"سەلام عارف روشدی" لەگەڵ نوێنەری خوێندکارانی مەستەری هەرێمی کوردستان لە تاران کۆبۆوە

"سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لەگەڵ نوێنەری خوێندکارانی مەستەری هەرێمی کوردستان لە زانکۆکانی تاران، دیداری کرد.

  نوێنەری خوێندکارانی هەرێمی کوردستان کە لە قۆناغی مەستەر لە زانکۆکانی تاران دەخوێنن، ئەمڕۆ سێشەمە 3ی دیسەمبەری 2019 سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تارانی پێتەختی ئێرانیان کرد و لە لایەن "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، پێشوازییان لێکرا. 

 لە سەرەتای ئەم دیدارەدا، نوێنەری خوێندکارانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بەداواچوون بۆ کارووباری خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە ئێران و پەسەندکردنی بڕوانامەی خوێندکاران لە لایەن نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانەوە هاتنە ئاخاوتن. 

 لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، "سەلام عارف روشدی" جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەر خوێندکارێکی هەرێمی کوردستان دوای بەدەستهێنانی بڕوانامە لە وڵاتی ئێران، دەبێت بڕوانامەکەی لە لایەن نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران پەسەند بکرێت.  

 جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بە پێویستی زانی سەرجەم خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، ناویان لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆماربکەن.

 لە بەشێکی دیکەی ئەم دانیشتنەدا سەبارەت بە کارووباری خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، چەند سەرنج و پێشنیارێک تاوتوێی کران.

Read کد خبر: 2273

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی