‌ندی که مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه‌و شوناسی کوردی له‌م وڵاته‌دا ساڵانێکی زۆر پشتگوێ خرابوو و سه‌ره‌کیترین مافه ئینسانییه‌کانی کورده‌کان پێشێل کرابوون، له ئاکامدا به دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندی رێگا بۆ چالاکی گروپه سه‌له‌فی و ته‌کفیرییه‌کان کرایه‌وه‌و به‌مه‌ش چالاکییه‌کانی خۆیان به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو گه‌شه پێدا.
جه‌ماعه‌تێکیش به‌ناوی ئه‌رته‌شی ئازاد و نوسره‌ی ئیسلامی و هه‌روه‌ها کورد که‌وتنه دژایه‌تی کردنی به‌شار ئه‌سه‌د، لێره‌دا بوو که تورکیا، عه‌ره‌بستان، قه‌ته‌ر و وڵاتانی ئه‌وروپایی به مه‌به‌ستی جیاواز و به شێوه‌ی راسته‌وخۆ که‌وتنه پشتیوانی کردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی به‌شار ئه‌سه‌د بووبوونه‌وه، جگه له کورده‌کان که ئه‌وانیش رێگایه‌کی دیکه‌یان گرته به‌ر.
له‌م بارودۆخه‌دا قاعیده‌ی عیراق و کۆنه به‌عسییه‌کان به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی خۆیان گواسته‌وه بۆ سوریا و تێکه‌ڵ بوون به ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی سوری و کوردیان په‌راوێز خست، پشتیوانییه بێ حیساب و له‌راده به‌ده‌ره‌کان بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا بووه هۆی به‌هێزبوونی ئه‌وانه‌و له دواییدا سه‌یرکرا که ئه‌مانه له چوارچێوه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌رده‌چن و بێ توانایی ئه‌رته‌شی ئازادی سوریاش وایکرد که به‌عسییه سه‌دامییه‌کان و قاعیده‌ی عیراق زۆر به‌هێزتر بن.
دوای ئه‌م به‌هێزبوونه بوو که قاعیده‌ی عیراق، به‌عسییه کۆنه‌کان، سه‌له‌فییه‌کان، ته‌کفیرییه‌کان و به‌شێک له ئیخوانی سوریا یه‌کیان گرت و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام‌یان دروست کرد، واتا "داعش". به‌رنامه‌ی داعش پێکه‌تابوو له دروست‌کردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، قبوڵ‌نه‌کردنی هه‌موو بیر و باوه‌ڕ و ئایدیۆلۆجیایه‌کی دیکه جگه له خۆیان و ته‌کفیرکردنی هه‌موان، که‌وتنه کاری تیرۆریستی و کوشتن و بڕین و تۆقاندن، له‌م ره‌وته‌شدا تا ئه‌و جێگایه‌ی گه‌شه‌یان کرد که چالاکییه‌کانی خۆیان له سوریاوه گه‌یانده عیراقیش و توانی له ناوچه سوننه‌نشینه‌کانی عیراق، موسڵ، تکریت و به‌شێک له ناوچه‌کانی سامه‌ڕاو که‌رکوک و دیاله بخاته ژێر رکێفی خۆیه‌وه و توانییان ئه‌مانه ببه‌ستن به فه‌لوجه‌و ئه‌نباره‌وه، که هۆکاری یه‌که‌می ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌شیان بێ‌توانایی سوپای عیراق بوو که مالکی به متمانه له‌سه‌ر کۆنه ئه‌فسه‌ره‌کانی به‌عسی ناو سوپای عیراق پێکی هێنابوو بۆیه له ماوه‌یه‌کی کورتی چه‌ند کاتژمێری نزیک یه‌ک سه‌د هه‌زار سه‌ربازی عیراقی په‌رش و بڵاوبوونه‌وه و ناوچه‌که که‌وته ده‌ست داعش و ته‌نها ئه‌و ناوچانه مانه‌وه که پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی لێ‌بوو.
ئه‌مه ئاکامی ئه‌و بارودۆخه بوو که به هۆی خراپ ئیداره‌کردنی مالکییهوه هاتبووه ئاراوه‌و زۆرینه‌ی سوننه‌ی بێ‌به‌ش کردبوو که بووه هۆی گه‌شه‌کردنی داعش و دژایه‌تیکردنی مالکی له لایه‌ن سوننه‌کانی لێکه‌وته‌وه.
له رووی مێژووییه‌وه یه‌کگرتنی نێوان به‌عسییه‌کان، قاعیده، سه‌له‌فی و ته‌کفیرییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیرۆکه ئیسلامییه‌ی که له سه‌ره‌تای دامه‌زرادنی به‌عسه‌وه بڕوای به یه‌کگرتوویی سوریا، میسر و عیراق بوو و ئێستاش دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ که‌وتوونه‌ته جێبه‌جێکردنی ئه‌و بیرۆکه‌و هه‌وڵی زیندووکردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی ده‌ده‌ن.
داعش به پشتیوانی ئه‌وانه‌ی که له عیراقی یه‌کگرتوو و به‌هێزبوونی کورد و شیعه رقیان بوو و ماوه‌یه‌ک له بیری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا بوون که‌وتنه زیاتر په‌لاماردان و فراوانکردنی سنووری ده‌سه‌ڵاته‌کانیان که به‌نده له چاوپێکه‌وتنێکدا له رابردوودا باسم له‌وه کرد که له هه‌لێکی ره‌خساودا داعش په‌لاماری کوردستان ده‌دات و ئه‌وه بوو کردی.
ئه‌ڵبه‌ت هێرشی داعش بۆ سه‌ر کوردستان خاڵی وه‌رچه‌رخانی رووداوه‌کانی ناوچه‌که بوو، دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر کوردستان زیاتر له هه‌میشه هه‌ست به مه‌ترسییه‌کانی داعش کرا و بۆیه ده‌م و ده‌ست جیهان شڵه‌ژاو که‌وتنه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین، که له‌م بواره‌دا وڵاتانی ناوچه‌و جیهان له دوو به‌ره‌دا دابه‌ش کران:
1 ـ ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌وتنه جموجۆڵ بۆ پشتیوانی‌کردنی عیراق و کورد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش
2 ـ ئه‌و وڵاتانه‌ی له نزیک یان دوور بێ‌ده‌نگ بوون و هیچ جۆره هه‌ڵوێستێکیان نه‌نواند دژی داعش.
ئه‌م دابه‌شبوونه هه‌ڵگری راستییه‌که، بۆ ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی هاوکاری سه‌ربازی و مرۆڤایه‌تی بوون و له هه‌وڵدان بۆ دروست‌کردنی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نابێت جارێکی دیکه له‌به‌ڕ مه‌رامه تایبه‌تییه‌کان و بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌که کاتی واتا له ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی دیاریکراودا هاوکاریی یه‌کتر بن و دوایی لێبگه‌ڕێن و رووداوه‌کانی داهاتوو هاوشێوه‌ی رابردووی ئه‌فغانستان و عیراق دووپات ببنه‌وه. ئه‌گه‌ڕ چاوێک به ئه‌زموونی وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا بخشێنین ده‌بینین که ئه‌گه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی توکمه و دووربینانه نه‌بێت داعشێکی خراپتر و بریندارتر ده‌که‌وێته گیانی مرۆڤایه‌تی و جیهان و ناوچه‌که تووشی مه‌ترسی ده‌کات.
نه‌هێڵین ناوچه‌که و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ببنه خۆراکی کێشه‌کان و کێشه دوولایه‌نه و چه‌ندلایه‌نه‌کان له‌سه‌ر گیان و ماڵی ئه‌مان یه‌کلا نه‌بێته‌وه، به‌داخه‌وه زۆر جاریش به له‌ناوبردنی دیکتاتۆرێک، دیکتاتۆرێکی خراپتر هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌مه‌ش وایکردووه که خه‌ڵک هه‌وڵی له‌ناوبردنی به‌رده‌وامی دیکتاتۆره نوێکان ده‌ده‌ن و به‌داخه‌وه ئه‌م بارودۆخه زۆرجار به‌رده‌وام ده‌بێت.
له کۆتاییدا ده‌بێت بڵێم داعش زۆر له‌و قه‌باره‌یه بچوکتره که هه‌یه چونکه پێکه‌اته‌ی داعش پێکه‌اتووه له به‌ره‌یه‌کی زۆرێک له‌و سوننانه‌ی دژی حکومه‌تی نوێی عیراقن که خاوه‌ن بیرورای جیاوازیشن به تایبه‌ت له بواری دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و داهاتووی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌که‌و جیهاندا.
نابێت له یادیش بکه‌ین که داعش هێزێکی بێ‌وڵات و بێ نیشتمانه، داعش به جۆرێک یه‌که‌مین رێکخراوی تیرۆریستی جیهانه که فۆرمی نێوده‌وڵه‌تی له‌خۆ گرتووه، له گرنگترین ئامانجیان دامه‌زراندنی وڵات و نیشتمانێکی تایبه‌ت به خۆیانه، له ئێستادا توانیویانه تا راده‌یه‌ک ئه‌م ئامانجه بێننه دی، بۆیه شه‌ڕی ئێستا بۆ ئه‌وان شه‌ڕی مردن و سه‌رکه‌وتن یان مان و نه‌مانه، ئه‌وان به دڵنیاییه‌وه دوای خۆیان و به شکست خواردنیان له عیراقدا، ته‌نها و ته‌نها وێرانی به‌جێ ده‌هێڵن.
ئه‌گه‌ریش سه‌رکه‌ون بیر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌نه‌وه که ئه‌ڵبه‌ت هیچ هێزێکی ئیسلامی دیکه پشتیوانی‌یان ناکات، چونکه داعش له خۆیدا ناتوانێت هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه له ئیسلام په‌سه‌ند بکات، بۆیه له‌ناوبردنی و ریشه‌کێشکردنی ئه‌م گروپه پێویسته‌و ده‌بێت به پلانێکی توکمه له‌ناو ببرێن، له هه‌مان کاتدا زه‌مینه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی وه‌ها گروپێک له ناوچه‌که‌دا وشک بکرێت، ئه‌زموونی رابردوو سه‌لماندوویه‌تی به سه‌رهه‌ڵدانی گروپه نوێکان، راده‌ی توندڕه‌وی و تاوان و جه‌نایه‌ته‌کانییان گه‌شه ده‌کات.
بە ئامادەبوونی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان یادی "ئەحمەد تەها" بەرز ڕاگیرا
بە ئامادەبوونی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تاران، یادی "ئەحمەد تەها" پەڕڵەمانتاری پێشووی کورد لە تاران بەرز ڕاگیرا.
بە ئامادەبوونی دکتۆر "جگەرخوێن" جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تاران و چەندین کەسایەتیی ناسراوی سیاسی و فەرهەنگی ئێران و کوردستان، لەوانە: دکتۆر "مەجید ئەنساری" بریکاری پەڕڵەمانی سەرۆک کۆماری ئێران، ئەندازیار "محەمەد غەرەزی"، دکتۆر "حەسەن غەفووری فەرد"، سەید "مەحموود دۆعایی"، دکتۆر "محەمەدڕەزا خەباز"، دکتۆر "جەلال جەلالیزادە"، ئەندازیار "موڕتەزا زەڕین گوڵ"، "محەمەدساڵح نیکبەخت"، دکتۆر "محەمەدعەلی سوڵتانی"، دکتۆر "جەلال ساداتیان"، سەید "مەعرووف سەمەدی"، "محەمەد کەریمیان"، دکتۆر "ئەسعەد ئەردەڵان"، "جەعفەر ئایین پەرەست"، "عەبدوڵڵا سۆهرابی"، "حاسڵ داسە"، دکتۆر "ڕەسووڵ خزری"، سەید "عیماد حوسەینی"، دکتۆر "قەسیم عوسمانی"، "محەمەدڕەئووف قادری"، "عەبدوالڕەحیم نووربەخش"، "ئەحمەد حەکیمی پوور"، "محەمەد شاوێرانی"، "محەمەدساڵح ئیبڕاهیمی"، "عەبدوڵڵا جەهانبین"، ئەندامانی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆڕی کوردانی دانیشتووی تاران، "محەمەدڕەئووف تەوەکولی"، "فەڕشید غەریب نیژاد"، "محەمەد سەدیقی سەفایی" ئەندامی لێژنەی بەرپرسیارییەتی ماڵی کرماشان لە تاران، "هاشم سەلیمی"، لێژنەی بەرپرسیارییەتی قەسریی شیرینییەکان و لوڕستانییەکانی دانیشتووی تاران، "محەمەدڕەئووف داشبەندی"، ئەندامانی کۆمیتەی ئافرەتانی کۆڕی کوردانی دانیشتووی تاران، دکتۆر "محەمەدعەلی سوبحان ئیلاهی"، دکتۆر "محەمەدحەسەن زیائی فەر"، دکتۆر "رەهبەری ئەملەش"، "غەفار ئیسماعیلی"، ئەندازیار "عەبدوڵڵا نەورۆزی"، دکتۆر "ئەحمەد کاشانی"، "عەلی حیشمەتیان" و هەروەها بنەماڵەی خۆاڵێخۆشبوو "ئەحمەد تەها" و بە پێشکەشکاری "پەرویز حەبیبی"، ڕێوڕەسمی بیرئانینی نوێنەری پێشووی شاری بۆکان لە خولەکانی سێیەم و چوارەمی پەڕڵەمانی ئێران و هەروەها یەکەمین فەرمانداری کوردی سەرتاسەی ئێران دوای هاتنە سەر کاری دکتۆر سەید "محەمەد خاتەمی" سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران، لە مزگەوتی جامیعی شارۆچکەی غەرەبی شاری تاران بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای ئەم بیرئانینەدا دکتۆر "ئەسعەد ئەردەڵان" پسپۆر لە بواری مافەنێودەوڵەتیەکاندا سەبارەت بە کەسایەتیی "ئەحمەد تەها" گوتی: بەبڕوای من پیشەی نوێنەرایەتیی پەڕڵەمان، پیشەیەکی زۆر سەختە و ئەگەر کەسانێک بتوانن باری قورسیی ئەم بەرپرسیارییەتییە کە لە لایەن خەڵکییەوە لەسەر شانیان داندراوە بە باشی بە ئەنجامی بگەیەنن مرۆڤگەلێکی بەختەوەرن کە هەم لە بەردەم خەڵکی و هەمیش لە دەرگانەی خودا کەسانێکی ڕووسپین.
بەڕێز "ئەحمەد تەها" بە جیدیی بە شوێن ئەو بەرپرسیارییەتییە قورسەوە بوو هەم لە پەڕڵەمانی ئێران و هەمیش لە بەشی گەشەپێدانی شاری بۆکان و هەروەها بە شوێن پێداویستییەکانی تاک تاکی خەڵکی ئەم شارەوە بوو.
گوتیشی: کەسێکی لەم شێوەیە دەبێت ویژدانێکی پاکی هەبێت و خوداشوناس بێت و کەسێک بێت کە بەرپرسیارییەتی لە ئەستۆ بگرێت و بتوانێت ئەم بارە قورسە بە ئەنجام بگەیەنێت و لانی کەم ئێمە ئێستا بەختەوەرین کە لە کۆڕێکدا کۆبووینەتەوە کە کەسێک بەم تایبەتمەندیانەوە توانیوییەتی بەرپرسیارییەتی لەم شێوەیە بە باشی بەڕێوەببات.
دکتۆر ئەردەڵان لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: هیوادارین کە خەڵکی شاری بۆکان و شۆڕای ئەم شارە، ڕەزامەندیی خۆیان ڕابگەیەنن بۆ بە ناوکردنی گۆڕەپانێک لەم شارە بە ناوی ئەم بەڕێزەوە کە خزمەتێکی زۆر و هەرمانی بە شارەکە کردووە و هیوادارم کە تەواوی ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارییەتی دەگرنە ئەستۆ چ وەکوو نوێنەری پەڕڵەمان و چ بەرپرسیی دیکە بەڕاستی بتوانن لە ڕۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا کە هەموومان ئەم دنیایە بەجێدێڵین بە سەربڵیندیی و شانازییەوە بڕۆن.
لە بەشێکی دیکەی ئەم بەرنامەیەدا پەیامی سەرەخۆشی پارێزەرانی دادگوستەری سەرتاسەری شاری تاران خوێندرایەوە و لە درێژەدا دکتۆر "محەمەدعەلی سوڵتانی" کەسایەتیی ناسراوی کرماشانی، توێژەر، نووسەر و مامۆستای زانکۆ سەبارەت بە کەسایەتی "ئەحمەد تەها" پەڕڵەمانتاری پێشووی کورد گوتی: دەڤەری کار و چالاکییەکانی من لەگەڵ بوار و دەڤەری کارەکانی ئاغای "ئەحمەد تەها"دا جیاوازبوو، ئەو کاتەی کە لەگەڵ ئەم بەڕێزە ئاشنابووم نوێنەرایەتیی پەڕڵەمان و پاشانیش هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی ئێرانی لە ئەستۆدا بوو، بەڵام ئەو شتەی کە ئێستا سەرنجی منی بۆلای خۆی ڕاکێشا و لە بیۆگرافییەکەیدا هاتووە توێژینەوە و هەوڵەکانی ئەو بووە لەسەر شانامەی فیردەوسی و هیوادارم کە بنەماڵەی زانستی و عیرفانی ئاغای تاها بتوانن لە داهاتوودا ئەم بەرهەمە بخەنە بەردیدی تەواوی هۆگرانی ئەم نیشتمانەوە.
لە درێژەی ئەم ڕێوڕەسمەدا دکتۆر "ڕەسووڵ خزری" نوێنەری شارەکانی سەردەشت و پیرانشار لە پەڕڵەمانی ئێران سەبارەت بە کەسایەتیی نوێنەری پێشووی شاری بۆکان گوتی: یەکێک لە کارەکانی ئاغای تەها کە وەکوو فەرمانداری شاری پیرانشار ئەنجامیدا و هەمیشە دەمێنێتەوە دامەزراندنیی یەکەمین ناوەندیی خوێندنیی باڵای ئەم شارە واتە زانکۆی پەیامی نووری پیرانشار و موسەلای ئەم شارە بوو کە لە لایەنی بیناسازییەوە هێمایەکی زۆر جوانی ناوچەکەیە، کە لەڕاستیدا جێگای ڕێز و پێزانینە. هەروەها بە شارستانکردنی بۆکانیش یەکێکی دیکە لە کارە هەرمانەکانی ئەم بەڕێزە بوو.
گوتیشی: ئەم کەسایەتییە هۆگرییەکی جوانی بە ئەدەب و کەلتووری کوردەوارییە هەبوو و هەر ئەو تایبەتمەندییە بووە هۆی ئەوەی کە لە ساڵی 1374 بۆ یەکەمین جار داوای فەرهەنگستانی ئەدەب، هونەر و مێژووی کورد لە سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئێران داوا بکات. و ئەو چاوەڕوانییەمان هەیە کە نوێنەرانی ئێستای کورد لە پەڕڵەمانی ئێران بەشوێن ئەم داواکارییە ڕەوایەی ئەم بەڕێزە بن لە دەوڵەتی تەدبیر و ئومید.
لە بەشێکی دیکەی ئەم بیرئانینەدا دکتۆر "قەسیم عوسمانی" نوێنەری شاری بۆکان لە پەڕڵەمانی ئێران سەبارەت بە کەسایەتیی "ئەحمەد تەها" گوتی: ئەم بەڕێزە لە قوتابخانەی دواناوەندیی مامۆستای من بووە و هەر لەو کاتەوە تا ئێستا خۆم بە قوتابی ئەو زانیوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە وانەی زمانی ئینگلیزی بە باشی بە ئێمە دەگووتەوە بەڵام من زیاتر لە زمانی ئینگلیزی، زمانی ئەدەب و ئەخلاق لەوەوە فێربووم و پێش ئەوەی کە ئەو بە مامۆستای زمانی ئینگلیزی خۆم بزانم ئەو بە مامۆستای ئەدەب و ئەخلاق و کردەوەی مرۆڤدۆستانە دەزانم.
گوتیشی: بەڕێز تەها کەسایەتییەکی ئەخلاقی هەبوو و هەموو کاتێک هەوڵدەدەم ئامۆژگارییەکانی ئەو لە کردەوە و هەڵسووکەوتم و بەتایبەت لە کارووباری پەڕڵەمانتاری و سیاسیم ڕچاوبگرم.
لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕێوڕەسمەدا سەید "مەعرووف سەمەدی" نوێنەری پێشووی شاری سنە لە خولەکانی سێیەم و چوارەم لە پەڕڵەمانی ئێران، سەبارەت بە کەسایەتیی "ئەحمەد تەها" گوتی: ئەم بەڕێزە بەردەوام بە شوێن یەکێتی و پێکەوەبوون و مەسەلە ئینسانییەکانەوە بوو، بە بێی ئەوە کە دروشم بدات و بەردەوام بەشوێن ئەنجامدانی ئەرکی بەرپرسیارییەتی سەرەکی خۆی واتە نوێنەرایەتیی خەڵکییەوە بوو. یەکێک بوو لە هەڵسووڕاوانی ماندوونەناسی پەڕڵەمانی ئێران کە خزمەتێکی زۆر گەورەی بە شاری بۆکان و شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان کرد و ئەو 8 ساڵەی کە ئێمە پێکەوە لە پەڕڵەمانی ئێران‌دا هاوکاربووین بەڕاستی یەک ڕۆژ پشووی بۆ خۆی و بنەماڵەکەی نەبوو، هەر وەکوو زۆربەی نوێنەرانی نەتەوە و ئایینە جۆراوجۆرەکانی ئێران، خۆی تەرخانکردبوو بۆ خزمەتکردن بە خەڵکیی.
گوتیشی: ئاغای تەها هەموو ڕۆژێک نامەی بەدەستەوە بوو و بۆ بەدواداچوون بۆ داخوازییەکانی ڕەوای خەڵکی کوردستان واژۆی کۆدەکردەوە بۆ ئەوەی کە مەسەلەکانی خەڵکی کوردستان لە پەڕڵەماندا بە شێوەی یاسایی پێوشوێنی بگرێت، زۆربەی کاتەکانیش خزمەتی شارەکانی دیکەی ئێرانیشی دەکرد و ئەوەی کە لەبەرچاوی بوو تەنیا مرۆڤدۆستیی بە مانای واقعییەکەی بوو.
سەمەدی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: بەڕاستی ئێمە لە پەڕڵەمانی ئێران‌دا ئەو پەڕی کەڵکمان لێوەردەگرت و لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا خزمەتەکانی بەرچاوە بە تایبەت لە شاری بۆکان‌دا. زۆربەی ئەو خزمەتانەی کە ئەمڕۆکە لەم شارەدا دەیبینین دەسکەوتی زەحمەتەکانی نوێنەرانی پێشوو بە تایبەت کاک "ئەحمەد تەها" بوو. و بەو خزمەتانەی کە کردوویەتیی لە ناو خەڵکیدا پێگەیەکی باشی هەیە و لە سەردەمێکدا کە بەڕێزیان بوونە پەڕڵەمانتار، سەردەمێکی هەستیار بوو و لەو سەردەمەدا توانی بە باشی بدرەوشێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕێوڕەسمەدا "جەماڵ تەها" کوڕی گەورەی پەڕڵەمانتاری پێشووی کورد "ئەحمەد تەها" و بەڕێوەبەری گشتیی کۆڕی کوردانی دانیشتووی تاران گوتی: زۆر سوپاسی هەموو لایەک دەکەم، لە دەستدانی باوکم بۆ من دەردێکی ئەبەدییە، بەڵام بوونی ئێوە لێرە و بەتایبەت لە کاتی نەخۆشییەکەیدا خەمڕەوێنی ئێمەیە و باوکم بەردەوام بە ئێمەی دەکوت کە خزمەتکاری نەتەوەی کورد بین و خزمەتکردن بە نەتەوەکەمان بەشێکی گرینگ بێت لە شانازییەکانمان.
کەسایەتیی ناسراوی کورد "ئەحمەد تەها" و نوێنەری شاری بۆکان لە خولەکانی سێیەم و چوارەمی پەڕڵەمانی ئێران کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە 1ی تەشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری 2014 بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی ئێرانمێهری شاری تاران ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
"نازم دەباغ" لەگەڵ "هاجیمە ئوئەدا" کونسوڵى باڵیۆزخانەى ژاپۆن لە تاران کۆبۆوە
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ "هاجیمە ئوئەدا" کونسوڵى باڵیۆزخانەى ژاپۆن و "هیسافومى شیمیزو" بەرپرسی بەشی سیاسی لە باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە تاران دیداری کرد.
"هاجیمە ئوئەدا" کونسوڵى باڵیۆزخانەى ژاپۆن و "هیسافومى شیمیزو" بەرپرسی بەشی سیاسی لە باڵیۆزخانەی ژاپۆن، سەر لە بەیانى ئەمرۆ چوارشمە ( 22-10-2014) سەردانى نووسینگەى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە تاران پێشوازیان لێ‌کرا.
لەم دیدارەدا باس لە ڕەوشی ئێستاى کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا، هەروەها باس لە دروستبوونى هاوپەیمانى نێودەوڵەتیی کرا و پابەندبوونى وڵاتى ژاپۆن بەو هاوپەیمانیەتییە و بەردەوامبوون لە هاوکاریکردن لەپرسی ئاوارەکان و پەنابەران و "هاجیمە ئوئەدا" ئاماژەى بەوە کرد ئەگەر لە توانایاندا بووایە لە بوارى سەربازیشدا هاوکارى هەرێمى کوردستانیان دەکرد.
لەم دانیشتنەدا تیشک خرایە سەر گرنگیی بەرەنگاربوونەوەى تیرۆریستان لە لایەن پێشمەرگەى کوردستانەوە.
لە بەشێکی دیکەى دیدارەکەدا بەشداریی کردنى هەرێمى کوردستان لە حکوومەتى نوێی عێراق بە گرینگ باسکرا بۆ ئایندەى کوردستان و عێراق .
داعش زاده‌ی سیاسه‌تی نادروست و ململانێی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات / نازم ده‌باغ
ئه‌گه‌ر که‌مێک بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو و دواوه‌وه به تایبه‌ت دوای سه‌رهه‌ڵدانی بیری مارکسیزم و لێنینیزم و دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا وه‌کو سه‌رمایه‌دار و کۆلۆنیالیزم دژی بلۆکی رۆژهه‌ڵات و سۆسیالیزم که‌وتنه به‌رنامه‌رێژی بۆ دژایه‌تیکردنی کۆمۆنیزم، هه‌روه‌ها که بینیمان ئه‌مه‌ش له رێگای پشتیوانی‌کردنی بزووتنه‌وه ئایینییه‌کان به تایبه‌ت بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌کانه‌وه کرا چونکه ئه‌مانه له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت هاوسنوور بوون به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت ئه‌فغانستانی داگیرکرد، که دواتریش ئه‌فغانه‌کان گروپه سه‌له‌فییه‌کانیان پێکهێناو به سه‌رهه‌ڵدانی ئوسامه بن‌لاده‌ن له عه‌ره‌بستانه‌وه، له لایه‌ن گروپه وه‌هابییه‌کانه‌وه پشتیوانی کراو توانییان تاڵیبان له ئه‌فغانستان پێک‌بێنن، به به‌هێزبوونی ئه‌م گروپه به‌ره‌و ئامانجی دیکه هاندران و له کۆتاییشدا گروپی قاعیده‌ی لێ دروست بوو که بوونه دوو باڵی سه‌ره‌کی توندڕه‌وی له ناوچه‌که‌دا، له درێژه‌دا بوونه دژبه‌ری رۆژئاوا و ئه‌مریکایان کرده ئامانج و لووتکه‌ی ئه‌م دژایه‌تیکردنه‌ش ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ڕه‌کانی رێکخراوی بازرگانی جیهانیی بوو له ١١ی سیبته‌مبه‌ری ٢٠١١.
دوای ئه‌وه ئه‌مریکا که‌وته بیرکردنه‌وه‌ی تۆڵه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوپه‌یمانییان دروست کرد و په‌لاماری ئه‌فغانستان درا و تاڵیبان و قاعیده‌یان شکاند به‌ڵام ئه‌مانه به ته‌واوی له‌ناو نه‌چوون واش دیاربوو که یان نه‌توانرا یان خود مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یان بوو که له داهاتوودا به مه‌به‌ستی هه‌ندێ مه‌رامی تایبه‌ت به‌کار بهێنرێن به‌ڵام ئاکامی نه‌خوازراوی ئه‌م بڕیاره ئه‌وه بوو که قاعیده و ته‌کفیرییه‌کان بوونه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره.
هه‌روه‌ها که بینیمان شه‌ڕی ئه‌فغانستان، داگیرکردنی کوێت و قه‌یرانی عیراق هه‌موویان به هاوپه‌یمانی کراو له عیراقیش سه‌دام رووخێندرا و سیستمێکی نوێی سیاسی هاته ئاراوه، له ئه‌نجامدا هێزه به‌عسی و ته‌کفیری و سه‌له‌فییه‌کان له عیراقدا په‌رش و بڵاوبوونه‌وه‌و که‌وتنه دژایه‌تیکردنی عیراقی تازه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو ئه‌وه بوو که پاشماوه‌کانی ئه‌مانه له گۆڕه‌پانی سیاسی و سه‌ربازی وڵات‌دا دوور نه‌خرانه‌وه که ئه‌مه‌ش پرسیارێکی گرنگ دروست ده‌کات، ئه‌م ره‌وته‌ش رۆژ له‌دوای رۆژ راده‌ی خراپه‌کاری و ته‌قاندنه‌وه‌کانی خۆیان زیادتر کرد و ژماره‌یه‌کیس له قاعیده و به‌عسییه کۆنه‌کان رژانه سوریاوه. که ئه‌وکاتیش سوریا به بیانووی پارێزگاری له پاشماوه‌ی به‌عس و هاوسۆزی بۆیان و دژایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی کورد و شیعه داڵده‌ی ده‌دان.
لێره‌دا پێویسته باسێک بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی له ئه‌فغانستان و عیراق و ناوچه‌که هاته کایه‌وه به خراپ ئیداره‌کردنی رژێمه‌کان و هه‌ست نه‌کردن به ده‌رهاوێشته‌ژکان که بوونه هۆی سازکردنی زه‌مینه‌یه‌ک که هه‌رچی زیاتر ته‌کفیری و سه‌له‌فییه‌کان گه‌شه بکه‌ن و شان به شانی ئه‌وانیش قاعیده جالاکییه‌کانی خۆی گه‌شه پێدا. له ئه‌وروپا و جیهانی ده‌ره‌وه‌شدا ئه‌م بیروباوه‌ڕانه که‌وتنه ناو فیکر و هزری گه‌نجه موسڵمانه‌کانه‌وه که له بارێکی ده‌روونی جیاوازدا ده‌ژیان، هه‌روه‌ها له عیراق و سوریاش زه‌مینه و بارودۆخێک ئاماده کرا که زیاتر گه‌شه بکه‌ن چونکه ده‌سه‌ڵاتی عیراق که‌وته ده‌ست زۆرینه‌ی شیعه‌وه که به خراپ ئیداره‌کردنی رژێم له لایه‌ن مالکییهوه و ده‌رپه‌راندنی سوننه‌کان و باش خزمه‌ت نه‌کردنی هاووڵاتیانی عیراق به تایبه‌ت له ناوچه سوننه‌نشینه‌کانی وایکرد رێژه‌ی ناڕه‌زایی و دژایه‌تی دژی حکومه‌تی عیراق و ده‌وڵه‌تی قانون گه‌شه بکات، تا ئه‌و ئاسته‌ی که چه‌ندین جار خۆپیشاندان و جۆرێک له راپه‌ڕین دروست بوو که بووه هۆی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی فه‌لوجه و ئه‌نبار.
له سوریادا به ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و له هه‌ندێ لاوه به تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی سیاسه‌تی تاکره‌وی و خۆسه‌پاندنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د زه‌مینه‌یه‌ک سازکرا که به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنه‌وه کێشه‌و راپه‌ڕین دروست ببێت، به تایبه‌ت له لایه‌ن ئیخوان و سه‌له‌فییه‌کانی حه‌ڵه‌ب و حمس و ... هه‌روه‌ها ناره‌زایی کورده‌کان له حکومه‌تی ناوه‌ندی که مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه‌و شوناسی کوردی له‌م وڵاته‌دا ساڵانێکی زۆر پشتگوێ خرابوو و سه‌ره‌کیترین مافه ئینسانییه‌کانی کورده‌کان پێشێل کرابوون، له ئاکامدا به دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ندی رێگا بۆ چالاکی گروپه سه‌له‌فی و ته‌کفیرییه‌کان کرایه‌وه‌و به‌مه‌ش چالاکییه‌کانی خۆیان به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو گه‌شه پێدا.
جه‌ماعه‌تێکیش به‌ناوی ئه‌رته‌شی ئازاد و نوسره‌ی ئیسلامی و هه‌روه‌ها کورد که‌وتنه دژایه‌تی کردنی به‌شار ئه‌سه‌د، لێره‌دا بوو که تورکیا، عه‌ره‌بستان، قه‌ته‌ر و وڵاتانی ئه‌وروپایی به مه‌به‌ستی جیاواز و به شێوه‌ی راسته‌وخۆ که‌وتنه پشتیوانی کردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی به‌شار ئه‌سه‌د بووبوونه‌وه، جگه له کورده‌کان که ئه‌وانیش رێگایه‌کی دیکه‌یان گرته به‌ر.
له‌م بارودۆخه‌دا قاعیده‌ی عیراق و کۆنه به‌عسییه‌کان به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی خۆیان گواسته‌وه بۆ سوریا و تێکه‌ڵ بوون به ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی سوری و کوردیان په‌راوێز خست، پشتیوانییه بێ حیساب و له‌راده به‌ده‌ره‌کان بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا بووه هۆی به‌هێزبوونی ئه‌وانه‌و له دواییدا سه‌یرکرا که ئه‌مانه له چوارچێوه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌رده‌چن و بێ توانایی ئه‌رته‌شی ئازادی سوریاش وایکرد که به‌عسییه سه‌دامییه‌کان و قاعیده‌ی عیراق زۆر به‌هێزتر بن.
دوای ئه‌م به‌هێزبوونه بوو که قاعیده‌ی عیراق، به‌عسییه کۆنه‌کان، سه‌له‌فییه‌کان، ته‌کفیرییه‌کان و به‌شێک له ئیخوانی سوریا یه‌کیان گرت و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام‌یان دروست کرد، واتا "داعش". به‌رنامه‌ی داعش پێکه‌تابوو له دروست‌کردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، قبوڵ‌نه‌کردنی هه‌موو بیر و باوه‌ڕ و ئایدیۆلۆجیایه‌کی دیکه جگه له خۆیان و ته‌کفیرکردنی هه‌موان، که‌وتنه کاری تیرۆریستی و کوشتن و بڕین و تۆقاندن، له‌م ره‌وته‌شدا تا ئه‌و جێگایه‌ی گه‌شه‌یان کرد که چالاکییه‌کانی خۆیان له سوریاوه گه‌یانده عیراقیش و توانی له ناوچه سوننه‌نشینه‌کانی عیراق، موسڵ، تکریت و به‌شێک له ناوچه‌کانی سامه‌ڕاو که‌رکوک و دیاله بخاته ژێر رکێفی خۆیه‌وه و توانییان ئه‌مانه ببه‌ستن به فه‌لوجه‌و ئه‌نباره‌وه، که هۆکاری یه‌که‌می ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌شیان بێ‌توانایی سوپای عیراق بوو که مالکی به متمانه له‌سه‌ر کۆنه ئه‌فسه‌ره‌کانی به‌عسی ناو سوپای عیراق پێکی هێنابوو بۆیه له ماوه‌یه‌کی کورتی چه‌ند کاتژمێری نزیک یه‌ک سه‌د هه‌زار سه‌ربازی عیراقی په‌رش و بڵاوبوونه‌وه و ناوچه‌که که‌وته ده‌ست داعش و ته‌نها ئه‌و ناوچانه مانه‌وه که پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی لێ‌بوو.
ئه‌مه ئاکامی ئه‌و بارودۆخه بوو که به هۆی خراپ ئیداره‌کردنی مالکییهوه هاتبووه ئاراوه‌و زۆرینه‌ی سوننه‌ی بێ‌به‌ش کردبوو که بووه هۆی گه‌شه‌کردنی داعش و دژایه‌تیکردنی مالکی له لایه‌ن سوننه‌کانی لێکه‌وته‌وه.
له رووی مێژووییه‌وه یه‌کگرتنی نێوان به‌عسییه‌کان، قاعیده، سه‌له‌فی و ته‌کفیرییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیرۆکه ئیسلامییه‌ی که له سه‌ره‌تای دامه‌زرادنی به‌عسه‌وه بڕوای به یه‌کگرتوویی سوریا، میسر و عیراق بوو و ئێستاش دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ که‌وتوونه‌ته جێبه‌جێکردنی ئه‌و بیرۆکه‌و هه‌وڵی زیندووکردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی ده‌ده‌ن.
داعش به پشتیوانی ئه‌وانه‌ی که له عیراقی یه‌کگرتوو و به‌هێزبوونی کورد و شیعه رقیان بوو و ماوه‌یه‌ک له بیری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا بوون که‌وتنه زیاتر په‌لاماردان و فراوانکردنی سنووری ده‌سه‌ڵاته‌کانیان که به‌نده له چاوپێکه‌وتنێکدا له رابردوودا باسم له‌وه کرد که له هه‌لێکی ره‌خساودا داعش په‌لاماری کوردستان ده‌دات و ئه‌وه بوو کردی.
ئه‌ڵبه‌ت هێرشی داعش بۆ سه‌ر کوردستان خاڵی وه‌رچه‌رخانی رووداوه‌کانی ناوچه‌که بوو، دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر کوردستان زیاتر له هه‌میشه هه‌ست به مه‌ترسییه‌کانی داعش کرا و بۆیه ده‌م و ده‌ست جیهان شڵه‌ژاو که‌وتنه هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین، که له‌م بواره‌دا وڵاتانی ناوچه‌و جیهان له دوو به‌ره‌دا دابه‌ش کران:
1 ـ ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌وتنه جموجۆڵ بۆ پشتیوانی‌کردنی عیراق و کورد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش
2 ـ ئه‌و وڵاتانه‌ی له نزیک یان دوور بێ‌ده‌نگ بوون و هیچ جۆره هه‌ڵوێستێکیان نه‌نواند دژی داعش.
ئه‌م دابه‌شبوونه هه‌ڵگری راستییه‌که، بۆ ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی هاوکاری سه‌ربازی و مرۆڤایه‌تی بوون و له هه‌وڵدان بۆ دروست‌کردنی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نابێت جارێکی دیکه له‌به‌ڕ مه‌رامه تایبه‌تییه‌کان و بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌که کاتی واتا له ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی دیاریکراودا هاوکاریی یه‌کتر بن و دوایی لێبگه‌ڕێن و رووداوه‌کانی داهاتوو هاوشێوه‌ی رابردووی ئه‌فغانستان و عیراق دووپات ببنه‌وه. ئه‌گه‌ڕ چاوێک به ئه‌زموونی وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا بخشێنین ده‌بینین که ئه‌گه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی توکمه و دووربینانه نه‌بێت داعشێکی خراپتر و بریندارتر ده‌که‌وێته گیانی مرۆڤایه‌تی و جیهان و ناوچه‌که تووشی مه‌ترسی ده‌کات. نه‌هێڵین ناوچه‌که‌و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ببنه خۆراکی کێشه‌کان و کێشه دوولایه‌نه و چه‌ندلایه‌نه‌کان له‌سه‌ر گیان و ماڵی ئه‌مان یه‌کلا نه‌بێته‌وه، به‌داخه‌وه زۆر جاریش به له‌ناوبردنی دیکتاتۆرێک، دیکتاتۆرێکی خراپتر هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌مه‌ش وایکردووه که خه‌ڵک هه‌وڵی له‌ناوبردنی به‌رده‌وامی دیکتاتۆره نوێکان ده‌ده‌ن و به‌داخه‌وه ئه‌م بارودۆخه زۆرجار به‌رده‌وام ده‌بێت.
له کۆتاییدا ده‌بێت بڵێم داعش زۆر له‌و قه‌باره‌یه بچوکتره که هه‌یه چونکه پێکه‌اته‌ی داعش پێکه‌اتووه له به‌ره‌یه‌کی زۆرێک له‌و سوننانه‌ی دژی حکومه‌تی نوێی عیراقن که خاوه‌ن بیرورای جیاوازیشن به تایبه‌ت له بواری دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و داهاتووی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌که‌و جیهاندا.
نابێت له یادیش بکه‌ین که داعش هێزێکی بێ‌وڵات و بێ نیشتمانه، داعش به جۆرێک یه‌که‌مین رێکخراوی تیرۆریستی جیهانه که فۆرمی نێوده‌وڵه‌تی له‌خۆ گرتووه، له گرنگترین ئامانجیان دامه‌زراندنی وڵات و نیشتمانێکی تایبه‌ت به خۆیانه، له ئێستادا توانیویانه تا راده‌یه‌ک ئه‌م ئامانجه بێننه دی، بۆیه شه‌ڕی ئێستا بۆ ئه‌وان شه‌ڕی مردن و سه‌رکه‌وتن یان مان و نه‌مانه، ئه‌وان به دڵنیاییه‌وه دوای خۆیان و به شکست خواردنیان له عیراقدا، ته‌نها و ته‌نها وێرانی به‌جێ ده‌هێڵن. ئه‌گه‌ریش سه‌رکه‌ون بیر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌که‌نه‌وه که ئه‌ڵبه‌ت هیچ هێزێکی ئیسلامی دیکه پشتیوانی‌یان ناکات، چونکه داعش له خۆیدا ناتوانێت هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌کی دیکه له ئیسلام په‌سه‌ند بکات، بۆیه له‌ناوبردنی و ریشه‌کێشکردنی ئه‌م گروپه پێویسته‌و ده‌بێت به پلانێکی توکمه له‌ناو ببرێن، له هه‌مان کاتدا زه‌مینه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی وه‌ها گروپێک له ناوچه‌که‌دا وشک بکرێت، ئه‌زموونی رابردوو سه‌لماندوویه‌تی به سه‌رهه‌ڵدانی گروپه نوێکان، راده‌ی توندڕه‌وی و تاوان و جه‌نایه‌ته‌کانییان گه‌شه ده‌کات.
سه‌رچاوه: ئاژانسی کورد پرێس
"نازم دەباغ" لە وتووێژ لەگەڵ وشه: بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران سێ ملیار دۆلار كەمی كردووە
وشە/ سلێمانی، پێشەوا محەمەد ـ نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، ڕای دەگەیەنێت، ئێران خاڵە سنوورییەكانی لەگەڵ هەرێمدا دانەخستووە و ئاشكرای دەكات، بەهۆی بارودۆخی ئاڵۆزی عێراقەوە، مامەڵەی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران ٣ ملیار دۆلار كەمی كردووە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران، بە "وشە"ی ڕاگەیاند: "بەهۆی بارودۆخی عێراق و هاتنی هێزە چەكدارەكانی داعش و ئاڵۆزبوونی باری تەناهی ناوچەكە، بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران ٣ ملیار دۆلار كەمی كردووە."
سەبارەت بە داخستنی خاڵە سنوورییەكانی ئێران بەسەر هەرێمدا كە ئەم هەفتەیە قسەوباسی زۆری لەبارەوە كرا، "دەباغ" بە "وشە"ی گوت" "ئێران خاڵە سنوورییەكان داناخات، ڕەنگە هەندێك شت وەك فشار بەرانبەر بە كورد بەكاربهێنێت، بەڵام خۆشی لە داخستنی سنوورەكاندا بەسەر هەرێمدا زەرەرمەند دەبێت."
دەربارەی خواست و داواكاری ئێران لە كورد سەبارەت بە عێراق و بارودۆخی تازەی ناوچەكە، نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە تاران، ئاماژەیدا: "ئێران دەیەوێت و داواكاری لە كورد ئەوەیە ببێتە هاوسەنگ لە نێوان هێزە سیاسییەكانی عێراقدا و بەشێك بێت لە حكوومەتی داهاتووی عێراق."
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه