ئاگاداری : نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته داده‌خرێت

نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته داده‌خرێت

بە هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناوه، نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته داده‌خرێت.

بۆ ئاگاداریی هەموو لایەک، بە هۆی پێشهاتی کێشەی ڤایرۆسی کۆرۆناوه، نووسینگه‌ی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی پایتە‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕۆژی یه‌کشه‌مه ٢٢/٦/٢٠٢٠ تاکوو ڕۆژی دووشه‌مه ٦/٧/٢٠٢٠ بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەخرێت و پەیوەندیی کردن تەنیا لە رێگای ئیمیل و تەلەفۆنەوە دەبێت. هەر بۆیە داوا لە هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەین بۆ بەڕێ کردنی ئیش و کارەکانیان تەنها لە رێگای تەلەفۆن و ئیمێڵ پەیوەندی بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە تاران بکەن و سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی نەکەن. بە هیوای سەلامەتی و لەشساغی بۆ هەموو لایەک.

تەلەفۆن : 02188580830   - 02188580831

ئێمێڵ :  ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 

Read کد خبر: 2357

دوایین هەواڵەکان

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی