هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانى: كوردستان مافى خۆیه‌تى گه‌ره‌نتى هه‌بێت
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى نۆڤه‌مبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز "گرێگۆرى گیسى" سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی چەپ لە په‌رلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵ كرد كه دواى سه‌ردانێكى بۆ به‌غدا، گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان.
له دیدارێكدا به‌ڕێز "گیسى" ده‌ستخۆشى له خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد كه له ناوچه‌یه‌كى ناسه‌قامگیر و نائارامدا، توانیویانه ده‌سكه‌وت و پێشكه‌وتنى زۆر به ده‌ست بێنن و ببنه مایه‌ى پێزانینى هه‌مووان. هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵى خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد له داڵده‌دانى ئاواره و په‌نابه‌ران كه له ئه‌ورووپا و ته‌واوى جیهان واى كردووه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك پارێزه‌رى ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بناسرێت و ببێته مایه‌ى ڕێز و پێزانینى هه‌مووان.
په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ڵمانیا به‌شێكى دیكه‌ى دیاره‌كه بوو كه تیایدا به‌ڕێز "گیسى" دووپاتى كرده‌وه ئه‌لمانیا خوازیارى پێشخستنى په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌ییى ئه‌ڵمانیاى بۆ هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك و به‌تایبه‌تى هاوكاریى هه‌نووكه‌یى مرۆیى ده‌ربڕى له كاتێكدا وه‌رزى زستان خه‌ریكه ده‌گات و ئاواره و په‌نابه‌ران پێویستیان به هاوكاریى زیاتر هه‌یه، بۆیه داواى كرد لیستێكى پێداویستییه‌كان ئاماده بكرێت تا پێشكه‌ش به حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى بكات.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له پرۆسه‌ى سیاسیى عیراق و به‌شداریى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌تى عیراقدا كرا و ڕۆڵى هه‌ولێر له داڕشتنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنرا. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازیاره هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، له هه‌مان كاتدا خه‌ڵكى كوردستان مافى خۆیه‌تى گه‌ره‌نتى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌ساته‌كانى ڕابردووى به‌سه‌ر نه‌یه‌ته‌وه.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، هه‌روه‌ها داكۆكى له‌سه‌ر خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا كرده‌وه و سوپاسى ئه‌ڵمانیاى كرد كه هه‌میشه له كاتى ته‌نگانه‌دا هاوكاریى كوردستانى كردووه و زۆر جار له كاتى پێویستیدا له ڕێگه‌ى ئێن جى ئۆكانییهوه كۆمه‌كى گه‌یاندووه‌ته هه‌رێمى كوردستان. دووپاتیشى كرده‌وه كه ئاواره و په‌نابه‌ران پێویستییان به كۆمه‌ك و هاوكاریى زیاتره، هه‌روه‌ها له ڕووى سه‌ربازیشه‌وه هه‌رێمى كوردستان چاوى له یارمه‌تیى باشتره تا بتوانێت شكست به تیرۆرستانى داعش بێنێت، كه بوونه‌ته مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاشتى و دیموكراسى له ناوچه‌كه و له جیهانیشدا.
نێچیرڤان بارزانى: کار ده‌كه‌ین بۆ دروستکردنی ناتوندوتیژی دژی ژنان
ڕێوڕه‌سمى هه‌ڵمه‌تى ڕاگه‌ياندنى دوو هه‌فته چالاكى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ژنان
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى نۆڤه‌مبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى هه‌ڵمه‌تى ڕاگه‌یاندنى دوو هه‌فته چالاكیى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان كرد، كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى كاروبارى خانمانه‌وه له هه‌ولێر ساز كرا.
لە ڕێوڕەسمەکەدا هه‌روه‌ها به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە به‌ڕێزان وەزیرانی حکوومەت و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای خانمان و چه‌ندین بەرپرسی حکوومی و نوێنەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان به‌شدار بوون و له وته‌یه‌كدا كه به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شى كرد، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌تا سڵاو و ڕێز و خۆشەویستى ئاراستەی پێشمه‌رگه كرد کە هەر لە کۆبانێ تا دەگاتە جەلەولا و سەعدیە، ئەمڕۆ لە شەڕدان بۆ بەرگریکردن لە مافی خەڵکی کوردستان.
هه‌روه‌ها گوتى "سەری ڕێز و نەوازش بۆ پێشمەرگانە دادەنوێنین کە لەو ماوەیەدا لەپێناو بەرگریکردن لە وڵاتەکەماندا شەهید بوون. یادیان دەکەینەوە و داوای چاکبوونەوەی خێراش دەکەین بۆ ئەو بریندارانەی لەم شەڕەدا بریندار بوون. هیواخوازین زوو چاک ببنەوە و هیوادارین بە هاوکاریی هەموو لایەک بتوانین وڵاتەکەمان لەو بارودۆخەی ئێستا دەرباز بکەین."
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا ئه‌مساڵ له بارودۆخێکی جیاوازتردا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، که به‌هۆی هێرش و تاوانکارییه‌کانی تیرۆرستانه‌وه، ئافره‌تان به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی که‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لاماری تیرۆر، له ڕه‌وشێکی سه‌خت و له بارێکی مرۆیی و ده‌روونیی قورسدان و بوونه‌ته قوربانیی توندوتیژییه‌کی له‌ڕاده به‌ده‌ر.
ڕوونیشى كرده‌وه كه دوای هێرشە دڕندەکانی داعش و ئەو بارە نائارامەی لە ناوچەکە دروست بوو، خەڵکێکی زۆر دەربەدەر و ئاوارە بوون. خەڵکێکی زۆر، ڕۆڵە و کەسوکاری ئازیزی خۆیان لە دەست دا. ژمارەیەک لە کچ و ژنان ڕفێندران و ڕاستە هەرێمی کوردستان توانی باوەش بۆ خوشک و برایانی ئاوارە، بە ئێزدی، مەسیحی، موسڵمان، شەبەک، کاکەیی، تورکمان، کورد و عەرەبەوه بکاتەوە، بەڵام بارودۆخێکی تایبەت هاتە ئارەوە، کە مامەڵەیەکی جیا و تایبەتی پێوست بووە.
باسى له‌وه‌ش كرد كه ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئاوارە و په‌نابه‌ر، که نزیکه‌ی یەک ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار كه‌س ده‌بن، لە هەرێمی کوردستانن. خه‌ڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، به تواناکانی خۆی و بە هاوکاری و کۆمەکی نێودەوڵەتی، توانیویه‌تی تا ڕادەیەک که‌مپی نیشتەجێبوونیان بۆ دروست بكات و له زۆر له که‌مپه‌کاندا منداڵان گەڕاونەتەوە قوتابخانە و هەوڵ دراوه بارودۆخەکە ئاسایی بکرێته‌وه، بەڵام مەینەتی و ئازارەکان کۆتای‌یان نەهاتووە هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن.
هه‌روه‌ها به بیرى هێنایه‌وه كه ژن، هەمیشە قوربانیی یەکەمی جەنگەکان بووە و داعش ئافرەتی وەک ستراتیژێکی جەنگ بە کار هێناوە و گەورەترین تاوانی جەنگی بەرامبەر بە ژنان کردووە. ئافرەتانی کوردستانیشى دڵنیا كرده‌وه کە حكوومه‌ت کۆڵ نادات لە خەبات دژی جەنگ و توندوتیژی، لەپێناوی دابینکردنی ماف و ئازادی بۆ ژن و پیاو بە یەکسانی. هەموو پێشێلکارییەکى بەرامبەر بە ئافرەت، چ لەناو ماڵ و چ لە بەرەکانی جەنگ بێت، به پێشێلکردنی مافی مرۆڤى له قه‌ڵه‌م دا و لە ڕێگای ڕاگەیاندنی ئەم هەڵمەته‌وه جەختى لەسەر باوەڕ و بڕوابوون به پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و گەشەپێدانی زیاتری پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستان كرده‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمە که ئەمڕۆ لێره بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته کۆبووینەته‌وە، لە ناخەوە هەست بە ئازار و مەینەتییەکانی ئەو ژنانە دەکەین، کە لە هێرشە دڕندەکانی داعشدا ڕفێندران و کرانە کۆیلە و مامەڵەیەکی نامرۆییی وایان لەگەڵ کراوە، کە دەچێتە بازنەی تاوانی جەنگ و جینۆسایدەوە. کەیسی ئەو خوشکە ئێزیدیانە هەر لە سەرەتاوە جێگەی ئه‌وپه‌ڕی گرنگی و بایەخی ئێمە بووه، بۆیە کۆمەڵێک ڕێکارمان دەست پێکردووە. ئامانجمان لەم کارانە، ڕزگارکردنی ئەو ئافرەتە خۆشەویستانە و هاوکاریکردنیانە، بۆ گەڕانەوە بۆ ناو ژیانی ئاساییی خۆیان لەنێو ماڵ وکۆمەڵگەکەیان."
هه‌روه‌ك چۆن باسى له‌وه كرد هه‌ر له‌م له‌م بۆنه‌یه‌دا، بیریان لای ئه‌و ژن و خوشکه مه‌سیحیانه‌شه، که له ناوچه‌کانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و مووسڵ و ده‌وروبه‌ری و له شوێنه‌کانی دیکه، ناچار کران ماڵ و حاڵ و زێدی خۆیان جێ بهێڵن و ئاواره‌ی ناوچه جیاکانی هه‌رێمی کوردستان ببن و گوتى: "هه‌ست به ژان و ئازاری ئاواره‌یی و ماندووییی ئه‌وانیش ده‌که‌ین."
هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه شۆک و ئازارێکی دیکه‌ی دژواری ئه‌م تاوانکاری و هێرشه تیرۆرستیانه، ئه‌و برینه قووڵه و ئه‌و که‌رتبوونه کۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وره‌یه بوو، که له که‌لتووری سه‌دان ساڵه‌ی ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تیی پێکهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا، دروست بوو. ڕووخانی پرده‌کانی بڕوا و متمانه بوو له نێوان دوو دراوسێدا، که خاوه‌ن دوو بڕوا و دوو ئایینی جیا بوون و سه‌دان ساڵه پێکه‌وه ده‌ژین، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه هه‌ر له یه‌که‌م تێکچوونی بارودۆخه‌که‌دا، له‌ناکاو کۆتایی به‌و پێکه‌وه‌ژیانه دێرینه هات و ئه‌وى له‌و ناوچانە بەسەریاندا هات دوور بوو لە هەموو کارێکی مرۆڤایەتی.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له وته‌كه‌یدا هاته سه‌ر باسى ئافره‌تی کورد كه بە درێژاییی مێژوو ڕووبه‌ڕووی زۆر جۆری توندوتیژی و نەهامەتی بۆتەوە، بەڵام هەمیشە لەسەر پێ وەستاوە و نەکەوتووە. وه‌ك چۆن ئەمڕۆ ژنانی کورد بۆ نموونە لە کۆبانێ، ڕووبه‌ڕووی هێزەکانی داعش بوونەتەوە و لە هەرێمی کوردستانیش، ژن بە هەمان شێوە خەبات دەکات، بەڵام بەپێى جیاوازیی دۆخەکە، خەباتى ژنان له هه‌رێم شێوازی جیاوازی وەرگرتووە.
هه‌روه‌ها گوتى: "ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان ئافره‌تان چالاکانە بەشداریی کاری سیاسی و پەرلەمانی و ڕێکخراوەیی و پیشەیی دەکەن. بە هەوڵ و توانای خۆیان و پشتگیریی حکوومه‌تیش، توانیویانە ڕێژەی کۆتا لە پەرلەمان بە 30% دابین بکەن. من کار دەکەم و هیوا دەخوازم کە ئەو کۆتایە، لە ناو کابینەی حکوومەتیش لە داهاتوودا رەنگبداتەوە."
ئاماژه‌ى به ڕۆڵى ژنان و هێز و توانایان كرد، كه هاوکار بوون لە دەستکاریکردنی یاسا عێراقییەکان و توانیویانە فرەژنی سنوردار بکەن، توندوتیژی بە بیانووی شەرەف وەکوو تاوان پێناسە بکەن، لە ڕێگەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانییەوە، دادگای تایبەت بە توندوتیژی بخەنە گەڕ. هەموو ئه‌مانه‌یشى به دەستکەوتى خەباتی ئافرەتانی کوردستان له قه‌ڵه‌م دا و ئەم خەباتەى ئه‌وانى بەرز نرخاند. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه وەک دەسەڵاتی جێبه‌جێکردن و کارگێڕى لە هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبن لە هەوڵ و کارەکان، بۆ زیاتر چەسپاندنی ماف و ئازادییەکان و پێشخستنی پرۆسەی دیموکراسی لە وڵات. ئه‌وشى گوت كه بۆ گەیشتن بەم ئاستە، دەبێ لەسەر هەموو ئاستێکی ناو خێزان و شوێنی کار و مەیدانەکانی جەنگ، بەرەنگاری توندوتیژی ببنەوە.
هه‌روه‌ها خۆشحاڵیى خۆى ده‌ربڕى کە به‌پێى بەدواداچوونى بۆ ئەم پرسانه، ئامارەکانی کوشتن و خۆسووتاندن له هه‌رێمی کوردستان کەمیان کردووە، ئەمەش لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، چونكه ئافرەتان هۆشیارن بەرامبەر بە مافەکانیان و سەردانی بنکە و ئۆفیسه‌کانی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکەن و سکاڵا لە دژی تۆمەتباران تۆمار دەکەن. دووپاتیشى كرده‌وه كه لە ڕێگای بۆردی چاودێری و ئەنجومەنی کاروباری خانمان و بەڕێوەبەرایەتییەکانەوە، کار دەکەن بۆ ئەوەی دادوەری دابین بکرێت و مافی ژن بە هیچ جۆرێک پێشێل نەکرێت.
ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه كه بۆ گۆڕانی یاساکان لە هەرێمی کوردستان و لە جێبەجێکردنی یاساکاندا، ڕووبه‌ڕووی تەحەددا بوونه‌تەوە، بەڵام کاریان کردووە بۆ ئەوەی ئەو تەحەددایانە ببەزێنن، ئەمەش لە ڕێگای پرۆگرامی هۆشیاریی گشتی لەسەر ئاستی دادوەری و پۆلیس و لە قوتابخانە و زانکۆکانیش، كه‌چى هێشتا تەحەددایان له‌پێشه و ئەم پرۆسەیە پێویستى به هاوکاریی هەمەلایەن هەیە بۆ ئه‌وه‌ى بگەینە سەرکەوتن.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه گوتى: "کارکردنی ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، خەباتە دژی هەموو هێزێکی توندڕەو و تاریک، چ لە بەرەکانی جەنگ بێت، چ لەناو ماڵ و هەموو سووچێکی ئەم کوردستانە بێت. دەمێکە ئەم خەباتەمان دەست پێکردووە، دەستکەوتیشمان هەبووە، بەڵام ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە توندوتیژی بنبڕ بکەین، چونکه تا ئافرەت لە زوڵم و چەوساندنەوەدا بژیت، بە هیچ شێوەیەک کۆمەڵگە ئاسوودە نابێت."
لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتنى بۆ هەموو لایەک خواست و ڕایگه‌یاند: "با بیرمان نەچێت کە خەباتی ئێمە ڕۆژانەیە و دەبێ هەمیشە لە ئامادەباشیدا بین بۆ بەزاندن و نه‌هێشتنی پێشێلکاری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕەوی و چەوساندنەوەی مرۆڤ. پێشێلکردنی مافی ژن، پێشێلکردنی مافی مرۆڤە و دەبێ لە وڵاتەکەماندا هەوڵی بنبڕکردنی بکرێت. بۆیه با هه‌موومان پێکه‌وه کار بکه‌ین بۆ دروستکردنی ناتوندوتیژی و بۆ به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌تاڵ له توندوتیژی دژی ژنان."
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی چەپ لە پارلەمانی ئەڵمانیا دەكات
ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی 11ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە گریگۆ گیزی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی چەپ لە پارلەمانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی چەپ لە پارلەمانی ئەڵمانیا سوپاسی سەرۆك بارزانیی كرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و سڵاوی ڕاوێژكار و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیای بە سەرۆك بارزانی گەیاند. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا ئەوەی خستەڕوو كە ئێستا لەسەر ئاستی جیهانیدا كورد ڕێز و پێگەیەكی زۆر باشی هەیە و كوردستان بۆ ماوەیەكی درێژ چەوسێندراوەتەوە بەڵام توانیویەتی كار بۆ ئازادی بكات و ڕێگەی خۆی سەركەوتووانە بكاتەوە. سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی چەپ لە پارلەمانی ئەڵمانیا ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لەو پێشكەوتنە بەرز نرخاند و هەروەها دەستخۆشیشی لە هەرێمی كوردستان و هێزەكانی پێشمەرگە كرد كە توانیویانە ڕێگە لە تیرۆریستان بگرن و ئێزیدی و مەسیحی و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی ناوچەكە بپارێزن. سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی چەپ لە پارلەمانی ئەڵمانیا هێمایشی بەو كارە مەزنەی هەرێمی كوردستاندا كە بووەتە پەناگەی سەدان هەزار ئاوارە و پاڵپشتیی وڵاتەكەیشی لە یارمەتیدانی مرۆیی بۆ كوردستان و هەروەها هاوكاریكردن و مەشقپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە دووپات كردەوە.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و سوپاسی ڕاوێژكار و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیای كرد و هەروەها دەستخۆشیشی لە پاڵپشتی و هاوكارییەكانی ئەڵمانیای كرد بۆ گەلی كوردستان و پێشمەرگە و بە كاریگەری لە قەڵەم دا.
هەر لەم دیدارەدا سەرۆك بارزانی تیشكی خستە سەر بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە و تیرۆریستان و ئاماژەی بەوەدا كە پێشمەرگە توانێ ڕێگە لە پێشڕەویی تیرۆریستان بگرێت و تیرۆریستان لە زۆربەی ئەو ناوچانە وەدەربنێن كە داگیریان كردبوو. سەرۆك بارزانی ئەوەیشی دووپات كردەوە كە هەڕەشەی تیرۆریستان بۆ سەر ئاساییشی جیهان و گشت دەوڵەتان جدییە و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیشی پێویستە لە بواری فكری و ئابورییشەوە شەڕیان بكرێت و سەرچاوەی دارایی و داهاتیان وشك بكرێت. سەبارەت بە ئەو هاوكارییە سەربازییانەی لە لایەن وڵاتان پێشكەشی پێشمەرگە كراوە سەرۆك بارزانی ئەوەی خستەڕوو كە هێشتا ئەو هاوكارییانە لە ئاستی ئەو هەڕەشە و تەحدیاتە نییە كە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕووبەڕووی كوردستان بووەتەوە، كەچی لە بەرانبەریشدا تیرۆریستانی داعش ئیمكانیات و چەكی پێشكەوتووی دوو دەوڵەتیان كەوتووەتە دەست.
سەرۆك بارزانی پەیوەست بە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش جەختی لەوە كردەوە كە بۆ گەلی كوردستان جێگەی شانازییە پێشمەرگە قارەمانانە شەڕی تیرۆریستانی دڕندە دەكات و لە بەرانبەریان وەستاوە. لە بارەی بارودۆخی ئاوارەكانیش سەرۆك بارزانی ئەوەی بۆ شاندی میوان شی كردەوە كە بە هەموو توانایەك یارمەتیان دەدەین و دەیانپارێزین بەڵام ئاستی كارەساتەكە و ژمارەی ئاوارەكان یەكجار زۆرە و لە تواناكانی هەرێمی كوردستان تێپەڕیوە، بە تایبەت كە لە وەرزی زستاندا پێویستییەكان زیاتر دەبێ و ئاوارەكانیش تووشی بارودۆخێكی نالەبارتر دەبنەوە.
هەر لەم دانیشتنەدا قسە لەبارەی بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و چوونی پێشمەرگە بۆ كۆبانێ و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا كرا.
ده‌قى وتارى نێچیرڤان بارزانى له ڕێوڕه‌سمى هه‌ڵمه‌تى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان
نێچيرڤان بارزانى
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز،
به‌یانیتان باش..
سەرەتا، بەخێرهاتنێکی گەرمی هەموو لایەکتان دەکەم، سوپاس بۆ ئامادەبوونتان لە ڕێوڕەسمی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تى دوو هەفتەییى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان. خۆشحاڵم کە هاوتا لەگەڵ ئێوەی بەڕێز لە سەرەتای ئەو دوو هەفتە چالاکییەدا بەشدار دەبم، بە خێر بێن.
پێش دەستپێکردنی قسەکانم، دەمەوێ لێرەوە بە ناوی ئەم كۆڕه بەڕێزەوە، سڵاو و ڕێز و خۆشەویستیی خۆمان ئاراستەی ئەو قارەمانانە بکەین کە ئەمڕۆ لە بەرەکانی جەنگدان بۆ بەرگری لە کوردستان و هەموو هەوڵێک و تێکۆشانی خۆیان دەدەن. ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی هەر لە کۆبانێ تا دەگاتە جەلەولا و سەعدیە، ئەمڕۆ لە شەڕی بەرگریدان، بۆ بەرگریکردن لە مافی خەڵکی کوردستان.
سڵاویان بۆ دەنێرین و سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەو ئازیزانە و ئەو پێشمەرگانە دادەنوێنین کە لەو ماوەیەدا لەپێناو بەرگریکردن لە وڵاتەکەماندا شەهید بوون. یادیان دەکەینەوە و داوای چاکبوونەوەی خێراش دەکەین بۆ ئەو بریندارانەی لەم شەڕەدا بریندار بوون. هیواخوازین زوو چاک ببنەوە و هیوادارین بە هاوکاریی هەموو لایەک بتوانین وڵاتەکەمان لەو بارودۆخەی ئێستا دەرباز بکەین.
ئه‌مساڵ ئێمه له بارودۆخێکی جیاوازتردا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ڕاده‌گه‌یه‌نین، که به‌هۆی هێرش و تاوانکارییه‌کانی تیرۆرستانه‌وه، ئافره‌تان به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی که‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لاماری تیرۆر، له ڕه‌وشێکی سه‌خت و له بارێکی مرۆیی و ده‌روونیی قورسدان و بوونه‌ته قوربانیی توندوتیژییه‌کی له‌ڕاده به‌ده‌ر.
به‌ڕێزان..
دوای هێرشە دڕندەکانی داعش و ئەو بارە نائارامەی لە ناوچەکە دروست بوو، خەڵکێکی زۆر دەربەدەر و ئاوارە بوون. خەڵکێکی زۆر، ڕۆڵە و کەسوکاری ئازیزی خۆیان لە دەست دا. ژمارەیەک لە کچ و ژنان ڕفێندران. ڕاستە هەرێمی کوردستان توانی باوەش بۆ خوشک و برایانی ئاوارە، بە ئێزدی، مەسیحی، موسڵمان، شەبەک، کاکەیی، تورکمان، کورد و عەرەبەوه بکاتەوە، بەڵام بارودۆخێکی تایبەت هاتە ئارەوە، کە مامەڵەیەکی جیا و تایبەتی پێوست بووە.
ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئاوارە و په‌نابه‌ر، که نزیکه‌ی یەک ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار كه‌س ده‌بن، لە هەرێمی کوردستانن. خه‌ڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، به تواناکانی خۆی و بە هاوکاری و کۆمەکی نێودەوڵەتی، توانیویه‌تی تا ڕادەیەک که‌مپی نیشتەجێبوون بۆ ئەو خوشک و برایانە دروست بکات و هەوڵی جێگیربوونیان بدات. له زۆر له که‌مپه‌کاندا، منداڵان گەڕاونەتەوە قوتابخانە و هەوڵمان داوە بارودۆخەکە ئاسایی بکەینەوە، بەڵام مەینەتی و ئازارەکان کۆتای‌یان نەهاتووە، دەبێ بەردەوام بین و کۆڵ نەدەین لە ڕووبه‌ڕووبوونەوەی توندوتیژی لە بەرەکانی جەنگ، لە ناو ماڵ و لە شوێنی گشتیدا.
ئێمە هەر لە سەرەتای ئەم دۆخە ناهەموارەدا، بە جددی کارمان کردووە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بۆ دابینکردنی ئارامی و ئازادی و پاراستنی مافەکانمان وەک تاک و وەک نەتەوە. ژن، هەمیشە قوربانیی یەکەمی جەنگەکان بووە. هێزی تاریک و تیرۆریستی داعش، ئافرەتی وەک ستراتیژێکی جەنگ بە کار هێناوە و گەورەترین تاوانی جەنگی بەرامبەر بە ژنان کردووە. ئێمە ئەمڕۆ کە هەڵمەتی ڕووبه‌ڕووبوونەوەی توندوتیژی ئەمساڵمان ڕادەگەیەنین، هاوسۆزی و هاوخەمیمان بۆ ئەو ئافرەتانە دووپات دەکەینەوە.
هەروەها ئافرەتانی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە کۆڵ نادەین لە خەبات دژی جەنگ و توندوتیژی، لەپێناوی دابینکردنی ماف و ئازادی بۆ ژن و پیاو بە یەکسانی. هەموو پێشێلکارییەک بەرامبەر بە ئافرەت، چ لەناو ماڵ و چ لە بەرەکانی جەنگ بێت، پێشێلکردنی مافی مرۆڤە. لە ڕێگای ڕاگەیاندنی ئەم هەڵمەتەی ئەمساڵمانه‌وه، ئێمە جەخت لەسەر باوەڕ و قەناعەتمان دەکەینەوە، بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و گەشەپێدانی زیاتری پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستان.
بەڕێزان..
ئێمە که ئەمڕۆ لێره بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته کۆبووینەته‌وە، لە ناخەوە هەست بە ئازار و مەینەتییەکانی ئەو ژنانە دەکەین، کە لە هێرشە دڕندەکانی داعشدا ڕفێندران و کرانە کۆیلە و مامەڵەیەکی نامرۆییی وایان لەگەڵ کراوە، کە دەچێتە بازنەی تاوانی جەنگ و جینۆسایدەوە. کەیسی ئەو خوشکە ئێزیدیانە هەر لە سەرەتاوە جێگەی ئه‌وپه‌ڕی گرنگی و بایەخی ئێمە بووه، بۆیە کۆمەڵێک ڕێکارمان دەست پێکردووە. ئامانجمان لەم کارانە، ڕزگارکردنی ئەو ئافرەتە خۆشەویستانە و هاوکاریکردنیانە، بۆ گەڕانەوە بۆ ناو ژیانی ئاساییی خۆیان لەنێو ماڵ وکۆمەڵگەکەیان.
به خۆشحاڵییه‌وە هه‌ندێ لەو ئافرەتانە ڕزگار کراون، بەڵام تمووحی ئێمە زۆر لەوە گەورەترە و دەزانین کە پێداویستییەکانیش، بەتایبەتی لە ڕووی دەروونییەوە، زۆر زۆرترن لەوەی کە تا ئێستا کاریان بۆ کراوه. بۆیە ئێمە ئەمڕۆ لێرە دووپاتی دەکەینەوە کە له کاره‌کان بەردەوام دەبین. هەروەها کارمان کردووە بۆ بەجینۆسایدناساندنی کەیسی خوشک و برا ئێزدییەکانمان. ئەمەش بە مەبەستی دابینکردنی دادوەری و مافی قەرەبووکردنەوە و پاراستنیان، چونکە ئەوەی بەرامبەر بەوان کراوه، بەپێی پێناسەی نێودەوڵەتی بۆ جینۆساید، بریتییە لە هێرشی سیستەماتیک و بەئه‌نقەست، بۆ لەناوبردنی بەکۆمەڵی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان.
هه‌ر له‌م ڕۆژه و له‌م بۆنه‌یه‌دا، بیرمان لای ئه‌و ژن و خوشکه مه‌سیحیانه‌شه، که له ناوچه‌کانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و مووسڵ و ده‌وروبه‌ری و له شوێنه‌کانی دیکه، ناچار کران ماڵ و حاڵ و زێدی خۆیان جێ بهێڵن و ئاواره‌ی ناوچه جیاکانی هه‌رێمی کوردستان ببن. هه‌ست به ژان و ئازاری ئاواره‌یی و ماندووییی ئه‌وانیش ده‌که‌ین.
شۆک و ئازارێکی دیکه‌ی دژواری ئه‌م تاوانکاری و هێرشه تیرۆرستیانه، ئه‌و برینه قووڵه و ئه‌و که‌رتبوونه کۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وره‌یه بوو، که له که‌لتووری سه‌دان ساڵه‌ی ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تیی پێکهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا، دروست بوو. ڕووخانی پرده‌کانی بڕوا و متمانه بوو له نێوان دوو دراوسێدا، که خاوه‌ن دوو بڕوا و دوو ئایینی جیا بوون و سه‌دان ساڵه پێکه‌وه ده‌ژین، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه هه‌ر له یه‌که‌م تێکچوونی بارودۆخه‌که‌دا، له‌ناکاو کۆتایی به‌و پێکه‌وه‌ژیانه دێرینه هات و ئه‌وى له‌و ناوچانە بەسەریاندا هات دوور بوو لە هەموو کارێکی مرۆڤایەتی.
خوشک و برایانی به‌ڕێز..
ئاشکرایە کە ئافره‌تی کورد بە درێژاییی مێژوو ڕووبه‌ڕووی زۆر جۆری توندوتیژی و نەهامەتی بۆتەوە، بەڵام هەمیشە لەسەر پێ وەستاوە و نەکەوتووە. ئەمڕۆ ژنانی کورد بۆ نموونە لە کۆبانێ، ڕووبه‌ڕووی هێزەکانی داعش بوونەتەوە. لێرە لە هەرێمی کوردستان، ژن بە هەمان شێوە خەبات دەکات، بەڵام دیارە بەپێى جیاوازیی دۆخەکە، خەباتى ژنان لێره شێوازی جیاوازی وەرگرتووە.
ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان ئافره‌تان چالاکانە بەشداریی کاری سیاسی و پەرلەمانی و ڕێکخراوەیی و پیشەیی دەکەن. بە هەوڵ و توانای خۆیان و پشتگیریی حکوومه‌تیش، توانیویانە ڕێژەی کۆتا لە پەرلەمان بە 30% دابین بکەن. من کار دەکەم و هیوا دەخوازم کە ئەو کۆتایە، لە ناو کابینەی حکوومەتیش لە داهاتوودا رەنگبداتەوە.
جگە لەمە، ژنان بە هێز و توانایان، هاوکار بوون لە دەستکاریکردنی یاسا عێراقییەکان، بۆ نموونە توانیویانە فرەژنی سنوردار بکەن، توندوتیژی بە بیانووی شەرەف وەکوو تاوان پێناسە بکەن، لە ڕێگەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانییەوە، دادگای تایبەت بە توندوتیژی بخەنە گەڕ. ئەمانە هەموو دەستکەوتن و بە خەباتی ئافرەتانی کوردستان هاتوونەتە دی. ئێمە ئەم خەباتە بەرز دەنرخێنین و وەکوو دەسەڵاتی جێبه‌جێکردن و کارگێڕى لە هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبین لە هەوڵ و کارەکانمان، بۆ زیاتر چەسپاندنی ماف و ئازادییەکان و پێشخستنی پرۆسەی دیموکراسی لە وڵاتەکەماندا.
بۆ گەیشتن بەم ئاستە، دەبێ ئێمە لەسەر هەموو ئاستێکی ناو خێزان و شوێنی کار و مەیدانەکانی جەنگ، بەرەنگاری توندوتیژی ببینەوە. ئەم هه‌ڵمه‌ته‌ش کە ئەمڕۆ ڕایدەگەیەنین، جەختکردنە لەسەر ئەو بڕوا و ئەو پابەندبوونەی ئێمە بەم پرۆسەیەوە.
خۆشحاڵم کە لە بەدواداچوونم لەسەر ئەم پرسانه، دەبینم ئامارەکانی کوشتن و خۆسووتاندن له هه‌رێمی کوردستان کەمیان کردووە، ئەمەش لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان. ئافرەتان ئەمڕۆ هۆشیارن بەرامبەر بە مافەکانیان و سەردانی بنکە و ئۆفیسه‌کانی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکەن و سکاڵا لە دژی تۆمەتباران تۆمار دەکەن. ئێمە لە ڕێگای بۆردی چاودێری و ئەنجومەنی کاروباری خانمان و بەڕێوەبەرایەتییەکانەوە، کار دەکەین بۆ ئەوەی دادوەری دابین بکرێت و مافی ژن بە هیچ جۆرێک پێشێل نەکرێت.
پێشتر ئاماژەم بە گۆڕانی یاساکان لە هەرێمی کوردستان کرد، لێتان ناشارمەوە کە لە جێبەجێکردنی یاساکاندا، ڕووبه‌ڕووی تەحەددا بووینەتەوە، بەڵام کارمان کردووە بۆ ئەوەی ئەو تەحەددایانە ببەزێنین، ئەمەش لە ڕێگای پرۆگرامی هۆشیاریی گشتی لەسەر ئاستی دادوەری و پۆلیس و لە قوتابخانە و زانکۆکانیش. بەڵام هێشتا تەحەددامان له‌پێشه، ئەم پرۆسەیە پێویستى به هاوکاریی هەمەلایەن هەیە بۆ ئه‌وه‌ى بگەینە سەرکەوتن.
کارکردنی ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، خەباتە دژی هەموو هێزێکی توندڕەو و تاریک، چ لە بەرەکانی جەنگ بێت، چ لەناو ماڵ و هەموو سووچێکی ئەم کوردستانە بێت. دەمێکە ئەم خەباتەمان دەست پێکردووە، دەستکەوتیشمان هەبووە، بەڵام ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە توندوتیژی بنبڕ بکەین، چونکه تا ئافرەت لە زوڵم و چەوساندنەوەدا بژیت، بە هیچ شێوەیەک کۆمەڵگە ئاسوودە نابێت.
لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازم. ئێمە لێرە بۆ ماوه‌ى دوو هەفتە ئەم هەڵمەتە ڕادەگەیەنین، بەڵام با بیرمان نەچێت کە خەباتی ئێمە ڕۆژانەیە و دەبێ هەمیشە لە ئامادەباشیدا بین بۆ بەزاندن و نه‌هێشتنی پێشێلکاری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕەوی و چەوساندنەوەی مرۆڤ.
پێشێلکردنی مافی ژن، پێشێلکردنی مافی مرۆڤە و دەبێ لە وڵاتەکەماندا هەوڵی بنبڕکردنی بکرێت. بۆیه با هه‌موومان پێکه‌وه کار بکه‌ین بۆ دروستکردنی ناتوندوتیژی و بۆ به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌تاڵ له توندوتیژی دژی ژنان.
دووبارە سوپاستان دەکەم و هەموو لایەکتان بەخێر بێن هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمەریكا كۆبۆیەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی 11ـی 2014 لە شاری هەولێر بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جەنەڕاڵ ڕایمۆند ئۆدێرنۆ سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد كە لە ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و جۆزێف پێنینگتۆن كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك پلەدار و ڕاوێژكای سوپای ئەمەریكا پێكهاتبوو.
لە دیدارەكەدا كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و ئەنوەر حاجی عوسمان جێگری وەزیری پێشمەرگە و فەریق شێروان و فەریق جەبار یاوەر ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پاراستنی هەرێم و سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمەریكا لە گوتەیەكدا نیگەرانیی خۆی نیشاندا بەرانبەر ئەو بارودۆخە نالەبارەی لە ئەنجامی هەڕەشەی تیرۆریستان تووشی عێراق بووە. ئەوەیشی ڕاگەیاند كە هاتووە لە نزیكەوە بارودۆخی مەیدانی و كاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان هێزی هاوپەیمانان و پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان ببینێت و ئاگاداری ڕاو و بۆچوونەكانی سەرۆك بارزانی بێت لەبارەی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش. سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمەریكا خۆشحاڵیی خۆیشی بۆ ئەو هەماهەنگییە كەموێنەیە نیشاندا كە لەنێوان هێزەكانی وڵاتەكەی و هێزی پێشمەرگەی كوردستاندا هەیە و جەختی لەوە كردەوە كە ئەو هەماهەنگیی و هاوپەیمانییە ئەنجامی زۆر باشی لێ كەوتووەتەوە و وەك هەماهەنگیی نێوان دوو شەریك وایە. سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمەریكا لە درێژەی قسەكانیدا وێڕای ئاماژەدان بە ئاڵۆزیی بارودۆخەكە ئەوەی دوپات كردەوە كە وڵاتەكەی لە شەڕی تیرۆردا بەردەوام دەبێت لە هاوكاری و پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە و سوپای عێراقی و كاریش بۆ ئەوە دەكات كە لە هاوكاریكردنی پێشمەرگەدا ئاستەنگەكان كەم ببنەوە.
جەنەڕاڵ ڕایمۆند ئۆدێرنۆ دەستخۆشی لە هێزەكانی پێشمەرگە كرد كە قارەمانانە ڕووبەڕووی تیرۆریستان بوونەتەوە و سەرەخۆشیی خۆیشی لە سەرۆك بارزانی و خێزان و كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە كرد كە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا گیانی خۆیان بەخشیوە و شەهید بوونە.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمەریكا و شاندی یاوەری كرد و لە وتەیەكدا تیشكی خستە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر موسڵ و هەرێمی كوردستان و ئاماژەی بەوەدا كە بۆ چارەسەری ئەو بارودۆخە نالەبارەی هاتووتە كایەوە پێویستە لە تەك چارەسەری سەربازی، چارەسەری سیاسیی واقعبینانەیش بۆ بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق هەبێت. سەرۆك بارزانی لەبارەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە ئەوەی بۆ شاندی میوان خستەڕوو كە پێشمەرگە لە كۆبانێ هەتا جەلەولا بە درێژایی هەزار و پێنجسەد كیلۆمەتر بە ئیمكانیات و چەكی كەم توانی ڕووبەڕووی ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی پڕچەك ببێتەوە كە ئیمكانیات و چەكی پێشكەوتووی دوو دەوڵەتی كەوتۆتە دەست. سەرۆك بارزانی ئەوەیشی دووپات كردەوە كە تیرۆریستانی داعش هەڕەشەیەكی گشتیین بۆ سەر هەموو لایەك، بۆیە بۆ لەناوبردنیان هەولێكی هەمەلایەنە پێویستە و نابێ تیرۆریستان لە عێراق و سووریا و هیچ شوێنێك پەناگەیان هەبێت.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی مەیدانی لە بەرەكانی شەڕی دژی داعش و پێداویستییەكانی هێزی پێشمەرگە و هەروەها چۆنییەتی فراوانتركردنی هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان هێزەكانی ئەمەریكا و پێشمەرگە و سوپای عێراقی خرایە بەر باس و هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی و بەردەوامیی كاری هاوبەشی نێوانیان لەشەڕی دژی تیرۆریستان كردەوە.
یارمەتییە مرۆیی و سەربازیەكان تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم بوو لە ئەمەریكا
واشنتۆن، DC، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا- ئێستا شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان لە واشنتۆنە بۆ كۆبوونەوەو گفتوگۆ كردن لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی ئەمەریكا و ئەندامانی كۆنگرێس و دامەزراوە ئەكادیمی و هزریەكان.
شاندی باڵای هەرێمی كوردستان كە پێكهاتووە لە بەڕێزان فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت كە ئەمە سێیەم سەردانیتیان لە ماوەی ئەمساڵدا، دەخوازن ئیدارەی ئەمەریكاو ئەندامانی كۆنگرێس و پسپۆر‌و شارەزایان و دیپلۆماتكاران لە دوایین پێشووەچوونەكانی گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی هەرێمی كوردستان و عیراق ئاگادار بكەنەوەو هەڵًوێست و بۆچوونی هەرێمی كوردستان لەمەڕ پێشهاتەكان بە روونی بخەنەڕوو.
لە سەرەتاى دیدارە فەرمیەکانیان شاندی باڵاى هەرێمی کوردستان زنجیرە کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پیران و کۆنگرێسی وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدا.
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەردانێکی 5رۆژە گەیشتنە ئەمریکا بۆ باسکردن لە دوایین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی رووبەرووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش.
دکتۆر فواد حسین ئاماژەى بەوەدا کە شەڕی تیرۆرستانی داعش درێژخایەن دەبێت، سەرکەوتنیش لە شەرێکی ئاوا گەورە و سەخت تەنها بە هاوکاری جدی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکرێت بۆ هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.
فەلاح مستەفا گووتی: ئێمە سوپاس و پێزانینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی ئەمریکا دەکەین کە هاوکارمانە لە جەنگ دژى تیرۆرستانی داعش، شەڕی داعش شەرێکی درێژخایەن و قورسە بۆیە ئێمە هاوکاری زیاترمان پێویستە لە ئەمریکا بۆ لەناوبردنی تیرۆرستان.
لە بەرامبەردا سیناتۆر و ئەندامانى کۆنگرێس بە شاندی فەرمی هەرێمی کوردستانیان راگەیاند: پێشمەرگەی کوردستان سەلماندى کە بە سەرکەوتوویی بەرەنگاری تیرۆرستان بۆتەوە، بۆیە ئێمە بە دڵنیاییەوە هاوکارو و پشتیوانی هێزی پێسمەرگەی کوردستان دەکەین لە هەرێمی کوردستان و هاوکاری تەواوی چەکیشیان دەکەین بۆ ئەوەی بەردەوام سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
شاندی هەرێمی کوردستان باسیان لە گرنگی و پێداویستی هێزی پێشمەرگە کرد لە لایەن ئەمریکاوە لە ڕووی مەشق پێکردن و دابینکردنی چەكى قورس و پێداویستى سەربازى، بۆ بەردەوامبوونیان لە پێشرەویکردن بۆ لەناوبردنی تیرۆرستان. شاندی هەرێم جەختیان لە سەر پێویستى چەکی قورس کردەوە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە لایەن ئەمریکاوە.
شاندی هەرێم بۆ سیناتۆر و ئەندامانى کۆنگرێسیان روون کردەوە کە شەرکردن لەگەڵ تیرۆرستانی داعش تەنها شەری کورد نییە بەڵکو شەڕی هەموو ووڵاتانی جیهانە، بۆیە پێویستە لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە هاوکار و بەشێك بن لەم شەرە بۆ لەناوبردنی تیرۆرستان.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە بە راشکاوی باسی لە ترسناکی بوونی رێکخراوی داعش کرد لە ناوچەکە، کە نەك هەر مەترسیدارن بۆ سەر هەرێمى کوردستان بەڵکو بوونیان مەترسیەکە بۆ گشت جیهان.
سیناتۆر و ئەندامانى کۆنگرێس هاوڕابوون و هاودەنگی خۆیان دووپاتکردەوە کە ئەمریکا بەهەموو شێوەیەك هاوکار دەبێت بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمى کوردستان.
لە تەوەرێکی تری باسەکانیان، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە باسی لە بارودۆخی خراپ و ژمارەى زۆرى ئاوارە سورى و ناوخۆییەکان کرد کە پێویستیان بە هاوکاری وولاتانی نێودەوڵەتیە، چونکە لە دۆخێکى زۆر خراپ ژیان بەسەر دەبەن. هەروەها باسی لە بەسەر هاتی ئێزیدیەکانی کرد کە ئەوەی بەسەریان هاتووە بە دڵنیاییەوە جینۆسایدە و ئومێدەوارین ئەمریکا لە کۆنگرێس ئەم تاوانە بە جینۆساید بناسێنێت.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات