نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران رایگەیاند: كۆماری ئیسلامی ئێران چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات تا لە داهاتوودا حكومەتێكی یەكگرتوو دروستببێت

نازم دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ رایگەیاند: كۆماری ئیسلامی ئێران وەكو دراوسێیەكی عێراق و هەرێمی كوردستان بەدڵنیاییەوە چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات وەكو پڕۆسەیەكی دیموكراسی لە پێناوی هەڵبژاردنی نوێنەرەكان بەڕێگەی ئاسایی و یاسایی دوور لە توندوتیژی تا لە داهاتوودا حكومەتێكی یەكگرتوو دروستببێت.

سەبارەت بە پشتگیری ئێران بۆ لایەنێكی دیاریکراوی هەرێم، وتی: "پێموایە تائێستا ئێران کاری وای نەكردوە و لە داهاتووشدا نایكات، چونكە لە بەرژەوەندیدا نییە خۆی دەربخات كە پشتگیری لایەنێك دەكات".

وابڕیارە رۆژی 30ی ئەیلولی 2018 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت.

Read کد خبر: 2134

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی