میدیاکانی ئێران بە گرنگییەوە باسی سەردانی "نێچیرڤان بارزانی" بۆ تاران دەکەن

ZNA – ھەولێر: "مەنسوور جیهانی" پەیامنێری ئاژانسی ھەوالی "زاگرۆس" لە تاران دەڵێت: ئێران گرنگی بە پەیوەندییەکانی خۆی دەدات لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بە ھۆی ئەوەی سنوورێکی ھاوبەش ھەیە لە نێوانیان و ئەم سەردانەی "نێچیرڤان بارزانی" بۆ تاران گرنگی خۆی ھەبوو؛ چەند رۆژێک پێش ئەم سەردانه دەزگا راگەیاندنەکانی ئێران بە گرنگییەوە باسیان لە ھاتنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ تاران دەکرد.

 

"مەنسوور جیهانی" پەیامنێری ئاژانسی ھەوالی "زاگرۆس" Zagros لە تاران، ئەوەشی خستەرڕوو: دوای ئەوەی "نێچیرڤان بارزانی" گەیشتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی مێهرئابادی تاران، نوێنەرانی بەشێکی زۆری له میدیاکانی ئێران لەوانه: که‌ناڵی تەلەفزیۆنی "خەبەر"ی ئێران ئامادەبوون و هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵنێری "ئێران پرێس" Iran Press بە شێوەی راستەخۆ ھاتنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ تارانی پەخشکرد و زۆربەی ئاژانسە گەورەکانی ئێران، گرنگیان بەو سەردانەدا و لەم بارەیەوە ھەواڵیان بڵاکردەوه.

 

جیهانی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتیشی: هه‌روه‌ها سایتی سەرۆک کۆماری ئێران هه‌واڵی دیداریی نێوان سەرۆک کۆماری نوێی ئێران و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بڵاوکرده‌وه، سەرۆک کۆماری ئێران باسی لەوە کردووە که باروودۆخێکی گونجاو بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا لە ئارادایە بەتایبەتی گرنگیدان بە پەیوەندییە ئابورییەکان. ھەر لەم دیدارە‌دا سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش باسی لەوە کردووە کە ئێمە پێداگرین لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانمان لە ڕووی ئابووریی و سیاسی و کلتورییەوە و ئاماژەشی بەوە کردووە ھیوای وایە بە ھاتنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران پەیوەندییەکان بەرەوپێشوە بچن.

 

پەیامنێری ئاژانسی ھەوالی زاگرۆس لە تاران ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمە جاری یەکەم نییە ئاڵای کوردستان لە تاران ھەڵدەدرێت، کاتی سوێندخواردنی "حەسەن روحانی"ش بە ئاڵای کوردستانەوه پێشوازییان لە "نێچیرڤان بارزانی" کرد؛ بەڵام ئەمجارە پێشوازیی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە تاران، وەکوو سەرۆکی دەوڵەتێک ئەمەش گرنگی خۆی ھەبوو، ھەر به زووترین کات لە ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران و ھەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها ‌کەناڵەکانی تێلێگڕامییه‌کانی ئێران بڵاوبوویەوە.

 

"مەنسوور جیهانی" لە کۆتایی قسەکانیدا جه‌ختی کرده‌وه: ئێران و ھەرێمی کوردستان پەیوەندییه‌کی دوور و درێژیان پێکەوە ھەیە ھەر لە دیداریی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری ئێران؛ "نێچیرڤان بارزانی" ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ ھاتنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، پەیوەندییەکان بەرەو باشتربوون برۆن و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ھەرێمی کوردستانیش بە ھۆی ئەوەی که کەشێکی سەقامگیری ھەیە، ئەمەش وایکردووە کەمترین زیان بە ئێران بکەوێت بۆیە پەیوەندیی ھەرێمی کوردستان و ئێران گرنگی خۆی ھەیە.

 

ئا: گۆران ھەرکی

 

لینکی چاوپێکه‌وتن:

http://zagrosn.com/114627-1

Read کد خبر: 2571

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی