نازم دەباغ لە سەردانی بۆ ئاژانسی ئانا: خوێندکارانی هەرێمی کوردستان هۆگریان بە خوێندن لە زانکۆکانی ئێران هەیە

  "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران لە سەردانی بۆ ئاژانسی "ئانا"ی ئێرانی گوتی: خوێندکارانی هەرێمی کوردستان، هۆگریان بە خوێندن لە زانکۆکانی ئێران هەیە.

بە پێی راپۆڕتی گروپی زانکۆیی ئاژانسی هەواڵنێری "ئانا"ی ئێران، "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران، سەر لە بەیانی رۆژی شەممە 11ی ئۆگۆستی 2018 سەردانی ئاژانسی "ئانا"ی کرد و لەگەڵ پەیامنێرانی ئەم دەزگای راگەیاندنە وتووێژی کرد.

دەباغ لەم سەردانەیدا بە ئاماژە بە هۆگریی گەنجانی هەرێمی کوردستان بە خوێندن لە زانکۆکانی ئێران گوتی: وەکوو نوێنەری هەرێمی کوردستان لە هەوڵدام تاکوو پەیوەندییەکی باش و پتەو لە نێوان زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەدیبێت. خوێندکارانی هەرێمی کوردستان هۆگریەکی زۆریان بە خوێندن لە زانکۆکانی ئێران هەیە، بەڵام گرفتی جۆراوجۆریان هەیە کە دەبێت چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە.  

"نازم دەباغ" گوتیشی: نزیکەی سێ مانگ پێش ئێستا، زانکۆی هەرێمی کوردستان نامەیەکی پێدام تاکوو بە خوێندکارانی لقی زمانی کوردی و فارسی بوورسیە بدرێت. ئەوان بۆ وانەکانی فارسی و کوردی ئامادەیی پێشکەش کردنی بوورسیان هەیە، نزیکەی دوو هەفتە پێش ئێستا، ناوی داواکارانمان ڕەوانەی زانکۆی هەرێمی کوردستان کرد کە بە زووترین کات دەرئەنجامەکان رادەگەیێندرێت.   

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران سەبارەت بە لابردنی ناوی زانکۆکانی سنووری ئێران لە وەرگرتنی خوێندکار لە هەرێمی کوردستان گوتی: هیچ ئاگاداریی ئەم بابەتە نیم، بەڵام دەزانم کە ئێمە لە هەرێمی کوردستان بەشوێن بەهێزکردنی پەیوەندیی لەگەڵ ئێرانین. لە ئێستادا، 70 خوێندکاری بوورسیەی هەرێمی کوردستان لە ئێران سەرقاڵی خوێندنن و ئێمە بەتەماین کە ئەو ڕێژەیە زیادبکەین. 

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران گوتی: بەداخەوە لە ڕەواڵەتدا، بۆ ناردنی خوێندکار لە هەرێمی کوردستان بۆ ئێران هیچ بەربەستێک بوونی نییە، بەڵام لە کردەوەدا هەندێک جار کارووبارەکان بە باشی ناچێتە پێشێ. بە بڕوای من لە سەرەتادا بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و لە دواییەدا کۆماری ئیسلامی ئێران لە بابەتەدا بەشیان هەیە.

دەباغ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: زۆربەی خوێندکارەکانی ئێمە تا ئەو ڕادەیە هۆگریان بە خوێندن لە زانکۆکانی ئێران هەیە کە تەنانەت بە بوونی بەربەستەکان، خۆیان لە ڕێگای ئەنتەرنێتەوە داواکاریی پێشکەش دەکەن و لە خولە مەجازییەکان بەشداریی دەکەن یا بۆ خوێندن لە ئێران هەنگاودەنێن، بەڵام دوای هاتن بۆ ئێران گرفتیان بۆ دێتە پێشێ و ناچاردەبن کە بگەڕێنەوە.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، جەختی کردەوە: یەکێک لەو گرفتە گەورانەی خوێندکارەکانی ئێمە، ڤیزای خوێندنە. ئەگەر ڤیزای خوێندن نەبێت، ڤیزای ئاسایی وەرناگیریت. بۆ نموونە هەندێک جار خوێندکاران بۆ خوێندن سەردانی ئێرانیان کردووە، بەڵام بە هۆی نەبوونی ڤیزای خوێندن، نەیانتوانیوە درێژە بە خوێندن بدەن و هەر بەم هۆیەوە دەیانگەڕێننەوە.

 

بە شوێن دامەزراندنی لقێکی زانکۆی ئازادی ئێسلامی لە هەرێمی کوردستان

نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: چەند ساڵ پێش ئێستا بەتەمابووین کە لقێکی زانکۆی ئازادی ئێسلامی لە هەرێمی کوردستان بکەینەوە، بەڵام بەداخەوە هەندێک مەسەلە لە ئێران بوونە هۆی ئەوەی کە ئەم بابەتە لە ساڵانی ڕابردوو بە هێواشی بچێتە پێشێ و یا ئەسڵەن نەچێتە پێشێ. لە دانووستانەکانی ئەم دوایانەدا پێوشوێنی ئەم بابەتە دەگرم و هیوادارم کە ئەو هەلە بڕەخسێت و لقێکی زانکۆی ئازادی ئێسلامی لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێنین.

 

لینکی هەواڵ:

http://ana.ir/news/414290

 

 

Read کد خبر: 2114

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی