ئاژانسی ئیرنا/ نازم دەباغ: کورده‌کان نه‌که‌ونه ژیر کاریگه‌ری سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا دژی ئیران

 هەولێر/ ئیرنا ـ "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ دەزگاگانی ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە قسەکانی ئەم دوایانەی "دۆناڵد ترامپ" لە دژی ئێران گوتی: کوردەکان باشتر وایە بە جیاتی ئەمەریکا و ڕووسیا پشت بە دراوسێکانی خۆیان ببەستن و نەچنە ژێرکاریگەریی سیاسی ئەمەریکا لە دژی ئێراندا.

بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی "ئیرنا" IRNA، "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رۆژی دووشەمە لە وتووێژ لەگەڵ دەزگاگانی ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان گوتی: پەیوەندیی ئابووری هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ دراوسێکانی تا ئەو کاتەی کە عێراق دژایەتی نەکردووە، دەبێت درێژەی پێبدرێت و نابێت بچێتە ژێرکاریگەریی یارییە سیاسیەکانی ئەمەریکا لە دژی ئێراندا.

گوتیشی: گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمەریکا کاریگەریی ئەوتۆی نەخستۆتە سەر پەیوەندیی ئابووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و ئەم پەیوەندییە وەکوو ڕابردوو بە گرووتینەوە درێژەی پێدەدرێت.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران هەروەها جەختی کردووە کە پێویستە کوردەکان بە جیاتی ئەمەریکا و ڕووسیا پشت بە دراوسێکانیان ببەستن چونکە دراوسێکان بۆ کوردەکان گرینگییەکی زیاتریان هەیە.

"نازم دەباغ" هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: من زیاتر لەوەی کە پەرۆشی پاشگەزبوونەوەی ئەمەریکا لە کوردەکان بم، پەرۆشی پاشگەزبوونەوەی وڵاتانی دراوسێ لە کوردەکانم و لەم ناوەندەدا دەبێت ئاگاداریی ئەوەبین کە نابێت منداڵەکانی خۆمان قوربانی بەرژەوەندیی خەڵکانی دیکە بکەین.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە پەیوەندیی لەگەڵ سیاسەتی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان لەبەرانبەر قەیرانەکاندا گوتی: من لەم باوەڕەدام کە هەرێمی کوردستان دەبێت سیاسەتەکانی بەغداد سەبارەت بە قەیرانە نێودەوڵەتییەکان ڕچاوبگرێت و نابێت بە شێوەی یەک لایەنە بێتە ناو ئەم قەیرانانەوە کە ئاکامەکەی بۆ هەرێمی کوردستان قورس تەواو دەبێت.

شایانی باسە بەم دایانە "دۆناڵد تڕامپ" سەرۆک کۆماری ئەمەریکا ڕایگەیاندووە کە داوای لە کوردەکان کردووە نەوتی خۆیان بە ئێران نەفرۆشن بەڵام ئەوان نەچوونەتە ژێرباریی ئەم داواکارییەی ئەمەریکاوە.

دەوڵەتی ئەمەریکا هەروەها لەم مانگانەی دواییدا بە ناردنی شاندیی جۆراوجۆری سیاسی و ئابووری هەوڵیداوە کە کوردەکانی عێراق بخاتە ژێرگوشارەوە تاکوو هاوڕێیەتی لەگەڵ ئێران نەکەن و لە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمەریکا بەسەر ئێراندا هاوڕێی بن کە بە وتەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەم هەوڵانە بێ ئاکام بووە.

 

Read کد خبر: 2161

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی