نوێنەرایەتی

   نوێنەرایەتی

شەممە, 09 شوبات 2019

پەیامێک بۆ هەموو ئەوانەی کۆمێنت دەنووسن

رێزم بۆ هەموو رادەربرینێک هەیە و رێز له دونیای ئازادی و بیر و هزر ده‌گرم

  پێم وایه ده‌کرێت به دیقه‌ت و وردبینییه‌کی زیاتره‌وه سه‌یری وتار و نووسراوه‌کان بکرێت و بخوێندرێته‌وه و به باشی له وشه‌و وته‌کان تێبگه‌ین. ئه‌وه‌ی له‌زار منه‌وه وتراوه، له وه‌ڵامی پرسیارێکدا بووه، وتوومه ئێران نیگه‌رانه، بەڵام بەندە وەکو کوردێک لە هەموو دەست تێوەردانێک و داگیرکاری و بوونی هێزی داگیرکەر لە کوردستان نەک نیگەرانم بەڵکو دژی وەستاوم و خەباتیشم بۆ کردووە و دەیکەم. رادەربرینی ئێمە بۆ پارە و پلە و پایە نیە بەڵکو راستی ئەو بیرو هزرەیە کە لەدەرونم دایە. رابردوو وه ئایندەش دەری دەخات کێ نوێنەرە و کێ کاسەلێسە...له بیریشمان نه‌چێت دونیای دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندی سیاسی زۆر جیاوازه له‌ بواره‌کانی دوور له به‌رپرسایه‌تی.

مردن بۆ دوژمنان و پولپەرستان و بۆ ئەوانەی لە پێناو پلەوپایە و پارە خزمەت دەکەن....

هەینی, 08 شوبات 2019

نازم دەباغ لەگەڵ نوێنەر و بەرپرسی نووسینگەی ڕەوتی ئەلحەکیمەی نیشتمانی عێراق کۆبۆوە

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ سەید "زەرغام حوسێنی" نوێنەر و بەرپرسی نووسینگەی ڕەوتی ئەلحەکیمەی نیشتمانی عێراق لە تاران دیداریی کرد. 

 سەید "زەرغام حوسێنی" نوێنەر و بەرپرسی نووسینگەی ڕەوتی ئەلحەکیمەی نیشتمانی عێراق لە تاران (تیار الحکمە الوتنی العراقی) سەر بە سەید "عەمار ئەلحەکیم"، رۆژی سێشەمە 5/2/2019 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانی کرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "هیوا ڕەسووڵ" پێشوازیی لێکرا. 

 سەید "زەرغام حوسێنی" خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ٍشاری تاران، دەربڕیی و باسی لە ڕۆڵی مێژویی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ئەلحەکیم و هەروەها ڕەوتی سەید "عەمار ئەلحەکیم" لە پشتیوانیکردنی دامەزراندنی عێراقی نوێی و پشتیوانی لە مافەکانی کورد کرد و دڵنیاییدا بە تایبەت ڕەوتی ئەلحەکیمە هەمیشە لەگەڵ هەموو پارت و ڕێکخراوەکانی عێراق لە ئێران ئامادەی هاوکاریی بن.    

 لە بەشێکی دیکەی ئەم دانیشتنەدا، نوێنەر و بەرپرسی نووسینگەی ڕەوتی ئەلحەکیمەی نیشتمانی عێراق لە تاران، دڵنیاییدا وەکوو هەمیشە بۆ هاوکاریی و پشتیوانیی و کاری هاوبەش ئامادەن و پێشنیاریی کرد کە هەوڵ بدرێت زوو زوو لەم جۆرە دیدارانە ئەنجام بدرێت و بۆ دیداری نێوان هەموو لایەنەکان فراوان بکرێت.    

 لە درێژەی ئەم دیدارەدا "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، دڵنیاییدا کە ئەم جۆرە چاوپێکەوتن و هاوکاریانە بەردەوام بێت.

دوو شەممە, 07 ک دووەم 2019

رونکردنەوەیەک دەربارەی گفتوگۆیەکی ته‌لەفۆنی لەگەڵ رادیۆ ده‌نگی کوردی ئه‌مریکا

رونکردنەوەیەک دەربارەی گفتوگۆیەکی ته‌لەفۆنی لەگەڵ  رادیۆ ده‌نگی کوردی ئه‌مریکا

باس لەوە کراوە ناردنی نەوت لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران بەردەوامە مەبەستم لە نەوتی قورسە (نەوتی رەش) کە بەرهەمێکی پرۆسەی پاڵاوتنی نەوتە کە لە رێی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە هەناردە دەکرێت یان لەو نەوتەی کە بە

رێگای قاچاخەوە لە شوێنەکانی تری عیراق دەگەیەندرێتە سنوورەکانی کوردستان , هەموو لایەک لێی ئاگادارن،  حکومەتی هەرێم لە ڕێگای لولەی تورکیاوە نەوتی خۆی رەوانە‌ی ده‌ره‌وه دەکات. بۆ رێگریکردن لەو نەوتەی کە لە رێی قاچاخەوە دێتە کوردستان حکومەتی هەرێم پێویستی بە هەماهەنگیەکی زیاترە لەگەڵ حکومەتی فێدرال

سێ شەممە, 27 ت دووەم 2018

نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ یوشینوری تەکەدا کۆنسوڵی سیاسی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە تاران کۆبۆوه

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران، له‌گه‌ڵ "یوشینوری تەکەدا" کۆنسوڵی سیاسی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە تاران و بەرپرسی دۆسیەی سیاسی عێراق و ئێران و ئەفغانستان دیداریی کرد.

 

"نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ وڵاتی ئێران ئەمرۆ سێشەمە رێکەوتی ٢٧/١١/٢٠١٨ لە "یوشینوری تەکەدا" کۆنسوڵی سیاسی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە تاران و بەرپرسی دۆسیەی سیاسی عێراق و ئێران و ئەفغانستان و هه‌روه‌ها "تاکە شی کۆمۆتو" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی ئه‌م وڵاته لە شاری تاران پێشوازیی کرد.

 

"یوشینوری تەکەدا" کە تازە لە پۆستەکەیدا دەستبەکاربووە بۆ ئاشنابوون لەگەڵ نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان و درێژەپێدانی ئەو پەیوەندییە توندووتۆڵەی که لە نێوان باڵیۆزخانەی وڵاته‌که‌ی و نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستاندا هەیە ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجامدا.

 

لە سه‌ره‌تای ئه‌م چاوپێکەوتنەکەدا "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران، وێرای بەخێرهاتی "یوشینوری تەکەدا" هیوای خواست کە لە کارەکەیدا سەرکەوتووبێت و ده‌رگای نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران هەمیشە بۆی واڵایە.

 

له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "یوشینوری تەکەدا" لەسەر بابەتی ئابلۆقەی ئابووریی به‌سه‌ر سەر ئێران و کاریگەریی لەسەر بواری ئابووری کوردستان پرسیاری کرد و نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران، راوبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی بۆ کۆنسوڵی سیاسی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە تاران خستەروو و دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمان رێوشوێنی حکوومەتی ناوەند دەگرێتە بەر سەبارەت بە ئابڵوقە ئابوورییەکان.

 

له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، "نازم ده‌باغ" ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد کە هەرێمی کوردستان وەکوو دۆستێک دەڕوانێتە وڵاتی ژاپۆن و هیوادارین که هەمیشە وەک پشتیوانێک بێت بۆ خەڵکی ستەم دیدەی هەرێمی کوردستان.

هەینی, 16 ت دووەم 2018

نازم ده‌باغ له‌ ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی لە دایکبوونی ئیمپراتۆری ژاپۆن له‌ ئێران بەشداریی کرد

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران، له‌ ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی لە دایکبوونی ئیمپراتۆری ژاپۆن له‌ وڵاتی ئێران بەشداریی کرد.

دوای بانگهێشتی فەرمی لە لایەن "میتسوگو سایتۆ" باڵیۆزی وڵاتی ژاپۆن لە کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی یادی ساڵانەی لە دایکبوونی ئیمپراتۆری ژاپۆن کە ئاراستەی "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ وڵاتی ئێران کرابوو، رۆژی چوارشەمە رێکەوتی ١٤/١١/٢٠١٨ بالیۆزخانەی وڵاتی ژاپۆن له‌ تاران ئاهەنگێکی تایبه‌تی گێڕا و نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران لەم ڕێوڕه‌سمه‌دا بەشداریی کرد.

سێ شەممە, 13 ت دووەم 2018

نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ کارا جۆنسۆن مالینا جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە تاران دیداریی کرد

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە وڵاتی ئێران کۆبۆوه.

خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە تاران، بە بۆنەی تەواوبوونی ئەرکەکەی لە وڵاتی ئێران ئەمرۆ سێشەمە رێکەوتی ١٣/١١/٢٠١٨ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ وڵاتی ئێران پێشوازی لێکرا. 

له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" سوپاسی نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تارانی کە لەو ماوەیەدا هەمیشە ڕوونکردنەوەی پێداوه لەسەر ڕووداوەکان و ڕاوبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ خستووتە ڕوو.

لەچاو پێکەوتنەکەدا باس لە رێوشوێنی دروست کردنی کابینەی تازەی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و پەوەندییەکانی هەرێم و حکوومەتی تازەی عێراق باس و گفتوگۆی لە بارەوە کرا و "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران ڕاوبۆچوونی حکوومەتی هەریم و چاوەڕوانییەکانی لە حکومەتی تازەی ناوەند بۆ جێگری بەرپرسی نووسینگەی یونامی لە تاران خستە ڕوو. 

له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، خاتوو مالینا ئومێدی خواست کە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بگاتە چارەسەری کێشەکانی لەگەڵ حکوومەتی نوێی عێراق.

پەڕەى 7 لەکۆى 36 پەڕەدا

دوایین هەواڵەکان

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی