ئەمڕۆ یەكشەممە فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی كۆریا كرد كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان باڵیۆز لی جۆنگ گوان  بەرپرسی فەرمانگەی كاروباری كونسوڵگەری و هاوڵاتیانی كۆریا لە دەرەوە و باڵیۆز كوان هی سێگ بەرپرسی فەرمانگەی كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا و بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی كۆریا لە هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكار و یاریدەدەر.

لە دیدارێكدا كە كاروان جەمال جێگری بەرپرسی فەرمانگە ئامادەبوو، باس لە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی كۆریاو بارودۆخی ئەمڕۆی ناوچەكە كرا.
بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە باسی لە مێژووی پەیوەندیەكانی نێوان گەلی كوردستان و حكومەتی هەرێم و كۆماری كۆریا كرد كە چالاكی هێزەكانی زەیتون لە هەرێمی كوردستان بە سەرەتای ئەو پەیوەندیانە دادەنرێت. 
 
فەلاح مستەفا پوختەیەكی سەبارەت بە باردۆخی ئەمڕۆی عێراق و هەرێمی كوردستان قەیران و مەترسیەكان پێشكەش كرد و ئاماژەی بە رۆلی قارەمانانەی پێشمەرگە كرد كە بە نوێنەرایەتی جیهان شەڕ دژی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەكەن، هاوكات باسی لە ژمارەی زۆری ئاوارە ناوخۆیی و سوریەكان كرد لە هەرێم كە پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە و لە بارودۆخێكی سەخت و دژوار ژیان بەسەردەبەن. هیوادارین حكومەتی كۆریا لە ڕووی مرۆیی هاوكاری زیاتر پێشكەش بە هەرێمی كوردستان بكات.
 
لە بەرامبەردا باڵیۆز لی جۆنگ گوان بەرپرسی فەرمانگەی كاروباری كونسوڵگەری و هاوڵاتیانی كۆریا لە دەرەوە ئاماژەیكرد كە ئامانج لە سەردانەكەی لەپێناو پتەوكردنی پەیوەندی دوولایەنەو لەنزیكەوە ئاگاداربوونە لە بارودۆخی ئاسایشی ناوچەكە. 
 
هاوكات خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان و دووپاتی كردەوە كە حكومەتی كۆریا بەڵێنی داوە كە هاوكاریە مرۆییەكانی زیاتر بكات و چاوەڕوان دەكرێـت لە بەرنامەی ساڵی داهاتوودا ڕێژەی هاوكارییە مرۆییەكانی كۆریا بەرزتربێتەوە. بەڕێزیان ڕۆڵ و خەباتی پێشمەرگەی بەرزنرخاند لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش و پاراستن و دابین كردنی ئاسایش.
 
سەبارەت بە پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە ئاماژەیكرد كە سەرەتای قۆناغێكی نوێی دیالۆگ لە نێوان هەردوولا دەستی پێكردووە و شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە بەغدان بۆ ئەوەی گفتوگۆی زیاتر بكرێت لەسەر چارەسەركردنی پرسە هەڵواسراوەكان.

دواى ئەوەى ئێوارەى دوێنێ بەڕێز لۆبۆمیر زاورالیك وەزیرى دەرەوەى کۆمارى چیک بە یاوەرى جێگرى وەزیرى بەرگرى ئەو وڵاتەو باڵیۆزى چیک لە عیراق گەیشتنە هەرێمى کوردستان و دیدارو کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرێزان سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەت و گەورە بەرپرسان ئەنجامدا، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شاندى میوان بە یاوەرى فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت سەردانى قەڵاى مێژوویى هەولێریان کردو لەلایەن دارا یەعقوبى سەرۆکى دەستەى باڵاى نووژەنکردنەوەى قەڵاى هەولێر پێشوازیان لێکرا.

سەرۆکى دەستەى باڵاى نووژەنکردنەوەى قەڵاى هەولێر پوختەیەکى لەسەر مێژووى قەڵاى هەولێرو تەواوى شوێەوارەکان پێشکەش کردو  سوپاسى رێکخراوى یۆنسکۆى کرد کە بەر لە چەند هەفتەیەک بە فەرمى قەڵاى هەولێرى خستە نێو لێستى شوێنەوارە مێژوویەکانى سەر بە یۆنسکۆ بۆ ئەوەى پارێزگارى لێبکرێت.

دواى سەردانەکەى بۆ قەڵاى دێرینى هەولێر وەزیرى دەرەوەى کۆمارى چیک و شاندى یاوەرى کۆتاییان بە گەشتەکەیان بۆ هەرێمى کوردستان هێناو لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لە رێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بەڕێخران.

لە چوارچێوەى بایەخدانى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان و پشتگیرى کردنى هەرێمى کوردستان لەرووى یارمەتى سەربازى بۆ رووبەڕووبوونەوەى تیرۆرستانى بەناو دەوڵەتى ئیسلامى و کۆمەک کردنى مرۆیى بۆ ئاوارەکانى سوریا و ناوچەکانى دیکەى عیراق لە هەرێم، ئێوارەى ئەمڕۆ لۆبۆمیر زاورالیك وەزیرى دەرەوەى کۆمارى چیک بە یاوەرى جێگرى وەزیرى بەرگرى و باڵیۆزى چیک لە عیراق گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەلایەن د. فوئاد حوسێن سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم وفەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت و کاروان جەمال جێگرى بەرپرسى فەرمانگە و کونسوڵى چیک لە هەرێم پێشوازیان لێکرا .

ئەمەو بڕیارە وەزیرى دەرەوەى کۆمارى چیک و شاندى یاوەرى لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکومەتى هەرێم دیدارو کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی 11ـی 2014 لە شاری هەولێر بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە لووبۆمیر زاورالیك وەزیری دەرەوەی كۆماری چیك و شاندێكی یاوەری كرد كە لە توماس كۆچتا جێگری وەزیری بەرگری و ئەلەكساندەر لانگەر باڵیۆزی كۆماری چیك لە عێراق و ژمارەیەك بەرپرس و ڕاوێژكاری حكوومەتی چیك پێكهاتبوو.

لە دیدارەكەدا كە مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم ئامادە بوون، وەزیری دەرەوەی كۆماری چیك ستاییشی پێشكەوتن و خۆشگوزەرانیی هەرێمی كوردستانی كرد لەو ناوچەیەی كە پڕە لە ململانێ و كێشە و ئەوەیشی ڕاگەیاند كە وڵاتەكەی بە بایەخەوە سەیری كوردستان دەكات و بەنیازە ئاستی نوێنەرایەتییشی لە نووسینگەی هەماهەنگی بۆ كردنەوەی كونسوڵخانە لە هەرێم بكاتەوە. وەزیری دەرەوەی كۆماری چیك وێڕای ئاماژەدان بە پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر كوردستان پاڵپشتیی كۆماری چیكی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند و ئەوەیشی خستەڕوو كە وڵاتەكەی ئامادەیە لە بوارە جیاجیاكاندا پشتیوان و هاوكاری هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقی بێت و هەروەها لە بواری ئاوەدانكردن و ئابووری بەشداری پڕۆسەی پێشكەوتنی هەرێم بێت.

وەزیری دەرەوەی كۆماری چیك هەوڵەكانی هەرێمی كوردستانیشی لەبارەی یارمەتیدانی ئاوارەكان و پاراستنی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان لە هەڕەشەی تیرۆریستانی بەرز نرخاند و، ویستی وڵاتەكەیشی ڕاگەیاند كە لە بواری مرۆیی و یارمەتیدانی ئاوارەكان بەپێی تواناكانی خۆی هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات.

لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی وەزیری دەرەوەی كۆماری چیك و شاندی یاوەری كرد و وێڕای ئاماژەدان بە خواستی پێشكەوتن لە ناو گەلی كوردستان ئەوەیشی باس كرد كە ئاوەدانی و پێشكەوتنی كوردستان نیشان دەدات كە گەلەكەمان ئەگەر دەرفەتی بۆ بڕەخسێت دەتوانێ پێش بكەوێت و وڵاتی خۆی ئاوەدان بكات. سەرۆك بارزانی سوپاسی پشتگیریی گەل و حكوومەتی چیكی كرد و پێشوازیشی لە بڕیاری كردنەوەی كونسوڵخانەی وڵاتی چیك لە شاری هەولێر و فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرد.

لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی تیشكی خستە سەر بارودۆخی ئەمنی و هەڕەشەكانی تیرۆر و ئەوەی بۆ شاندی میوان شی كردەوە كە گەلی كوردستان بە درێژایی 1500 كیلۆمەتر شەڕی ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی دڕندە دەكات كە ئیمكانیات و چەكی دوو دەوڵەتی لە دەستە. ئەو ڕێكخراوە سوپایەكی پێكهێناوە كە پڕە لە تیرۆریستی بیانی كە لە سەرانسەری جیهان و هەموو كیشوەرەكان هاتوون و پەلاماری گەلی كوردستان دەدەن. سەرۆك بارزانی سوپاسی پاڵپشتی وڵاتانی دۆستی گەلی كوردستانی كرد و جەختیشی لەوە كردەوە بۆ گەلی كوردستان جێگەی شانازییە كە پێشمەرگە شەڕی تیرۆریستان دەكات و بەرگری لە وڵاتی خۆی دەكات و ئاوارەكان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانیش دەپارێزێت. سەرۆك بارزانی لە درێژەی قسەكانیدا هێمای بە بارودۆخی ئاڵۆز و گەشەسەندنی تیرۆر لە سووریا دا و باسی لە چوونی پێشمەرگە كرد بۆ یارمەتیدانی كۆبانێ و ڕایگەیاند كە لە سووریا تەنیا گەلی كورد توانیویەتی لەبەرانبەر داعشدا خۆڕاگر بیت و پەلاماری تیرۆریستان تێكبشكێنێت.

گەشتە چوار ڕۆژییەكەی چەند بەرپرسێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەپێشكەشكردنی پرۆژەبڕیارێك بۆ كۆنگرێسی ئەمریكی كۆتاییهات، كە برێتییە لەوەی دەسەڵات بدرێتە حكوومەتی ئەمریكا تا ڕاستەوخۆ كەلوپەلی سەربازی و چەك بداتە هێزەكانی پێشمەرگەی كورد و مەشقیان پێ بكات.

دكتۆر فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 20ـی 11ـی 2014، بەئەنجامدانی چەند دیدارێك لەگەڵ گەورەبەرپرسانی ئیدارەی ئەمریكا و ئەندامانی كۆنگرێس، كۆتاییان بەسەردانەكەیان هێنا بۆ واشنتۆن. لە ماوەی هەفتەی پێشوودا، شاندەكە كۆمەڵێك دیداری لەگەڵ چەند ئەندامێكی كۆنگرێس ئەنجام دا. پێشكەشكردنی پرۆژەبڕیارێك لە لایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆنگریسی ئەمەریكی بۆ لیژنەی كاروباری دەرەوەی دەستكەوتێكی گرنگ بوو.

لەم بارەیەوە، دكتۆر فوئاد حوسێن گوتی "ئێمە ڕۆڵی كۆنگرێس بەرز دەنرخێنین كە ئەو پرۆژەبڕیارە مێژووییەی پێشكەش كردووە. بڕیارەكە، نەك تەنیا نیشانەی پابەندبوونی ئەمریكایە بەشەڕی دژەتیرۆرەوە، بگرە نیشانەی هاوپەیمانێتیی درێژخایەنی نێوان وڵاتە یەكگرتووەكان و گەلی هەرێمی كوردستانیشە.

بڕیاری 5747 كە هەردوو حزب لە نێو ئەنجوومەنی نوێنەراندا پەسەندیان كردووە، لە لایەن سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەرەوە، ئید ڕۆیس، كۆنگرێسمانی دیار، ئەلیوت ئەنگڵ - ەوە پێشكەش كراوە. شایانی زانینە، هەموو كەلوپەلە سەربازییەكانی كە ئێستا دەدرێتە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت بەبەغدادا تێپەڕێت، ئەمەش، وای كردووە، پڕۆسەی ناردنی چەكی هێرشبەری قورس كە بۆ لێدان و لەناوبردنی یەكجارەكی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) پێویستن، خاو و سنووردار بكات.

شاندەكە، ڕۆژی پێنجشەممەی 20ـی 11ـی 2014 لەگەڵ گەورەبەرپرسانی ئیدارەی ئەمریكا و وەزارەتی بەرگری كۆبوونەوە. دیدارەكان لەگەڵ ژمارەیەك ڕاوێژكار و فەرمانبەرانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی كە برێتی بوون لە؛ فیڵ گۆردون و ڕۆبەرت مالی و ئەندی كیم، هەروەها جێگر و یاریدەدەرانی وەزیری بەرگری، ئەلیسا سڵۆكتین و مات سپینس و چەند فەرمانبەرێكی وەزارەتی دەرەوە، لەوانە، یاریدەدەری وەزیر، بۆنیت تالۆر و جێگری یاریدەدەری سكرتێر، برێت ماكگۆرك، كە هاوكات جێگری نێردراوی تایبەتی سەرۆكە بۆ كاروباری لەنێوبردنی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش). لەم دیدارەدا، گفتوگۆ لەبارەی ستراتیجییەتی وڵاتە یەكگرتووەكانەوە دژی داعش و گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا و تەنگژەی مرۆیی لە هەرێمی كوردستان كرا.

لەم بارەیەوە، بەڕێز فەلاح مستەفا، ئاماژەی دا " بەبێ هاوكاریی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ناتوانین بەتەواوەتی داعش لەنێوببەین. تەنگژەكە ئاڵۆزە و ئێمەش پێویستمان بەپشتیوانیی سەربازی و ئابووری ئەمەریكا هەیە، هەروەها لە لایەنی یارمەتی مرۆییەشەوە".

پێشڕەوییەكانی داعش لە عێراق و سوریا، تەنگژەیەكی مرۆیی گەورەی لێكەوەتووەتەوە. نێزیكەی 1.6 ملیۆن پەنابەر و ئاوارە ڕوویان تەنیا لە هەرێمی كوردستان كردووە. لەگەڵ هاتنی وەرزی زستانیشدا، سەتان هەزاران هەن كە هیچیان نییە و بەهۆی سەرماوسۆڵەوە تووشی كارەسات دەبن، ئەگەر پێداویستیی زستانەیان بۆ دابین نەكرێت. ئەمانە سەرباری ئەوەی حكوومەتی بەغدا، لە مانگی كانوونی دووەمەوە، دەستی بەسەر بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستاندا گرتووە كە دەكاتە نێزیكەی 10 ملیار دۆلار، ئەمەش تەنگژەكەی گەورەتر كردووە.

هەروەها دكتۆر فوئاد حوسێن و بەڕێز فەلاح مستەفا، چەند دیدارێكی جیاجیایان لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و لیژنەی خزمەتگوزارییە سەربازییەكانی ئەنجوومەنی پیران ئەنجام دا، لەوانە سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، سیناتۆر، ڕۆبەرت میندز و هەریەك لە؛ سیناتۆر، جۆن ماككین و سیناتۆر، بن گاردین و سیناتۆر، جاك ڕید و سیناتۆر، تیم كین. سیناتۆر، جۆن ماككین، بەشاندی میوانی گوت "ڕۆژ نییە لەگەڵ هاوكارانم كار نەكەین بۆ ئەوەی چیتان پێویستە بۆتانی دابین بكەین، تا بتوانن ئەو تیرۆریستانە بشكێنن".

لە ئاستی ئیعلامیشدا، نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دانیشتنێكی گفتوگۆی بۆ شاندەكە ساز كرد، لەگەڵ هەریەك لە پەیامنێرانی؛ وۆڵ ستریت جۆرناڵ و ڕۆیتەرز و بلومبێرگ و مۆنیتەر و فۆرن پۆلیسی. لەو دانیشتنەدا، دكتۆر فوئاد حوسێن گوتی "ئێمە ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەین، بەڵام پێویستیمان بەچەكی قورسە، لەو باوەڕشدام زۆر زەحمەتە بتوانین بەردەوام بین، یان لایەنی كەم ناوچەگەلی دیكە ئازاد بكەین، ئەگەر ئەو چەكانەمان بۆ دابین نەكرێت". هەر لەم بارەیەوە، بەڕێز فەلاح مستەفا ئاماژەی دا "ناتوانین چیدیكە چاوەڕێی گەیشنی ئەو چەكانە بكەین لە بەغداوە، گرینگ ئەوەیە، ئێمە هاتینە وڵاتە یەكگرتووەكان بۆ ئەوەی ڕەوشەكە بۆ دۆستان و هاوپەیمانانمان باس بكەین".گەشتە چوار ڕۆژییەكەی چەند بەرپرسێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەپێشكەشكردنی پرۆژەبڕیارێك بۆ كۆنگرێسی ئەمریكی كۆتاییهات، كە برێتییە لەوەی دەسەڵات بدرێتە حكوومەتی ئەمریكا تا ڕاستەوخۆ كەلوپەلی سەربازی و چەك بداتە هێزەكانی پێشمەرگەی كورد و مەشقیان پێ بكات.

لە ئاستی ئیعلامیشدا، نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دانیشتنێكی گفتوگۆی بۆ شاندەكە ساز كرد، لەگەڵ هەریەك لە پەیامنێرانی؛ وۆڵ ستریت جۆرناڵ و ڕۆیتەرز و بلومبێرگ و مۆنیتەر و فۆرن پۆلیسی. لەو دانیشتنەدا، دكتۆر فوئاد حوسێن گوتی "ئێمە ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەین، بەڵام پێویستیمان بەچەكی قورسە، لەو باوەڕشدام زۆر زەحمەتە بتوانین بەردەوام بین، یان لایەنی كەم ناوچەگەلی دیكە ئازاد بكەین، ئەگەر ئەو چەكانەمان بۆ دابین نەكرێت". هەر لەم بارەیەوە، بەڕێز فەلاح مستەفا ئاماژەی دا "ناتوانین چیدیكە چاوەڕێی گەیشنی ئەو چەكانە بكەین لە بەغداوە، گرینگ ئەوەیە، ئێمە هاتینە وڵاتە یەكگرتووەكان بۆ ئەوەی ڕەوشەكە بۆ دۆستان و هاوپەیمانانمان باس بكەین".

دکتۆر فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم رۆژی دووشەممە 17ـی 11ـی 2014 چەند چاوپێکەوتنێکیان ئەنجامدا لەگەڵ هەریەک لە سیناتۆر کارل لڤین ومایک لی لە لیژنەی خزمەتگۆزاری سەربازیەکان لە ئەنجومەنی پیران بۆئەوەی دوایەمیین پێشهاتەکانی شەڕی داعش و پێداویستیەکانی پێشمەرگەیان پێ ڕابگەیێنێن. سیناتۆر لڤین بە شاندەکەی گووت" زۆر هاوڕێی باشتان هەیە لە واشنتۆن و خۆشم یەکێکم لەوانە"
هەر لەم دیدارەدا دکتۆر فواد ڕایگەیاند پێشمەرگە تەنها هێزە لە ناوچەکە کە خۆی گرتوە و توانای ئەوەی هەیە لە داعش بباتەوە و ئەگەر هات وچەکی قورس و کەل و پەڵ و ڕاهینانمان بۆدابینکرا ئەوە دەبینە ئەو هێزە کە لە پێگەی داعش کەمدەکات و ئەم تێروریستانە بنبڕ بکات.

لەم كۆبوونەوەیەدا فەلاح مستەفا ئاماژەی بەوەدا كە دەبێ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە ئەمریکاوەش ڕۆڵ ببینن لە کەمکردنەوەی هەڕەشەی داعش لەسەر ناوچەکە و گشت جیهان.

لە لایەكی دیكەوە هەر لەم ڕۆژەدا شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا و نەتەوە یەكگرتووکان کۆبووە بۆ دانوستاندن دەربارەی قەیرانی مرۆیی ئیستای هەرێمی کوردستان. فەلاح مستەفا بە خاتوو ئان سی رێچارد یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئوفیسی خەلک و ئاوارەکان و کۆچکردن و بەرێز ئەنتۆنیۆ گوتیریس نێردراوی باڵای نەتەوەیەگرتوەکانی ڕایگەیاند كە لە وەرزی زستانی کوردستان باران و بەفری زۆرە و پلەکانی گەرما زۆر نزم دەبەنەوە و ئاوارەكان لە هەرێمی کوردستان دەكەونە دۆخێكی زۆر ناخۆش بۆیە بێ یارمەتی نێودەوڵەتی ئەم زستانە دەبێتە زستانی قەیران بۆ ئاوارەكان.

لە بەشێكی دیكەی چالاكییەكانی شاندی هەرێم دکتۆر فواد حوسێن و فەلاح مستەفا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە مەبەستی باسکردن لە دانوساندنەكانی نێوان حکۆمەتی هەرێم و بەغدا چاویان بە بەرێز گێرالد فیرستاین کەوت کە جێگری یەکەمی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە. دکتۆر فواد داوی کرد لە ئەمریکا داوا لە بەغدا بکات بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدرالیەوە بدات وئاماژەی بەوەدا كە ئەگەر بەغدا وەك هاووڵاتیی مامەڵەی لەگەڵ خەڵكی هەرێمی كوردستان كردبا ئەوە هەموو كەس لە كوردستان حەزی لەوە دەبوو خۆی وەك بەشێك لە عێراق بزانێت.

سەبارەت بە دۆخی ئاوارەكان شاندی هەرێمی كوردستان ئەوەیشیان بۆ جێگری یەکەمی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕوون كردەوە ئێستا هەرێمی کوردستان میوانداری ١.٦ ملیۆن پەنابەر كردووە، زۆریان لە شوێنی بینا و دەزگا گشتیەکان و قوتابخانە دەژین و هیچ ئامێری گەرمکەروەیان نیە تەنانەت جلی زستانیشیان کەمە. حکۆمەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ چەند لایەنی نێودەڵەتی ٢٦ کامپ و جێی کاتی دروست دەکات بۆ ئەوەی جێگای حەواندنەوە بۆ ئاوارەکان دابین بکات.

هەروەها شاندەکە لەگەڵ چەند شروڤەکار و ئاکادیمیی ئەنستیتوتی رۆژهەلاتی نزیک لە واشنتون بەشێوەیەكی نافەرمی دەربارەی پێشهاتکەنی ئەم دواییە لە بوارەکانی ئاساییش و سیاسەت و بارودۆخی مرۆیی لە هەرێمی کوردستان كۆبوونەوە.

شایانی باسە دکتۆر فواد و فەلاح مستەفا بۆ ئیوارە خوانێکی تایبەت لە لایەن گەورە پسپۆڕەکانی ناوەندە هزرییە پێشکەوتووەكانی واشنتون بانگهێشتكران.

بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە چاوی كەوت بە بارۆنێس ئێما نیكلسن نێردەی تایبەتی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بۆ كاروباری بازرگانی و سەرۆكی دامەزراوەی ئەمماری خێرخوازی نێودەوڵەتی.

لەسەرەتایی دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی ئەمڕۆیی هەرێمی كوردستان  و ناوچەكە و ئاوارە ناوخۆیی و پەنابەران كرا و تیشك خرایە سەر پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و كارە تیرۆریستیەكانی ڕێكخراوی داعش كە بەرامبەر خەلكی سیڤیل ئەنجامی دەدەن.

هەروەها ئاماژەكرا بە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم لە ڕووی بایەخ دان بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دابین كردنی پێداویستیەكانی ئاوارەكان و كاركردن لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان.

لە دیدارەكەدا بارۆنێس ئێما نیكلسن باسی لە چالاكیەكانی دامەزراوەكەیان كرد لە هەرێمی كوردستان كە كاردەكەن لەسەر هاوكاری كردنی  ئاوارەكانی ناوخۆ كە ڕوویان لە هەرێم كردووە بە تایبەتی لە بوارەكانی تەندروستی و خوێندن. بۆ ئەم مەبەستەش ئێستا لە قۆناغی كۆتایی دروستكردنی سەنتەرێكی تەندروستین لە كەمپی خانكێ‌ لە شاری دهۆك و جگە لەو كارانەی كە لە ناوچەكانی تری خوارووی عێراق ئەنجامیانداوە و نیازی ئەنجامدانی بەرنامەی خوێندنی خێران بۆ ئاوارەكان و هەوڵدەدەن سوود لەو مامۆستایانە وەربگرن كە دانیشتووی كەمپەكانن كە ئەمەش دەبێتە ڕەخساندنی دەرفەتی كار و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە ئاوارەكان. هەروەها هەوڵدەدەن كە ژمارەیەك كەل و پەلی زستانە بۆ ئاوارەكان دابین كردووە.

بەجینۆساید ناساندنی تاوانەكانی دژ بە كوردانی ئێزیدی و پێكهاتەكانی تر تەوەرێكی تر دیدارەكە بوو.

باڕۆنس ئێما نیكلسن دڵگرانی خۆی خستەڕوو بەرامبەر كارە قێزەونەكانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش ئەویش كرداری جینۆسایدە بەرامبەر بە كوردانی ئێزیدی و پێكهاتەكانی تر و لە نزیكەوە كاردەكات لەسەر پێشكەش كردنی هاوكاری بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

لە بەرامبەردا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە وێڕای بەخێرهێنانی بارۆنێس ئیما نیكلسن و شاندی یاوەری دەست خۆشی كرد لەو كاروچالاكیانەی كە ئەنجامیانداوە كە لە پێناو خزمەتی مرۆڤایەتی و كەمكردنەوەی ئێش و مەینەتی ئاوارەكان كردووە و داوایكرد كە بتوانن كار و چالاكیەكانیان فراوانتربكەن كە زۆربەی دانیشتوانی كەمپەكان سوود لە خزمەتگوزاریەكانی دامەزراوەكەیان وەربگرن بە تایبەتی كە ئێستا بەرەو وەرزی زستان نزیك دەبینەوە.

سەبارەت بە پرسی بەجینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزیدی، فەلاح مستەفا داوای لە بارۆنێس ئێما نیكلسن كرد كە بەپێی ئەزموون و شارەزایی خۆی پشتگیری بكات لە كەیسی بە جینۆساید ناساندنی تاوانەكانی دژ بە كوردانی ئێزیدی.

بەڕێز جۆرج ئنزوێیلەر كونسوڵی نوێی ئەڵًمانیا بەمەبەستی دەست بەكاربوون سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كرد و لەلایەن بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشوازی لێكرا بە ئامادە بوونی بەڕێز كاروان جەمال جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەوەندیەكانی دەرەوە. 

سەرتا بەڕێز جۆرج خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ دەست بەكاربوونی وەكو كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و گووتی هیودارم بتوانم زیاتر پەیوەندیەكانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان زیاتر بەرەوپێش ببەم.

دواتر سوپاسی حكومەتی هەرێم و گەلی كوردستانی كرد بۆ شەڕكردن لە دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش و پێشوازی كردن لەو ژمارە زۆرەی ئاوارە لە هەرێمی كوردستان و هاوكات پیشتوانی و پشتگیری حكومەتی ئەڵمانیا بۆ حكومەتی هەرێم دووپاتكردە لە رووی مرۆیی و سەربازی.
 
پاشان بەڕێز فەلاح مستەفا بەناوی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە و حكومەتی هەرێم بەڕێز جۆرجی بە گەرمی بەخێرهێنا و پشتیوانی و پشتگیری تەواوی بو بەڕێزیان دووپات كردە و هاوكات سوپاس و پێزانی گەل و حكومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ پشتگیری حكومەتی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان و پێشكەش كردنی هاوكاری سەربازی و مرۆیی و كردنەوەی خولی مەشق و راهێنان بۆ پۆلێك لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە. بەڕێز فەلاح مستەفا ئەو پشتگیریانەی بەگرنگ وەسف كرد و گووتی ئێمە سوپاسی حكومەت و گەلی ئەڵمانیا دەكەین و ئومێدەوارین ئەو هاوكاریانە بەردەوام بن. دواتر پوختەیەكی دەربارەی رەوشی ئێستای هەرێم و عێراق وە ناوچەكە لە رووی سیاسی و مرۆیی و ئاسایش پێشكەش بە ناوبراو كرد.
 
لە كۆتاییدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر زیاتر بەرەوپێش بردنی هاوكاری و هەماهەنگی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پەیوەندیە مێژووییەی كە لە نێوان هەردوو گەلی كورد و ئەڵماندا هەیە.

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی