نازم دەباغ لەگەڵ دکتۆر "سه‌عد جه‌واد القه‌ندیل" باڵیۆزی عێراق لە تاران کۆبۆوه

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، لەگەڵ دکتۆر "سه‌عد جه‌واد القه‌ندیل" باڵیۆزی عێراق لە تاران دیداریی کرد.

 

دکتۆر "سه‌عد جه‌واد القه‌ندیل" باڵیۆزی عێراق لە تاران هاورێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای  باڵیۆزخانە، ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی ١٧/٩/٢٠١٩ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هه‌روه‌ها "ئەمجەد بابا حاجی"، "فه‌خرالدین عه‌زیز ساڵح"، "سۆران عه‌لی ئەمین" و "عه‌لا غوڵام" ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به گه‌رمی پێشوازییان لێکرا.

 

 

 

لە دانیشتنەکەدا باڵیۆزی عێراق و نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، باسیان لە بارودۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد و باڵیۆزی عێراق دووپاتی کردەوە کە باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان ماڵی هەموو عێراقییەکانە و باڵیۆزخانە ئامادەیە بۆ هەماهەنگی تەواو لەگەڵ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تاران.

 

له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ کارئاسانی و هەماهەنگی ستافی باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران بۆ ڕاییکردنی کارووباری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

Read کد خبر: 2242

دوایین هەواڵەکان

بە دوا چوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە کان

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی