هەرێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دوایین كۆبوونه‌وه‌ى ساڵى ساز كرد
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ی دیسه‌مبه‌ری 2014دوایین ڕۆژی ساڵدا به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی خۆی ساز كرد.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران باسی له ڕووداوه‌كانی ساڵی 2014 كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مساڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان ساڵێكی سه‌خت و پڕ له كێشه بوو، چونكه له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕا و دوای ئه‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان به درێژاییی زیاتر له هه‌زار و سه‌د كیلۆمه‌تر، كه‌وته به‌ر هێرشه تیرۆرستییه‌كانی داعش، به‌ڵام وێڕای ئه‌مانه ساڵی 2014 چه‌ندین سه‌ركه‌وتنیشی بۆ كوردستان تێدا بوو.
ده‌رباره‌ی بڕینی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له مێژووی وڵاتاندا یه‌كه‌مجاره به بڕیارێكی تاكه‌كه‌سیی سه‌رۆك وه‌زیران، بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌شێك له وڵات ببڕدرێت، به‌مه‌ش سته‌مێكی زۆری له فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان كرد. هه‌روه‌ها ئه‌م بودجه و مووچه‌بڕینه‌ی به زه‌نگێكی وشیاربوونه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان له قه‌ڵه‌م دا، بۆ ئه‌وه‌ی چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ك به بارودۆخ و سیسته‌می دارایی و كارگێڕیی خۆیدا بكات. باسی له‌وه‌ش كرد كه ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه له دوایین دانوستانه‌كاندا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال، به ڕاشكاوی پێگوتوون: به‌و ڕه‌فتاره، وانه‌یه‌كتان پێداین كه هه‌رگیز جارێكی دیكه نه‌توانین وه‌ك پێشتر مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ڕۆڵی مه‌ردانه و جوامێرانه‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا به‌رز نرخاند كه بوێرانه و به خوێن و گیانی خۆیان به‌رگری له كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌كه‌ن و گوتی: "به گه‌وره‌یی و به ڕێز و حورمه‌ته‌وه له قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه و له ڕۆڵى خۆبه‌خشان و كه‌مئه‌ندامانیش ده‌ڕوانین و به ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌ین و پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین، هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین".
ڕوونیشی كرده‌وه كه وێڕای سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه، كه‌موكوڕی و كێشه‌ش هه‌یه و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن. نه‌بوونی هێزێكی نادامه‌زراوه‌یی و دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی به‌نیشتمانیكردنی پێشمه‌رگه و ڕێكخستنی له چوارچێوه‌ی هێزێكی دامه‌زراوه‌ییی نیشتمانیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، به دیارترین ئه‌و كه‌موكوڕی و كێشانه له قه‌ڵه‌م دا، كه هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وای كرد سه‌ره‌تا شێوازی شه‌ڕكردنی داعش بۆ پێشمه‌رگه نامۆ بێت، تا دوایی پێڕا گه‌یشت و توانی قاره‌مانانه به‌ره‌نگاری تیرۆرستان ببێته‌وه و تێكیان بشكێنێت و ڕۆژانه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار بكات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئاماده‌كاری پێویست بۆ شه‌ڕێكی وا چاوه‌ڕواننه‌كراو له هه‌رێمی كوردستان، نه‌بووه.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له 2004ه‌وه و دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، خه‌می یه‌كه‌م و چوارچێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه بووه وڵات ئاوه‌دان بكرێته‌وه و له هه‌موو بواره‌كاندا پێشكه‌وتن به‌دی بێت و خۆشگوزه‌رانی بۆ كوردستانیان فه‌راهه‌م بكرێت، نه‌ك له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكی تیرۆرستیی وه‌ك داعش بكه‌وێته شه‌رێكی نه‌گریسه‌وه. هه‌روه‌ها به ناوی حكوومه‌ته‌وه سوپاسی ئه‌مه‌ریكا و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی كرد كه له شه‌ڕی دژی تیرۆردا یارمه‌تیى كوردستانیان داوه و ته‌قه‌مه‌نی و هاوكاریی سه‌ربازی و مرۆییان پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كردووه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كێتی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان و به‌شداركردنیان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ناوزه‌د كرد، به‌تایبه‌تی له‌م بارودۆخه سه‌خته‌ی كه له ڕووی دارایی و جه‌نگی دژی تیرۆره‌وه، هاتووه‌ته ئاراوه. به ناوی خۆی و به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیشه‌وه، سوپاسی وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانی كرد كه هه‌وڵیان داوه كاری باش بكه‌ن و چاكسازی له وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه و داموده‌زگا حكوومییه‌كاندا بكه‌ن. ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌مباره‌یه‌وه هه‌موو كاره‌كان به جارێك ناكرێن و كێشه‌ش ده‌بێ، به‌ڵام گرنگ به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی چاكسازییه و هیوای خواست هه‌وڵ و كۆششیان بۆ چاكسازی و ڕێكوپێككردنی وه‌زاره‌ته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین له ساڵى 2015دا باشتر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌ڵك و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی كرد كه له‌م قه‌یرانه داراییه‌دا به‌رگه‌ی بێبودجه‌یى و بێمووچه‌یی و دواكه‌وتنی مووچه‌یان گرت و به بیری هێنایه‌وه كه پێشتریش له نه‌وه‌ده‌كان مامۆستایان هه‌مان هه‌ڵوێستیان نواندووه و وێڕای نه‌بوونی مووچه، نه‌یاهێشت پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن ڕابوه‌ستێت. دووباره هه‌موو فه‌رمانبه‌رانیشی دڵنیا كرده‌وه كه مووچه‌ی هیچ كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رێك نافه‌وتێت. سوپاس و ده‌ستخۆشیشى له خه‌ڵكی كوردستان كرد كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بۆ پێشوازی و داڵده‌دانی ئاواره و په‌نابه‌ران، هاوكارییان كردووه.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هیوای ساڵێكی تازه‌ی پڕ له كامه‌رانی و سه‌ركه‌وتنی بۆ كوردستانیان خواست و باسی له‌وه كرد كه ساڵی تازه سه‌ره‌تایه‌كی نوێ ده‌ست پێده‌كرێت و ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پاشان له بڕگه‌ی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابووری له ڕاپۆرتێكدا هێڵه گشتییه‌كانی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2015 خسته ڕوو و ڕوونی كرده‌وه كه له مانگی یه‌كی ساڵی تازه‌دا وه‌زاره‌ت ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی خه‌رجییه‌كانی ساڵی 2014 بڵاو ده‌كاته‌وه و تیایدا چۆنیه‌تیی خه‌رجییه‌كانی ساڵی 2014 ده‌خاته ڕوو. ڕاشیگه‌یاند كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا بودجه‌ی حكوومه‌تی فیدرال په‌سه‌ند نه‌كراوه، بۆیه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش هێشتا ئاماده نه‌كراوه، به‌ڵام كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی زیاده‌ڕۆیی له خه‌رجییه‌كان و دووپاتی كرده‌وه كه وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهاته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌به‌ر قه‌رز و ئه‌و كێشه و پێویستیانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، ساڵی 2015ش له ڕووی داراییه‌وه ساڵێكی ئاسان نابێت و ده‌بێ زۆر ڕێكاری جددی بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانی دارایی ڕزگار ببێت.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز وه‌زیری دارایی و ئابووری كرد و دووپاتی كرده‌وه ده‌بێ ئه‌و پره‌نسیپه جێگیر ببێت و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌وه بزانن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مامه‌ڵه بكه‌ن كه عیراق و هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی ئابووریدان و ده‌بێ خه‌رجییه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه، هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌بێ ئیتر واز له چاره‌سه‌ركردنی كاتی بۆ كێشه‌كان بهێنرێت و هه‌نگاوی جددی و كرده‌یی بۆ زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان بنرێت و میلاك له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ڕێكبخرێته‌وه. ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره به‌ڕێزه‌كانیش چه‌ندین سه‌ره‌نج و تێبینیان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه خسته ڕوو.
له دوایین بڕگه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بنه‌ماكانى پرۆژه یاساى پێكهێنانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و دامه‌زراندنى پارێزگار و جێگره‌كانى به‌ده‌ر له یاساى پارێزگاكان په‌سه‌ند كرد. به‌پێى ئه‌م پرۆژه یاسایه كه بۆ په‌سه‌ندكرنى، ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌كرێت، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه داده‌مه‌زرێت و ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەڵامی نامەی پیرۆزبایی بەڕێز جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەداتەوا
بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەڵامی نامەی پیرۆزبایی بەڕێز جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەداتەوە و ئەوەی خوارەوە دەقی وەڵامەكەی سەرۆك بارزانییە:
بەڕێز كاك كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
سڵاوێكی گەرم..
نامەی پیرۆزبایی بەڕێزتان بەبۆنەی سەری ساڵی تازە گەییشت، زۆر سپاستان دەكەم. سوپاس بۆ خودای مەزن و لە سایەی خوێنی شەهیدان و خۆڕاگریی گەلەكەمان، تیرۆریستان و دوژمنانی مرۆڤایەتی لەسەر دەستی پێشمەرگە قارەمانەكانمان تووشی شكست و پاشەكشە هاتوون. سەركەوتنی پێشمەرگە و خۆڕاگریی گەلەكەمان وای كردووە هەموو جیهان بە چاوی ڕێزەوە سەیری خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستان بكات. پێویستە بە هەوڵی هەموو لایەك دەستكەوتەكان و یەكڕیزیی نیشتیمانی بپارێزین و بە دڵنیاییەوە ئاسۆیەكی ڕووناك چاوەڕوانی گەلی كوردستان دەكات و بە ئاواتەكانی دەگات.
ئینشائەلڵا ساڵی تازە ساڵی خۆشی و بەختەوەری دەبێت بۆ گەلی كوردستان و هەموو گەلانی جیهان.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
1ـی 1ـی 2015
نێچیرڤان بارزانى: مه‌سیحییه‌كان، له خاوه‌نه ڕه‌سه‌نه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ن
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ى دیسه‌مبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى پیرۆزكردنى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیحدا كرد، كه له شارۆچكه‌ى عه‌ینكاوه، به به‌شداریى پیاوانى ئایینیى مه‌سیحى و میوانانى بیانى و ژماره‌یه‌كى زۆرى خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان به‌ڕێوه چوو.
له وته‌یه‌كدا كه به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شى كرد، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران باسى له‌وه كرد كه "ئه‌مڕۆ، به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌وه، له زۆر به‌شی جیهاندا هه‌زاران هه‌زار خێزان و خانه‌واده كۆده‌بنه‌وه. خه‌ڵكی پیرۆزبایی له یه‌كتر ده‌كه‌ن، دیاری ده‌گۆڕنه‌وه و داوای ئاشتی و سه‌رفرازی بۆ یه‌كتر و گه‌له‌كه‌یان و مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن. دوعا ده‌كه‌ن ساڵی داهاتوو خه‌ون و هیوایان به شێوه‌یه‌ك بێته دی، بتوانن خزمه‌تی دۆست و دراوسێ و ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن، كه ناتوانن پێداویستیی ڕۆژانه‌ی خۆیان دابین بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه‌ش له بۆنه و جه‌ژنه‌كانماندا، هه‌مان خه‌ون و هه‌مان هیوا و هه‌مان دوعا دووباره ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌مه خاڵی هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تیمانه له كوردستان، بێ گوێدانه جیاوازیی ئایینی و مه‌زهه‌بی، جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی، یان جیاوازیی زمان".
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران تیشكى خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خه‌ونی گشت پێكهاته‌كانی كوردستان، پێكه‌وه‌ژیانی ئاسووده و ئاشتیانه‌یه و ئه‌وه‌ی كوردستان له زۆر وڵاتانی ده‌ورو‌به‌ر جیا ده‌كاته‌وه، سنگفراوانیی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه. په‌سه‌ندكردنی جیاوازی، قبووڵكردنی یه‌كتر و داكۆكیكردن له مافی یه‌كتریش، بنه‌مای مرۆڤایه‌تی به‌هێزتر ده‌كات، به‌تایبه‌تیش له كاتی ته‌نگانه و نه‌هامه‌تی و پێویستیدا. هه‌رێمی كوردستانیشى وه‌ك دوورگه‌یه‌كی ئاشتی بۆ پاراستنی ئه‌و كه‌مایه‌تیانه له قه‌ڵه‌م دا كه له ترس و هه‌ڕه‌شه‌ی داعش په‌نایان بۆ هێناوه.
هه‌روه‌ها پاراستنی ژیانی ئه‌وانیشى به ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومان، به حكوومه‌ت و ده‌زگای خێرخوازی و ڕێخكراوی جه‌ماوه‌ری و هێزی سیاسی و تاكه‌كه‌سانه‌وه زانى. بۆ ئه‌مه‌ش نموونه‌ى به‌و هاوكارییانه هێنایه‌وه كه ئه‌م ساڵ چۆن پێكهاته‌كانی كوردستان، به‌هانای هاووڵاتیانى مه‌سیحی و ئێزیدییه‌وه چوون. وه‌ك چۆن هاووڵاتیانى مه‌سیحى دڵنیا كرده‌وه كه وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی گرنگى كوردستانی و عیراقیی ئازیز لێیان ده‌ڕوانێت و له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌وپه‌ڕى ده‌رك به ده‌رده‌سه‌رى و موعاناتیان ده‌كه‌ن.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى باسى له‌وه‌ش كرد كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، دواى كۆكردنه‌وه‌ی هێز و داڕشتنی پلانی سه‌ربازی، پێشمه‌رگه مێرخاسانه هێرشیان كرده سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش، بۆ ڕزگاركردنی چیای شه‌نگال و گوند و شاره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا چه‌ندین گوندی مه‌سیحی ڕزگار كران، بۆیه وێڕاى تراژیدیای هاوینى ڕابردوو، كه هاووڵاتیانى مه‌سیحی و ئێزیدی، كه‌وتنه به‌ر هێرشی دڕندانه‌ی داعش، ئێستا هه‌وڵى جددی ڕزگاركردنی ده‌ڤه‌ركانیان مایه‌ی خۆشحاڵییه و ئه‌مه‌ى به نیشانه‌ی بوونی هێز و توانا و خواستی حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستان و دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌ڵێنی پێكه‌وه‌ژیان له كوردستاندا، ناوزه‌د كرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه دوای هێرشی داعش و ئاواره‌بوونی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كان، بێ متمانه‌یى و بێ بڕوایى به پێكه‌وه‌ژیان دروست بووه، ئه‌مه‌شى به ئه‌نجامێكى سروشتیى هێرشى تیرۆرستان له‌قه‌ڵه‌م دا كه دوژمنایه‌تیى مرۆڤایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان ده‌یكه‌ن و گوتى: "تاوانه‌كانیان له‌گه‌ڵ هیچ به‌هایه‌كى مرۆیى و ئه‌خلاقى و ئایینی‌دا نایه‌ته‌وه و له هه‌موو ئایین و بڕوایه‌كى ئاسمانى و نائاسمانییه‌وه دووره، چونكه هه‌موو ئایینه‌كان، بۆ ئاشتى و ئارامى و ئاوه‌دانى و پێكه‌وه‌ژیان و قبووڵكردنى یه‌كتر هاتوون".
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران نه‌یشاره‌ده‌وه كه له ئه‌نجامى تاوانه‌كانى تیرۆرستاندا، خواستێكی گه‌وره دروست بووه بۆ كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ڕایگه‌یاند: "ئێمه له‌م هه‌ستكردنه به كه‌مده‌سه‌ڵاتى تێده‌گه‌ین، ئێمه له‌م هه‌ستكردنه به نائومێدی تێده‌گه‌ین، به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێت، له ساڵانی هه‌شتا و نه‌وته‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا، تراژیدیایه‌كی له‌م شێوه‌یه به‌سه‌ر به‌شێكی گه‌وره‌ی دانیشتووانی كوردستاندا هات، به تایبه‌تی له كاتی هێرشی دڕندانه‌ی به‌عس، له‌ژێر چه‌تری ئایه‌تی ئه‌نفالدا، كه‌چى وڵاتمان به‌جێ نه‌هێشت". داكۆكیشى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته هه‌مووان ڕوویان بكردبایه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئێستا ئه‌و خه‌ڵكه خاوه‌نی زێدی خۆى نه‌ده‌بوو، وڵات ئاوه‌دان نه‌ده‌كرایه‌وه و ئه‌مڕۆ نه‌یانده‌توانی به هانای كه‌سه‌وه بچێت.
بۆیه داواى له مه‌سیحی و ئێزیدی، شه‌به‌ك و توركمان و ته‌واوى پێكهاته‌كانی دیكه كرد كه سه‌بریان زۆر گه‌وره‌تر بێت، له ترسیان به‌رامبه‌ر به دوژمن. ئه‌و دوژمنه‌ى كه وه‌ك ئه‌و گوتى: "ته‌مه‌نیان زۆرى نه‌ماوه"، ده‌یانه‌وێت كه‌مایه‌تییه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان و عێراق بتۆقێنن، تا زێدی خۆیان به‌جێ بهێڵن، به‌ڵام ئه‌وانى هان دا كه ده‌بێت خواستی پاراستنی وڵات و گه‌ل و زێده‌كه‌یان، له هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمن به‌هێزتر بێت و نابێت وڵات بۆ دوژمنان چۆڵ بكه‌ن، به‌ڵكوو ده‌بێت خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه بۆ گوند و ده‌ڤه‌ره‌كانیان، زۆر له ترس و هه‌ڕه‌شه و برسیه‌تی و كه‌مده‌رامه‌تیی ئه‌مڕۆ، به‌هێزتر بێت.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها به‌بیرى هێنایه‌وه كه مه‌سیحییه‌كان له وڵات‌دا، ڕه‌گ و ڕیشه‌ى هه‌زاران ساڵه‌یان هه‌یه و هه‌زاره‌ها ساڵ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى دیكه، ئاشتیانه و برایانه پێكه‌وه‌ژیاون و پێكه‌وه وڵاتیان دروست كردووه. بۆیه مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندى به ژماره و كه‌م و زۆرى و ڕێژه‌ى دانیشتوانه‌وه نییه، مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندى به ڕه‌سه‌نى و دێرینى و مێژووى هه‌زاران ساڵه‌ى مه‌سیحییه‌كان و به‌شدارییان له بنیاتنان و پێكه‌وه‌ژیان و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتى: "مه‌سیحییه‌كان یه‌كێك له هه‌ره پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌كان و خاوه‌نه‌كانى ئه‌م وڵاته‌ن. ئه‌وان لێره، له وڵاتى خۆیان ده‌توانن مێژوو و ئێستا و داهاتووى خۆیان بپارێزن. ئه‌وان لێره، له وڵاتى خۆیان، له‌سه‌ر زێدى باب و باپیرانیان، ده‌توانن دابونه‌ریت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى خۆیان بپارێزن، نه‌ك له شوێنێكى دیكه، نه‌ك له جوگرافیا و وڵاتێكى دیكه".
خۆشحاڵیى خۆیشى ده‌ربڕى كه ئه‌مجاره گه‌لی كوردستان ته‌نها نییه و چه‌ندین وڵات به هانای كوردستانه‌وه، هاتوون. چه‌ندین حكوومه‌ت ئێستا له خه‌بات له‌دژی داعش و تیرۆر، به‌شدارن، بۆیه ئه‌گه‌ر پێش ئه‌م هاوینه، هه‌ست به ته‌نهایی كرابێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و هێرشی داعش، ئێستا هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاوكارن، له ئاسمان و له‌سه‌ر زه‌وی، پشتگیری له هه‌ڵمه‌ته‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌ستی ئه‌و هێزه دژه مرۆڤایتییه.
له كۆتاییدا داواى كرد كه ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ، ڕۆژی نوێكردنه‌وه‌ی هیوا بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گشت ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان. ڕۆژێك بێت بۆ داگیرساندنى مۆمێكی نوێ بۆ له‌دایكبوونه‌وه‌ی هیوا، بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش، بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان و عیراق و یادى قوربانییه‌كان له‌پێناو سه‌ربه‌رزی، سه‌رفرازی، ئازادی و ئاشتیی كوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كانیدا، بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها دووباره پیرۆزبایی جه‌ژنى له پاتریارك كه‌نیسه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و عیراق و هه‌موو ڕه‌عیه و باوه‌ڕدارانیان و ته‌واوى كه‌نیسه‌و تائیفه مه‌سیحییه‌كانى كوردستان، عیراق و جیهان كرد.
فەلاح مستەفا پێشوازی لە سیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین كرد
کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بەردەوامە لە بایەخدان بە هەرێمى کوردستان و پاڵپشتى خۆیان بۆ ئەزموونى هەرێمى کوردستان و ئارامى و سەقامگیرى دووپات دەکەنەوە.
لەم چوارچێوەیەداو بۆ پشتگیرى کردنى هەرێمى کوردستان و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخى هەرێمى کوردستان و پێشکەوتنەکانى پێشمەرگە، ئەمڕۆ شەممە بەڕێز جۆن مه‌ككه‌ین سیناتۆری كۆماریخوازه‌كانی ئەمەریکا و شاندێكی یاوەری گەیشتنە هەرێمى کوردستان و لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر پێشوازیان لێ‌کرا .
ئەمەو بڕیارە جۆن مه‌ككه‌ین سیناتۆری كۆماریخوازه‌كانی ئەمەریکا و شاندی یاوەری لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان دیدار‌و کۆبوونەوە ئەنجام بدات.
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له مه‌ككه‌ین كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ى دیسه‌مبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێز سیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین و شاندێكى یاوه‌رى كرد، كه له چه‌ند ڕاوێژكارێك و ژماره‌یه‌ك له پله‌دارانى سه‌ربازى و هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عیراق و كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز مه‌ككه‌ین پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه‌ى له به‌ره‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعش له ناوچه جیاكانى هه‌رێمى كوردستان كرد و ده‌ستخۆشى له سه‌ركردایه‌تیى سیاسى و له حكوومه‌تى هه‌رێم و له خه‌ڵكى كوردستان كرد كه به‌رامبه‌ر هێرشه دڕنده‌كانى داعش خۆڕاگر بوون. هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى شه‌هیدانى شه‌ڕى دژى تیرۆر كرد كه بوێرانه به‌ره‌نگارى ئه‌و هێزه تیرۆرسته بوونه‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا هه‌رێمى كوردستان جێگه و پێگه‌ى خۆى له ڕووى پاراستنى به‌ها و بنه‌ما مرۆییه‌كانه‌وه هه‌یه و خه‌ڵكى ئه‌مه‌ریكا و دنیاى ئازاد، ڕێز و پێزانینیان بۆ ئه‌و به‌رگرییه هه‌یه.
به‌ڕێز مه‌ككه‌ین هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه هاتووین تا له نزیكه‌وه بارودۆخه‌كه ببینن و له ڕووى سه‌ربازییه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیى سه‌ربازى چاوپێكه‌وتنمان هه‌بووه و خه‌ڵكى ئازا و لێهاتوو سه‌ركردایه‌تیى شه‌ڕه‌كان ده‌كه‌ن كه جێگه‌ى متمانه و باوه‌ڕى هه‌موو لایه‌كمانن. له ڕووى مرۆییشه‌وه سوپاسى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستانى كرد، كه توانیویانه به تواناى سنوورداره‌وه پێشوازى له پێكهاته جیاكانى ناوچه‌كه، به تایبه‌تى مه‌سیحى و ئێزدییه‌كان بكه‌ن و له‌و كاره‌ساته مرۆییه‌دا كه له ئه‌نجامى هێرشى تیرۆرستان دروست بووه، داڵده‌یان بده‌ن و هاوكارییان بكه‌ن، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى له توانادا بێت ئه‌مه‌ریكا له پێشكه‌شكردنى هاوكاریى مرۆیى و سه‌ربازى بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه، باسى له ڕۆڵى دیارى پێشمه‌رگه له تێكشاندنى تیرۆرستاندا كرد و سوپاسى ئه‌مه‌ریكاى كرد كه له ڕۆژى یه‌كه‌مه‌وه، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى كوردستان بووه و ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ى ئه‌نجامى داون، كاریگه‌رییه‌كى زۆرى له‌سه‌ر گۆڕینى هاوكێشه‌ى سه‌ربازى له به‌رژه‌وه‌ندیى پێشمه‌گه‌دا بۆ شكاندنى داعش و به‌رزركردنه‌وه‌ى مۆراڵى خه‌ڵك هه‌بووه. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پاراستنى ئه‌و كه‌مه نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییانه‌ى ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌رچى له توانادا بێت پێشكه‌شیان ده‌كات، به‌ڵام بێگومان هه‌رێمى كوردستان چ له ڕووى سه‌ربازییه‌وه، چ له ڕووى مرۆییه‌وه، پێویستى به هاوكاریى زیاترى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵى دیارى خۆى بگێڕێت.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین ڕێككه‌وتنى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالیان تاوتوێ كرد و تیشك خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێ، هه‌روه‌ها باوردۆخى سووریا به گشتى و ڕه‌وشى كۆبانێ به تایبه‌تى هه‌ڵسه‌نگێنرا و چوون و پشتگیریى پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ كه هاوسه‌نگییه سه‌ربازییه‌كه‌ى گۆڕى، خرایه به‌ر باس و ئه‌م هه‌ڵوێسته مایه‌ى ڕێز و پێزانینى شاندى میوان بوو.
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى چینى ده‌كات
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ى دیسه‌مبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز "ژانگ مینگ" جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى چینى میللى و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له به‌ڕێز باڵیۆزى چین له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له دیپلۆماتكار و ڕاوێژكاران پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا شانده‌كه خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى كه بۆ یه‌كه‌م جاره شاندێكى حكوومیى چینى له‌م ئاسته‌دا سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كات و بۆ یه‌كه‌م جاریشه له ده‌ره‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى چین له به‌غدا، كونسولخانه‌یه‌ك له شوێنێكى دیكه‌ى عیراق ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ولێر وه‌ك شارێكى دڵگیر و له ڕووى ئاوه‌دانییه‌وه پێشكه‌وتوو ده‌بینن، سوپاسى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیشیان كرد له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌كه‌دا له هه‌ولێر ئاماده ده‌بێت.
شانده‌كه هیواى خواست كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌كه‌یان ببێته هۆى هه‌ڵنانى هه‌نگاوى باشتر به‌ره‌و پێشخستن و پته‌وكردنى په‌یوندیى دوولایه‌نه له هه‌موو بواره‌كاندا. ڕوونیشان كرده‌وه ئه‌مساڵ بۆ ناوچه‌كه ساڵێكى ناخۆش بوو، كه ڕووبه‌ڕووى هێرشى تیرۆستان بووه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكى كوردستان خۆى ڕاگرت و به‌ره‌نگارى تیرۆر بووه‌وه. پشتگیرى و هاوسۆزیى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى چین و ئاماده‌ییشى بۆ پشتگیریى سیاسى و مرۆیى له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا له كاتى هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمدا، ئه‌وان خه‌ڵك و كۆمپانیاكانى چینیان له هه‌رێمى كوردستان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هه‌رێم جێ نه‌هێڵن.
شانده‌كه داكۆكى له‌وه كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان وڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌نده و كۆمپانیا چینییه‌كان هان ده‌ده‌ن كه له ژێرخان و سه‌رخانه‌كه‌یدا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، هه‌روه‌ها هیواى خواست كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى وڵاته‌كه‌یان له هه‌ولێر، ببێته هۆى گۆڕینه‌وه‌ى سه‌ردانى فه‌رمى له نێوان هه‌ردوولادا و ئاماده‌یى چینى بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له بواره جیاكاندا نیشان دا و سڵاو و ڕێزیان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نارد.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌م سه‌ردانه‌یان، ده‌ستخۆشیى بڕیارى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى له شانده‌كه كرد و سوپاسى ڕۆڵى به‌ڕێز كونسولى گشتیى كۆمارى چینى میللى كرد، كه وێڕاى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى كه‌مه ده‌ستبه‌كار بووه، به‌ڵام به‌رده‌وام و به جددى هه‌وڵى داوه بره‌و به په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات. هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگیرى و هاوكاریى خه‌ڵك و حكوومه‌تى چینى له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد، به‌تایبه‌تیش له پرسى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا كه مه‌ترسییه‌كى جددییه له‌سه‌ر ته‌واوى مرۆڤایه‌تى.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه كه تێكشاندن و بنه‌بڕكردنى داعش له عیراق ته‌نیا به ڕێكارى سه‌ربازى ناكرێت، به‌ڵكوو بۆ نه‌هێشتنى تیرۆرستان ده‌بێ له ڕووى سیاسیشه‌وه هه‌نگاوى كارا بنرێت. ڕوونیشى كرده‌وه كه تا ڕادده‌یه‌كى باش پێشمه‌رگه توانیویه‌تى داعش تێك بشكێنێت، به‌ڵام پێویستى به پشتگیرى و هاوكاریى زیاترى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌رێمى كوردستان چاوى له‌وه‌یه سوود له ئه‌زموونه‌كانى چین وه‌ربگرێت.
له ڕووى كار و وه‌به‌رهێنانیشه‌وه، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه پێشوازى له سه‌رمایه و كۆمپانیا چینییه‌كان بكات و دڵنیاى كردنه‌وه‌ى كه وه‌به‌رهێن و كۆمپانیاكانیان ده‌توانن ده‌ره‌فه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ست بهێنن و به‌شدارى له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخشتن و په‌ره‌سه‌ندنى كوردستاندا بكه‌ن. هه‌روه‌ها هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى چینى میللى، ته‌نیا له ئاستى سیاسى و ئابووریدا نه‌مێننه‌وه، به‌ڵكوو هه‌موو ئاسته كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵاتییه‌كانیش بگرێته‌وه.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات