نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان‌ بەشداری دەستپێکردنی زانکۆی ڕێباز و ئایینەکانی قومی کرد

نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان‌ لە تاران، بەشداری له مەراسیمی دەستپێکردنی خوێندن بۆ ساڵی نوێی لە زانکۆی ڕێباز و ئایینەکان لە شاری قوم کرد.

دوای بانگهێشتنامەی فەرمی زانکۆی ڕێباز و ئایینەکان (دانشگاە ادیان و مزاهب) لە پارێزگای قوم بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، کاتژمێر (8:30) سەر لە بەیانی دوێنێ یەکشەممە 13/10/2019 شاندی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، پێکهاتوو له "عه‌باس عه‌بدواڵڵه" و "عه‌لاء غوڵام" ‌بەشداری مەراسیمی دەستپێکردنی خوێندن بۆ ساڵی نوێی لە زانکۆی ڕێباز و ئایینەکان لە شاری قوم کرد.

مەراسیمەکە بە وتاری سەرۆکی زانکۆی ڕێباز و ئایینەکان دەستی پێکرد و بەخێرهاتنی میوانەکان و بەشداربووانی کرد.

نوێنەری دکتۆر "محه‌‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتاری خوێنده‌وه کە بەهۆی هاتنی سەرۆک وەزیرانی وڵاتی پاکستان و پێشوازی لەو نەیتوانی بەشداری ئەم مەراسیمە بێت. دواتر سەرۆکی زانکۆی ئەلمستەفا وتاری پێشکەش کرد.

شایانی باسە شاندی باڵیۆزخانەی عێراق، سەرۆکی کەلیمیەکان، سەرۆکی زەردەشتیەکان، نەتەوە کەمینەکان لە ئێران، نوێنەری سووننەکان لە ئێران و نوێنەری زانکۆکان، رێکخراو و ئۆرگانەکانی دیکه بەشداری مەراسیمەکە بوون.

دوای مەراسیمەکە سەرۆکی زانکۆی ڕێباز و ئایینەکانی قوم بەجیا و لە ژووری تایبەت خۆی دانیشتن و کۆبوونەوەی لەگەڵ میوانەکان کرد و له دیداره‌کاندا باسی زانکۆ و خوێندکارانی بیانی و زانست و پەروەردەی بۆ کردن.

Read کد خبر: 2253

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی