نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دۆزینەوەی منداڵە ونبوویەکی کیمیابارانی هەڵەبجە کرد

شاندیکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دۆزینەوەی منداڵە ونبوویەکی کیمیابارانی هەڵەبجە بە ناوی "خەلیل ساڵح مەحموود" لە ئێران کرد. 

 

شاندێکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، کە بریتی بوون لە "عەباس عەبدواڵڵە" و "سەلام عارف روشدی" رۆژی پێنجشەمە 21/2/2019 بە نوێنەرایەتی "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دۆزینەوە یەکێک لە منداڵە ونبووەکانی کیمیابارانی هەڵەبجەی لە ئێران کرد کە "خەلیل ساڵح مەحموود" ناسراو بە "محەمەد ئەمین ئیسماعیلی" (ناوی لە وڵاتی ئێران) دوای 31 سال ژیان و دوور لە بنەماڵەی بە یەکگەشتنەوە و بە دیداری بنەماڵەی شاد بوویەوە. 

 

لەم بۆنە گەورەیەدا کە لە لایەن ناوه‌ندیی ژێنێتیکی کلینیکی "نوور" بەڕێوەچوو، دەستخۆشی لە "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا، لەبەر ئەوەی کە لە ڕابردوودا هەوڵ و هاوکاریی و یارمەتییان دابوو کە چەندین منداڵی ونبووی کیمیابارانی هەڵەبجە لە وڵاتی ئێران ببیندرێنەوە و بە دیداری بنەماڵەیان شادبن.

 

ئەم مەڕاسیمە دوای بە یەکتر گەیشتنی دایک و منداڵە ونبووەکە دوای 31 ساڵ ژیان لە ئێران و بەخێوبوونی لە لایەن بنەماڵەیەکی ئێرانی، "خەلیل ساڵح مەحموود" خوێندنی بەکالۆریۆسی لە یاسا تەواوکردووە و خێزاندارە و کچێکی تەمەن 4 ساڵەی هەیە و نیشتەجێی شاری قومە و ئەم دراما و چیرۆکە ڕاستەقینەیە ناتوانرێت بە هیچ شێوەیەک باسی ئەم بەیەک گەیشتنەوە و دیدارە بکرێت. 

 

هەروەها لەم بۆنە بێوێنەیەدا نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕێکخراوی خاچی سووری جیهانی، ستافی کلینیکی "نوور"، نوێنەری کۆمەڵەی قوربانیانی شاری سەردەشت، بنەماڵەی منداڵەونبووەکان، شاندی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان و نوێنەری دەزگاکانی ڕاگەیاندن تیایدا بەشداربوون.

Read کد خبر: 2184

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی