نازم دەباغ ناوەڕۆکی سەردانەکەی شاندەکەی ھەرێمی کوردستان بۆ ئێران بۆ خەندان دەخاتەڕوو

 خەندان- خۆزگە عزیز

نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران ڕایدەگەیەنێت ئەم ئێوارەیە  وەفدێکی ھەرێمی کوردستان دەگەنە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران، و لەگەڵ گەورە  بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا کۆدەبنەوە.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران ، بە خەندان-ی ڕاگەیاند، مەبەستی سەردانەکە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەپێی ئەو جوگرافیایەی کە ھەیەتی وڵاتێکی گرنگە بۆ ھەرێمی کوردستان، بۆیە پێویستی بە ڕاوێژکردن وھاوکاریکردن ھەیە."

وتیشی " ئامانجی سەردانەکە زیاتر  بۆ ڕاوێژ کردنە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا، و جەختکردنەوە لەسەر باشترکردن و پتەوکردنی  پەیوەندییەکانی نێوان ھەردولا."

وەفدەکەی ھەرێم پێکھاتوون لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنیی وەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، و فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم، و سەفین دزەیی، وتەبیژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

 

Read کد خبر: 2028

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی