نوێنەرایەتی
نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به‌شداریی لە سیمینارێک سه‌باره‌ت بهئەنفال کرد
"سۆران عه‌لی ئەمین" و "سەلام عارف روشدی" لە نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران به‌شدارییان له سیمیناریی "کاریگەریی یاسایی لەسەر هێرشی ئەنفال" لە مۆزه‌خانه‌ی ئاشتیی تارانکرد.
"سۆران عه‌لی ئەمین" و "سەلام عارف روشدی" لە نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران،
دوای بانگهێشتێک لە لایەن مۆزه‌خانه‌ی ئاشتیی تاران بەشداریان کرد لە سیمینارێک لە سەر "کاریگەریی یاسایی لەسەر هێرشی ئەنفال" که به ئاماده‌بوونی چه‌ندین مامۆستای زانکۆ و که‌سایه‌تیی پسپۆڕ و شاره‌زا لە یاسا نێوده‌وله‌تییه‌کان لە هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی مۆزه‌خانه‌ی ئاشتیی تاران به‌ڕێوه‌چوو.
لەو سیمینارەدا، دکتۆر "ئه‌سعه‌د ئه‌ردەڵان" مامۆستای زانکۆ و کارناسیی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و هه‌روه‌ها دکتۆر "سه‌ید قاسم زه‌مانی" مامۆستای زانکۆ سه‌باره‌ت به "کاریگەریی یاسایی لەسەر هێرشی ئەنفال" وتاریی زانستی‌یان پێشکه‌ش کرد.
"نازم دەباغ" لە ساڵیادی جەژنی کۆماریی تورکیا لە تاران بەشداریی کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە ساڵیادی جەژنی کۆماریی تورکیادا بەشداریی کرد و چاویی کەوت به باڵیۆزانی فەلەستین، ژاپۆن، تایلەند و بەرپرسانی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا.
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانلە دوای بانگهێشتێکی فەرمی لە لایەن باڵیۆزخانەی وڵاتی تورکیا لە تاران، ئێوارێی رۆژی پێنجشەمە هاورێی لەگەڵ "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوه‌بەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی باڵیۆزخانەی تورکیایان لە تاران کرد و بەشداربوون لە ڕێوڕه‌سمی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنیی کۆماریی تورکیا، کە زۆربەی باڵیۆزخانەکانی وڵاتانی بیانی لەو بۆنەیەدا ئاماده‌بوون.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، چەندین چاوپێکەوتنی لەگەڵ باڵیۆزیی وڵاتانی بیانی لە تارانی پێته‌ختی ئێران،لەوانە: باڵیۆزیی فەلەستین، ژاپۆن و تایلەندا ئەنجامدا.
"نازم دەباغ" هەروەها چاوی به بەرپرسانی باڵیۆزخانەی وڵاتی ئەڵمانیا کەوت و له‌م دیداره‌دا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، سەردانی وەزیری بەرگریی وڵاتی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.
نازم ده‌باغ: ئێران په‌رۆشی وڵاته‌كه‌ی بۆ دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندووه
چه‌ند ڕۆژێكه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه و وێڕای دانیشتن و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، سبه‌ی چاوی به چه‌ند گه‌وره به‌رپرسێكی تر ده‌كه‌وێت.
"نازم عمر ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران به تۆڕی هه‌واڵی بیروڕای ڕاگه‌یاند: سبه‌ینێ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم چاوی ده‌كه‌وێت به جێگری سه‌رۆك كۆمار و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆده‌بێته‌وه، له هه‌موو چاوپێكهوتنهكانیشیدا ئێران ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه په‌رۆشی وڵاته‌كه‌ی بۆ دۆخی ئێستای هه‌رێم ڕاگه‌یاندووه و پشتویانی وڵاته‌كه‌شیان بۆ كورد له شه‌ڕی دژ به داعش ڕاگه‌یاندووه، وه دا‌واشیان كردووه هه‌وڵ بدرێت كێشه‌كانی هه‌رێم له ڕێگه‌ی گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن و به پهرۆشهوهشن بۆ ئاسایش و ئارامی له كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش پابه‌ندبوونی خۆی و په‌رۆشی ئێران بۆ هه‌رێم ده‌ربڕیووه.
وتیشی: سه‌رۆكی حكوومه‌ت بانگهێشتی كۆنفرانسی (میونخ) له تاران كراوه كه پێشتر ئه‌و كۆنفرانسه له وڵاتانی تر ده‌به‌سترا، به‌ڵام ئه‌مجاره له ئێران به‌ستراوه، بۆیه سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌م كۆنفرانسه بانگهێشت كراوه، وه له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌ش دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی باڵای ئێران ئه‌نجام داوه، جگه له‌وه‌ش چاوی كه‌وتووه به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و جێگری ئاسایشی ئه‌وروپی.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: به‌داخه‌وه هه‌ندێك له میدیاكانی هه‌رێم وایان باسكردووه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هۆشداری دابێته سه‌رۆكی حكوومه‌ت له باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێم و خۆپشاندان و ناكۆكیه‌كان، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا وانیه، به‌ڵكوو سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران به سه‌رۆكی حكوومه‌تی گوتووه كه ئه‌من و ئاسایشی عێراق و به‌تایبه‌ت هه‌رێم لای ئه‌وان گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و زیاتریش په‌یوه‌ندیی به شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بووه و وتویانه كه لای ئێمه هێڵی سوره، چونكه داعش مه‌ترسی بۆ ئێرانیش هه‌یه، نه‌ك به‌و جۆره‌ی ئێران هۆشداری ب ه‌مانای هه‌ڕه‌شه دابێته سه‌رۆكی حكوومه‌ت.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران ئاشكراشیكرد: په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران زیاد له پێویست ئاساییه و جێگه‌ی خۆشحاڵیه بۆ هه‌ر دوو لاش.
تایبه‌ت به تۆڕی هه‌واڵی بیروڕا
"نازم ده‌باغ" لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی "زانستی ئاسایشی ژیان و توانابەخشین" دیداریی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ دکتۆر "حمیدرەزا خوڕه‌م خورشید" سەرۆکی زانکۆی "زانستی ئاسایشی ژیان و توانابەخشین" کۆبۆوه.
لە دوای بانگهێشتێکی فەرمی لەلایەن زانکۆی "زانستی ئاسایشی ژیان و توانابەخشین" (دانشگاه علوم بهزیستی و توانبخشی) ئەمرۆ سێشه‌ممه ٢٧/١٠/٢٠١٥ "نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران هاوڕێی لەگەڵ "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نووسینگه‌ی نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ئه‌م زانکۆیەیان کرد و لە لایەن هەریەک لە دکتۆر "حمیدرەزا خوڕه‌م خورشید" سەرۆکی زانکۆی "زانستی ئاسایشی ژیان و توانابەخشین"، دکتۆر "محه‌مه‌دعه‌لی موحسدنی پهندپێی" بەڕێوبەریی کاروباریی نێودەوڵەتی زانکۆکە و هه‌روه‌ها دکتۆر "کەمال وەیسی" پێشوازییان لێ‌کرا.
سەرەتا دکتۆر "حمیدرەزا خوڕه‌م خورشید" سەرۆکی زانکۆی "زانستی ئاسایشی ژیان و توانابەخشین" دوای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە باسێکی بەشەکانی زانکۆکەی کرد و ئەو پەیوەندییانەی هەیانە لەگەڵ وڵاتانی جیهان و وتیان بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە ناوچەکەی گرتۆتەوە دەربەدەر وکەمئەندام زۆربوون و چاودێری کۆمەڵایەتی بۆ لێقەوماوان و دوبارە توانابەخشین پێیان ئەرکێکی پێویستە.
دکتۆر خوڕه‌م خورشید ئامادەی زانکۆکەی نیشاندا لە بواری ڕاهێنانی لایەنی پەیوەندیدار لە چۆنییەتی چاودێری و خزمەتکردنی لێقەوماوان و کەمئەندامان بۆ دوبارە ئاسایی کردنەوەی ژیانیان. هەروەها زانکۆکەیان ئامادەیە بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە ئاستی ماجستێر و دکتۆرا لەو بوارەدا.
"نازم ده‌باغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە لای خۆیەوە سوپاسی سەرۆکی زانکۆی "زانستی ئاسایشی ژیان و توانابەخشین"ی کرد و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن و دروستکردنی پەیوەندیی لەگەڵ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی مێهر: ئاوڕدانەوە لە چالاکییە فەرهەنگییەکان یەکمایەتی سەرەکی بەشی زمانی کوردی مێهرە
"عەلی عەسگەری" بەریوەبەری گشتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕوانگەی سەرەکی بەشی زمانی کوردی ئاژانسی مێهری بە ئاوڕدانەوە لە چالاکییە فەرهەنگیەکان ناوبرد.
بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵنێری مێهر، "عەلی عەسگەری" بەریوەبەری گشتی ئاژانسی هەواڵی مێهر نیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەمە ۴ ی گەڵاڕێزان لە میانەی سەردان کردنی "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە نووسینگەی ئاژانسی مێهر لە تاران، وتی: ئەم ئاژانسە بە ڕوانگەی فەرهەنگیەوە چالاکی دەکات و هەر بۆیە ئەم راونگەیەی کردۆتە یەکمایەتی بۆ بەشی زمانی کوردی.
ئەو لە درێژەدا وتیشی: ئاژانسی مێهر لە کاتی دەستپێکردنی چالاکییەکانیەوە ڕوانگەی فەرهەنگی خۆی پاراستووە و لەم پێناوەشدا زمانی کوردی سەرەڕای هەوڵ بۆ هاودڵی و یەکگرتوویی باشتر هەوڵیش دەدات کە ئەم روانگەی ئاوردانەوە لە بابەتە فەرهەنگییەکان لە یەکمایەتیدا دابنێت.
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی میهر بە ئاماژە بەوەی کە پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دەبێ تۆکمەتر بێتەوە، وتی: یەکێک لە یەکمایەتییەکانی ئێمە لە بەشی زمانی کوردی گەیشتن بەم ئامانجە گرینگەیە و هەر بۆیە هەوڵ دەدەین کە لەم ڕێگایەدا بەرەوپێشەوە بچین.
ئەو رووماڵی هەوڵ لە بەشیکی کوردی بە کارێکی هەستیار ناو برد و رایگەیاند: ئێمە بە وردی ئەم هەستیارییە لە ژیر چاودێریمان دایە و هەوڵ دەدەین بەستێن بۆ نێزیکی و هاودڵی زیاتر لە ناوچەکە بڕەخسێنین و بێ گومان سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هاودڵی و هاوکارییە لە ناوچەکەدا.
عەسگەری هەروەها ئاماژەشی دایە چالاکییەکانی ئاژانسی مێهر و رایگەیاند کە ئەم ئاژانسە ۱۲ ساڵە چالاکی خۆی دەستپێکردووە و ڕۆژنامەی تێهران تایمزیشی وەک بەشیک لەم دەزگا راگەیێنەرییە ناوبرد.
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی مێهر لە کۆتاییدا داوای لە نوێنەری هەرێمی کوردستان کرد کە هاوکاری و پەیوەندی باشیان لەگەڵ ئەم ئاژانسە ببێت و بەستێنی پستیوانی لە بەشی زمانی کوردی ئاژانسی مێهر دروست بکات.
لای خۆیەوە "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم دیدارەدا وێڕای ڕاگەیاندنی خۆشحاڵی خۆی لە کردنەوەی بەشی زمانی کوردی ئاژانسی مێهر وتی: چاوەڕوان دەکرێت کە ئاژانسی مێهر بە راستی و دروستی بتوانێ لەم رێگا نوێیەدا چالاک بێت.
سەردانی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران بۆ ئاژانسی مێهر
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کەمێک پێش ئێستا بە یاوەری وەفدێکی ڕۆژنامەوانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی نووسینگەی نوێنەرایەتی هەرێم لە ئێران گەیشتە بینای سەرەکی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاران.
بە پێی هەواڵی هەواڵنێری مێهر، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە ۴‌ی گەڵارێزان "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران، سەردانی نووسینگەی ئاژانسی هەواڵی مێهری کرد کە بەمزوانە بەشی زمانی کوردی خۆی کردۆتەوە.
بڕیارە مامۆستا "نازم دەباغ" لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی ئاژانسی مێهر و سەرنووسەرانی بەشە جیاجیاکانی ئەم ئاژانسە دیدار بکات و دوای بەسەر کردنەوەی بەشەکانی نووسینگەکە بەشداریی بکات لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەوانی تایبەت لەگەڵ مێهر.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه