نوێترین زانیاری لەسەر کردنەوەی دەروازە سنورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان

کۆماری ئیسلامی ئێران چاوەڕوانی ڕێکەوتنی ھەرێم و بەغدا دەکات بۆ کردنەوەی دەروازە سنورییەکان و نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش لەو وڵاتە، ڕەتیدەکاتەوە ھیچ بڕیارێک ھەبێت بۆ کردنەوەی دەروازەکانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران.
 
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەئێران، بە  SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا بڕیاری کۆتایی بۆ کردنەوەی ھەردوو دەروازەی سنوری پەروێزخان و حاجی ئۆمەران لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نەدراوە، ئەوەی باسیش دەکرێت، تەنھا ھەوڵدانە ئەگەرنا ھیچ بڕیارێک نییە.

وتیشی:" تاوەکو ڕێکەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق نەکرێت بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی فرۆکەخانەکانی ھەرێم و دەروازە سنورییەکان، کردنەوەی ئەو دەروازە سنورییانە ئاسان نییە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەڕاگەیەندراوێکدا ئەحمەد کەلاری نوێنەری بازرگانانی گەرمیان لەشاری کرماشانی ئێران، پێشتر بڵاویکردەوە کە ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە بڕیاربوو مەرزی پەروێزخان بەڕوی کاری بازرگانی و ھاتوچۆی ھاوڵاتیان بکرێتەوە، بەڵام دواخراوە.

Read کد خبر: 2013

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی