وتاری نازم دەباغ لە ڕۆژنامەی ئێعتماد: هاوڕێی ڕۆژە سەختەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، وتارێکی بۆ ڕۆژنامەی "ئێعتماد"ی ئێران سەبارەت بە ژنڕال "قاسم سلێمانی" بە ناونیشانی "هاوڕێی ڕۆژە سەختەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان" نووسیوە کە لە خوارەوەدا دەیخوێننەوە:  

 

ژێنێڕال "قاسم سلێمانی" لە ڕوانین و بیروباوەڕیی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، فەرماندەیەکی بوێر و ڕێبەرێکی بە وەفا لە گۆڕەپانەکەدا بوو. خەڵکی کوردستان، هیچ کات کەسانێک کە لە ڕۆژە سەختەکانی خەبات لە دژی ڕژێمی فاشیستی پێشووی عێراق بە ڕێبەری سەدام و دواتر خەبات لە دژی گرووپی تیرۆریستی داعش هاوڕێیان بووە، لە بیرناکەن. ژێنێڕال سلێمانی لە هەر دووک ئەم خەباتانەدا یارمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستانیدا و ئەم بابەتە شتێک نییە کە بە تێپەڕبوونی کات، لە مێشک و دڵی خەڵکی و ئەو شارۆمەندانەیدا کە ئەم ڕۆژە سەختانەیان تێپەڕکردووە، بڕواتە دەرەوە. حاجی قاسم بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یەکێک لە پایەبەرزترین بەرپرسانی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، لە جیبهەی شەڕ لەگەڵ داعش، بۆخۆی لە گۆڕەپانی خەباتەکەدا ئامادەدەبوو و ئەم مەسەلەیە، بوێریی و بایەخی تێکۆشانی ئەم شەهیدە مەزنە دەردەخات. 

بێگومان تیڕۆرکردنی فەرماندەیەکی وەکوو حاجی "قاسم سلێمانی" کە کاریگەرییەکی بێوێنەی لە دڵی هێزەکانی و هەروەها خەڵکی ناوچەکەدا هەبوو، زەرەر و زیانێکی گەورەی بە خەبات دژیی تیرۆریسم گەیاند؛ بە تایبەت لە شەڕ دژیی گرووپی تیرۆریستی داعش و گرووپە تیڕۆریستییەکانی ناوچەکەدا کە بۆشایی جێگای ژێنێڕال سلێمانیان زۆر پڕڕەنگ دەبینی.

مەبەست لەم تیڕۆڕەش هەر ئەوە بوو کە زەربەیەک بە توانای ناوچەیی ئێران بگەیەنن، بەڵام کۆماری ئیسلامی توانیوییەتی زۆر زوو بە ڕێکخستنێکی گونجاو، ئەم بۆشاییە پڕبکاتەوە. فەرماندەیەکی وەکوو حاجی قاسم فەرماندەیەک نەبوو کە تەنیا لە بواریی سەربازیی و مەیدانیی شەڕدا شارەزایی هەبێت، ئەو ڕوانینێکی سیاسی قووڵ و بەهێز و بڕیاردانێکی باڵای هەبوو و فەرماندەیەکی ئاوەها بێجگە لەوەی کە بێوێنە بوو، لە گۆڕەپانە سەختەکانی خەباتدا لە دژیی تیرۆریستانی داعش، زۆر باشتر لە کەسانی دیکە دەیتوانی چالاک بێت و سەرکەوتن بەدەست بێنێت. 

زۆر فەرماندە هەن کە لە بواریی سەربازیدا تایبەتمەندیی بێوێنەیان هەبووە و لەم بوارەدا شارەزاییان بووە، بەڵام کەمتر فەرماندەیەکی سەربازی بوونی هەیەکە لە بواریی سیاسی دەرک و خوێندنەوەی حاجی قاسمی هەبێت. بە لەبەرچاوگرتنی خەمی قووڵی لەدەستدانی ژێنێڕال سلێمانی و پڕڕەنگ بوونی بۆشایی نەبوونی بەڕێزیان، خەبات نابێت بە ڕۆیشتنی یەکێک لە فەرماندەکان کۆتایی پێبێت.

دیارە کە ئەم تیڕۆڕە، خەسارەیەکی گەورەی بە هێزەکانی خەبات لە دژیی داعش هێنا، ئاشکرایە کە ڕێبەرێکی کاریزماتێک لە گۆڕەپانی خەباتدا دەیتوانی یارمەتییەکی زۆر بە خەڵکی و سەربازەکان بۆ درێژەپێدان بە خەباتدا بگەیەنێت و زۆر مەسەلەی دیکەش، بەڵام خەبات درێژەی هەیە و هەر بەم هۆیەوە نابێت کە ڕۆحییەی خۆمان لە دەست بدەین.

لەبیرمە کە ژێنێڕال سلێمانی دەیگوت: "هەمیشە نە فەرماندە بە تەنیایی و بە بێ هاوڕێیەتی خەڵکی و خەباتکارەکان دەتوانێت کارێکی ئەوتۆ بکات و نە خەڵکی خەباتکاریش، بە بێ فەرماندەیەکی گەورە و بیرمەند دەتوانن سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنن." هەر بەم هۆیەوە دەبێت جەخت بکەمەوە لە گۆڕەپانی شەڕ لەگەڵ داعش، ڕۆڵی ژێنێڕال سلێمانی زۆر کاریگەر بوو.

ئەمڕۆش خەبات لەگەڵ داعش و تیڕۆریسم لە ناوچەکەدا لە لایەن فەرماندە قارەمانەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە تەنیشت فەرماندەکانی وەکوو حاجی قاسم لە ئێران، درێژەی هەیە و ئێمە لەو بڕوایەداین کە لە کۆتاییدا ئەوە تیڕۆریسمە کە لە بەرانبەر ورەی بەرزیی خەڵکی ناوچەکە و بە تایبەت خەڵکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و خەڵکانی ئێران تێکدەشکێن.

 

لینکی وتار:      

http://www.etemadnewspaper.ir/fa/main/detail/161338/يار-روزهاي-سخت-مردم-اقليم-كردستان

Read کد خبر: 2463

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی