نازم دەباغ: کاروباری بازرگانی و هاتووچۆ لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا ئاسۆیەکی ڕوونی لە بەردەمدایە و گەشەکردن بە خۆیەوە دەبینێ

  • سێ شەممە, 29 ت یەکەم 2013

نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: ڕێککەوتەنامەی تازەی کۆماری ئیسلامی ئێران و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لە گرفتەکانی سنووری بۆ پەرەسەندنی کاروباری ئابووری نێوان هەر دوو لایەن وەئەستۆ دەگرێت و بە مەبەسەتی ڕێخۆشکەری.

 

  نازم دەباغ بە ئاماژەکردن بە واژۆی ڕێککەوتەنامەی چوار مادەیی ئەمجارەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: هاتنی کامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێی کردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتەنامەی ئەمجارە بوو کە لە نێوان دکتۆر سەعیدلوو نوێنەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر واژۆ کرا و لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە هەر دوو لایەن بۆ گەشەکردن و پەرەپێدانی ئەرکە بازرگانییەکان پێداگرییان کردبوو.

 

  نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران گوتی: وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێی کردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکات بەرپرسی کۆمیسیۆنی دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری ڕێککەوتەنامەکانی ئەم دواییانەیە لە نێوان هەر دوولادا، هەر لەبەر ئەوە بەڕێزیان لەگەڵ جەنابی کازمی قومی وەک سەرۆکی ناوەندی هاوبەشی گەشەسەندنی ئابووری بە ئامادەبوونی دکتۆر سەعیدلوو نوێنەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێککەوتەنامەیەکیان واژۆ کرد.

 

  نازم دەباغ لە درێژەدا پێداگری کرد کە‘؛ ئەو ڕێکەوتەنامەیە دەبێتە هۆی نەهێشتنی کۆسپ و لەمپەر لەسەر ڕێگای کاروباری نێودەوڵەتیی و بازرگانی لە نێوان سنوورەکاندا، بۆ وێنە دامەزراوەی گومروکی لە نێوان هەردوولا پەرە دەستێنێ هەتا بازرگانی لە نێوان دوو لایەن بە شێوەیەکی ئاسانتر ئەنجام بدرێی. 

 

  نازم دەباغ سەبارەت بە مەبەست لە کەمبوونەوەی بروکراسی ئیداری بۆ ئەو ئێرانیانەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق سەرقاڵی کارکردنن چییە؟ گوتی: ئەوە بە مەبەستی لابردنی ڕەوەندی ئێستای ئیقامەی ئێرانییەکان نییە، بەڵکوو بۆ ئاسانکردنی بەڕێوەبردنی ڕەوەندەکانە. ئەوە بێجگە لەوەی دەبێ ئەو پڕۆەیە بە هاوبەشی هەر دوو لایەن سەربگرێ و بگاتە دەرئەنجام. بۆ ئەم کارەش تەنیا لایەنێک بەرپرسی ئەو ئاسانکارییە نییە.

 

  نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەیوەندی لەگەڵ پێشبینی ئەو بۆ زیادبوونی بارستایی ئاڵووگۆڕی دوو لایەن بۆ ئاستی 4 میلیارد دۆلار لە ساڵدا گوتی: ئەمە ویستی ئێمەیە و بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئابڵۆقەکان لە سەر ئێران نەدەبوون بێگومان ئەو ڕادەیە زۆر زیاتریش دەبوو.

 

  کامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ تاران پڕۆتۆکۆلێکی چوار مادەیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا واژۆ کرد. بە پێی ئەو پڕۆتۆکۆلە دوو لایەن پێداگربوون لەسەر پەرەپێدانی ئاڵووگۆڕییە بازرگانییەکان و نەهێشتنی گرفتەکانی سنووریی بۆ کاروباری بازرگانی لە نێوان هەر دوولایەندا.

 

 

 

"ڕووئین" Roein گۆڤاری ئابووری هاوبەشی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق

Read کد خبر: 206

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی