پەیوەندییەكانی هەولێرو تاران.. نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئێران دەكات

 شارپرێس:

كونسوڵخانەی ئێران لەهەولێر بڵاویكردەوە، كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی تارانی پایتەختی وڵاتەكەی دەكات.

كونسوڵخانەكە ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، كە نێچیرڤان بارزانی سبەی یەك شەممە بەسەرۆكایەتی شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی تاران دەكات‌و لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی كۆدەبێتەوە.

بەپێی كۆنسوڵخانەكە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان‌و ئێران گرنگترین تەوەرەكانی سەرەكی سەردانەكەو كۆبوونەوەكان دەبن لەتاران.

هەر بەپێی كونسوڵخانەكە جگە لەپەیوەندییەكانی هەولێرو تاران، تەوەرێكی تر تاوتوێكردنی دۆخی هەرێمی كوردستان‌و چەند پرسێكی تر دەبن.

 

Read کد خبر: 2026

بە دوا چوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە کان

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی