به‌ره‌سمی‌ واده‌ی‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌كانی‌ تاران ـ سلێمانی‌ راگه‌یه‌نرا

نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌تاران ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌كانی‌ نێوان سلێمانی‌ و كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران به‌ره‌سمی‌ ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت"25ی‌ ره‌مه‌زان یه‌كه‌م گه‌شت ئه‌نجام ده‌درێت".

نازم ده‌باغ نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌تاران به‌SNNی‌ راگه‌یاند"دوێنێ به‌ره‌سمی‌ رێكه‌وتنێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی‌ نێوان سلێمانی‌ و كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران واژۆكراوه‌و بڕیاره‌ له‌ 25ی‌ ره‌مه‌زان كه‌ده‌كاته‌ 10ی‌ 6ی‌ 2018 رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ست به‌گه‌شتی‌ گه‌شتیاری‌ بكرێته‌وه‌".

وتیشی‌"هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو گه‌شته‌كان له‌ 6ی‌6ی‌ 2018ه‌وه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زان كه‌ گه‌شتكردن كه‌مه‌، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌كان بۆ 10ی‌ مانگ واته‌ نزیك جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆز دواخراوه‌".

له‌باره‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ گه‌شته‌كانیش ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، له‌هه‌فته‌یه‌كدا دووجار گه‌شتده‌كرێت ئه‌وانیش له‌رۆژانی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ و  چوار شه‌ممان، هه‌ندێك جاریش فه‌رمانده‌كان به‌وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك گه‌شتیاری‌ ئه‌وروپا له‌تارانه‌وه‌ دێنێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌. 

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له‌كاتێكدایه‌ كه‌دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی‌ باشوری‌ كوردستان كه‌نزیكه‌ی‌ هه‌شت مانگه‌ ئه‌نجامدراوه‌، گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی سلێمانی‌ تاران  وه‌ستێنراوه‌.

Read کد خبر: 2078

دوایین هەواڵەکان

بە دوا چوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە کان

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی