هەرێمی کوردستان
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حرێن، دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كات
هه‌ر له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، نيوه‌ڕۆى ڕۆژی شه‌ممه 2024/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز عه‌بدولله‌تيف بن ڕاشد ئه‌لزه‌ييانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ين، كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌ترسى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئارامى و سه‌قامگيريى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد كه له ئه‌نجامى شه‌ڕ له غه‌ززه و لێكه‌وته‌كانى هاتووه‌ته ئاراوه. له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان له پێويستيى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خواستى هاوبه‌شيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌حرێن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان ده‌ربڕى. له‌مباره‌يه‌وه تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ت و بوارانه‌ى له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌ن و ده‌كرێ كاريان له‌سه‌ر بكرێت.
دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-bahraini-foreign-minister/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له كونسولى گشتیی نوێى به‌ريتانيا كرد
ئێواره‌ى ڕۆژی دووشه‌ممه 2024/2/12 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا به‌خێرهاتنى به‌ڕێز جه‌يمس گۆڵدمان كونسولى گشتيى نوێى به‌ريتانياى له هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ريتانيادا، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز گۆڵدمان خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى له پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه ببات.
تاوتوێكردنى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-receives-the-new-british-consul-general/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا كرد
نيوه‌ڕۆى ڕۆژی چوارشه‌ممه 2024/2/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ده‌يڤد بێرگه‌ر هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، ڕۆڵ و پێگه‌ى عێراق له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و دۆخى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى له عێراق و ناوچه‌كه و ڕۆڵى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان، بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد و جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان، باس كرد.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-the-us-embassy-in-baghdad/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
نيوه‌ڕۆى ڕۆژی چوارشه‌ممه 2024/3/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه و باسيان له هه‌ستياريى دۆخه‌كه و پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و ناكۆكييه‌كانى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به ديالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان چاره‌سه‌ر بكرێن.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-british-ambassador-to-iraq-3/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌يه‌كى پيرۆزبايى له وه‌زيرى ده‌ره‌وەى توركياوه پێده‌گات
به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى پيرۆزبايى له به‌ڕێز هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێگه‌يشت كه تيايدا هيواى ساڵێكى پڕ له خۆشى و ئارامى و ته‌ندروستيى باش بۆ به‌ڕێزيان ده‌خوازێت.
له نامه‌كه‌دا بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا نووسيوويه‌تى: به‌ڕێز سه‌رۆك، دۆستى ئازيزم، له ناخه‌وه پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆزتان لێده‌كه‌م كه سيمبولى خۆڕ‌اگرى و ئاشتى و ژيانه‌وه‌ى سروشت و ساڵێكى نوێ و نه‌ريتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه. هه‌روه‌ها هيواى خواستووه هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بێت له‌پێناو ئارامى و ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-receives-congratulatory-letter-from-turkish-foreign-minister/
كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
دواى به‌شدارييه‌كى كاراى سێ ڕۆژی له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشندا و كارنامه‌يه‌كى چڕى ديدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى وڵاتان و شانده‌كانيان، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى كۆنفرانسه‌كه، كۆتايى به سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌ڵمانيا هێنا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئاساييش و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و جيهان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى وزه و ئاساييشى وزه و كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وادا، گفتوگۆى كرد و تێڕوانينى هه‌رێمى كوردستانى له‌مباره‌يه‌وه خسته‌ڕوو.
كارنامه‌ى سێ ڕۆژى كاره‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسه‌كه‌دا بريتبوو له كۆبوونه‌وه و ديدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان: سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، سه‌ركۆمارى ئازه‌ربايجان، خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن، هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك وه‌زيرانى يۆنان، قه‌ته‌ر، ئه‌رمه‌نستان، ئيستۆنيا، له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆك و به‌رپرسى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه و سياسه‌تى ئه‌منيى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا، وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا، فه‌ره‌نسا، نه‌مسا، توركيا، كوێت، ڤاتيكان، به‌حره‌ين و وه‌زيرانى به‌رگريى به‌ريتانيا و ئه‌ڵمانيا.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له شاند و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى وڵاتان كۆبووه‌وه، له‌وانه: شاندى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پيران، گه‌وره ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى وزه و وه‌به‌رهێنان، وه‌زيرانى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى به‌رگرى، كاروبارى ده‌ره‌وه و بۆ هاريكاريى ئابوورى و په‌ره‌پێدان، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق، شاندى په‌رله‌مانتارانى هه‌رسێ حزبى SPD و CDU و CSUى ئه‌ڵمانى و ڕاوێژكارانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ كاروبارى ديپلۆماسى.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌يه‌كى پيرۆزبايى له وه‌زيرى ده‌ره‌وەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه