هەرێمی کوردستان
میكانیزمى هه‌ماهه‌نگیى هه‌رێم و نوێنه‌رانى كوردستان له به‌غدا داده‌نرێت
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1-2-2015، له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ تیمى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى عیراقى فیدارل، ساز كرا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستخۆشى له په‌رله‌مانته‌رانى كوردستان له په‌رله‌مانى فیدرال كرد كه كاتى ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ى عیراق، ڕۆڵێكى باشیان گێڕا و بۆ ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى فیدرالى 2015، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كى باشیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌ك كه مایه‌ى ڕه‌زامه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و عیراق بوو، به‌ڕێوه چوو. بۆ ئه‌مه‌ش به ناوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سوپاس و ده‌ستخۆشى له هه‌موو په‌رله‌مانته‌رانى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانى عیراقى فیدرال كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیره پهیوهنداركان و نوێنه‌رانى تیمى كوردستان له به‌غدا، له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كانى كوردستان له په‌رله‌مانى عیراقى فیدرال ئاماده‌ى بوون، به تێروته‌سه‌لى وردهكاریى دوایین ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عیراقى فیدرال له‌باره‌ى دۆسیاى نه‌وته‌وه تاوتوێ كرا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ڵامى پرسیار و تێبینییه‌كانى نوێنه‌رانى كوردستانیان له به‌غدا، دایه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه داكۆكى له‌سه‌ر گرنگیى هه‌بوونى به‌رده‌وامى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له نێوان سه‌رۆكایه‌تى و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا كرده‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیار درا له هه‌ردوولا دوو لیژنه‌ى تایبه‌ت پێك بێن و دواتر پێكه‌وه ده‌سته‌یه‌كى هاوبه‌شى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى پێك بێنن و بڕیار له‌سه‌ر دانانى میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تیى هه‌ماهه‌نگیى به‌رده‌وامى نێوانیان بده‌ن، تا به‌رده‌وام زانیاریى پێویست له هه‌موو بواره‌كاندا بده‌نه یه‌كتر و نوێنه‌رانى كوردستان له به‌غدا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى فیدرال و سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار، بتوانن كارى باشتر بۆ خزمه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى دوایین ڕێككه‌وتنى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال له‌سه‌ر پرسى نه‌وت كرده‌وه و به ڕێككه‌وتنێكى گرنگیان بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه‌ى 2015ى عیراقى فیدرال له قه‌ڵه‌م دا. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه و بۆ هه‌ر ناڕوونییه‌كیش ئه‌گه‌ر هه‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ گفتوگۆ له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانى دیكه، له ماوه‌یه‌كى داهاتووى نزیكدا، به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دووباره سه‌ردانى به‌غدا ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدرال و لایه‌نه په‌یوه‌نداره عیراقییه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2015/2/1، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز "سه‌باستیان كورز" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له به‌ڕێزان سه‌رۆكى كۆمیته‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و باڵیۆزى نه‌مسا له عیراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا و باڵیۆزى عیراق له ڤیه‌ننا پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا باسى له ئامانجى سه‌ردانى خۆى و شاندى یاوه‌رى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد كه ده‌یانه‌وێ له نزیكه‌وه به‌دواى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى شه‌ڕى داعش و ڕه‌وشى عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتیدا بچن و پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشى له سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه كرد. هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ڕه‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى له پێشكه‌شكردنى هاوكاریى مرۆیى به ئاواره و په‌نابه‌ران و برده‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش خوازیارى باشترین په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ نه‌مسا و ستایشى كۆمه‌ك و هاوكارییه مرۆییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد. هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و شه‌ڕى دژى داعش و سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانى جه‌نگدا و بارودۆخه‌كه به‌گشتى خسته ڕوو.
په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال و كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و دوایین ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوولا و پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق و دۆخى ناوچه‌كه و سووریا به‌تایبه‌تى، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
نێچیرڤان بارزانى ڕه‌وشى منداڵان له‌گه‌ڵ یوونسێف تاوتوێ ده‌كات
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2015/1/21 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاودێریى منداڵان "یونسێف" به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز "ئانتۆنى له‌یك" به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاپه‌ڕاندنى یوونسێف و به یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى ڕێكخراوه‌كه له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئافریكا و عیراق، كرد.
له دیدارێكدا شانده‌كه ڕوونى كرده‌وه كه بۆ بینینى لهنزیكهوهى بارودۆخى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنى كاریگه‌ریى شه‌ڕى دژى تیرۆر له‌سه‌ر منداڵان به‌گشتى و منداڵانى ئاواره و په‌نابه‌ران به‌تایبه‌تى سه‌ردانى عیراق و هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، پلانى به‌ده‌ستهێنانى هاوكارى و بودجه‌ى پێویست بۆ یارمه‌تیدانى منداڵان تاوتوێ بكه‌ن، به‌تایبه‌تى كه له بارودۆخى شه‌ڕ و په‌نابه‌رى و ئاواره‌ییدا، منداڵان له دۆخێكى تایبه‌تى سه‌ختدان و پێویستییان به هاوكارى و چاودێرى و یارمه‌تیدانى زیاتره.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى بارودۆخى منداڵان پێشكه‌ش كرد و به‌تایبه‌تى تیشكى خسه سه‌ر ڕه‌وشى منداڵان له كه‌مپه‌كانى ئاواره و په‌نابه‌راندا و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه 50%ى ژماره‌ى تێكڕاى ئاواره و په‌نابه‌ران منداڵن و ژیانى كه‌مپه‌كان و دۆخى ئاواره‌یى و په‌نابه‌رى، كاریگه‌ریى نه‌رێنیى به‌رچاوى له‌سه‌ر منداڵان و هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیانى په‌روه‌رده‌یى و ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ژینگه‌ییان هه‌یه. هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه ئه‌وه‌ى له تواناى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بێت هاوكارى پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام نه‌یشاره‌ده‌وه كه له بوارى خوێندندا كێشه و كه‌موكوڕیى جددى هه‌یه، چونكه به‌رله هاتنى ئاواره و په‌نابه‌رانیش، كێشه‌ى كه‌میى قوتابخانه هه‌بووه و زۆریى ژماره‌ى قوتابیانى ئاواره و په‌نابه‌ریش، كێشه‌كه‌ى قووڵتر كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه كرد كه حكوومه‌تى عیراق وه‌ك پێویست هاوكاریى ئاواره و په‌نابه‌رانى نه‌كردووه و ته‌نانه‌ت ئه‌و 700 مامۆستایه‌ش كه له كه‌مپه‌كاندا وانه به منداڵانى ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌ڵێنه‌وه، له ئه‌ستۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندان و حكوومه‌تى عیراق مووچه‌كه‌یان نادات. بۆیه داواى كرد كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى كه‌نداو و حكوومه‌تى عیراق، ئاوڕى جددى له كێشه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران بده‌نه‌وه بۆ یارمه‌تیدانیان، هاوكاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، به‌تایبه‌تى كه به‌پێى لێكدانه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه، پێشبینیى زیادبوونى ژماره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت.
پێشڕه‌وییه‌كانى پێشمه‌رگه و سه‌ركه‌وتنه‌كانى ئه‌مڕۆیان له به‌ره‌كانى شه‌ڕى دژى تیرۆردا، تاوتوێكردنى بارودۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و پێشهاته‌كانى سووریا به‌تایبه‌تى و پیشبینیى كاریگه‌ریى خراپى ڕووداوه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌وش و بارودۆخى منداڵان و پێویستیى كارى هاوبه‌شى لایه‌نه په‌یوه‌نداره نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیه‌كان بۆ چاوێرى و پاراستن و یارمه‌تیدانى منداڵان، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیاو هەرێمی کوردستان دووپاتی لێکرایەوە
لە هۆلی شەهید سەعد عەبدوللا، بەمەبەستی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا، لە نێوان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆریس جۆنسن شارەداری لەندەن، مێزگردێک لەبارەی هەماهەنگی لەنێوان بەریتانیاو هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
لەو مێزگردەدا کە کۆنسولی گشتی بەریتانیا لە هەولێرو ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەتی هەرێم و کەسایەتی و دیپلۆمات و نوێنەرانی کەرتی تایبەتی کوردستان و بیانی یەکان، ئامادەبوون، باس لە پەیوەندی دامودەزگا کارگێرییەکانی لەندەن و ناساندن و دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان هەردوولا کراو، هەروەها باس لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و هاندانی کۆمپانیاکانی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی لەبواری خزمەتگوزاری خوێندن و پەروەردەو دارایی و کولتوری و رۆشنبیری.
لەبەشێکی دیكەی مێزگردەکەدا، شارەداری لەندەن باسی لەشەرانگێزییەکانی تیرۆریستان کرد ودووپاتیكردەوە ئەوان شانبەشانی هەرێم لەشەڕدان لەدژی ئەم تیرۆریستانە.
هاوكات باسی لەو پێشکەوتنانەش کرد کە هەرێمی کوردستان لەدوای گۆڕانگارییەکانی رژێمی پێشووی بەغدا لە ساڵی 2003، توانیوویەتی سوود لەو دەرفەتە وەربگرێت و لە هەرێمی کوردستان پێشکەوتنی گەورەی بەدەست بهێنێت.
هەر لەو مێزگردەدا، قوباد تاڵەبانی ، سوپاسگوزاری خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە بۆریس جۆنسن شارەداری لەندەن و حکومەتی بەریتانیا بەگشتی گەیاند و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیاو هەرێمی کوردستان دەربڕی.
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له شاره‌دارى له‌نده‌ن كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2015/1/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز بۆریس جۆنسۆن شاره‌دارى له‌نده‌ن و شاندێكى یاوه‌رى كرد له به‌ڕێزان نه‌دیم زه‌هاوى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك له پیاوانى كارى به‌ریتانى پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز شاره‌دارى له‌نده‌ن خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه و به پێشكهوتووییى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌یبینێت، زۆر له‌وه زیاتره كه پێشبینى ده‌كرد. بۆ ئه‌مه‌ش وێڕاى پیرۆزبایى له خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستخۆشى له سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانى پێشمه‌رگه كرد و نیگه‌رانى و هاوخه‌میى خۆى بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و قوربانیان ده‌ربڕى.
هه‌روه‌ها ستایشى پێشمه‌رگه‌ى كرد و گوتى: خه‌ڵكى به‌ریتانیا به بایه‌خه‌وه سه‌یرى سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن كه ئازایانه به‌ره‌نگارى تیرۆرستانى داعش بوونه‌ته‌وه و دووپاتى كرده‌وه مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر له سنووره‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه چوونه‌ته ده‌ره‌وه و بۆ ئه‌ورووپا و به‌ریتانیاش هه‌ڕه‌شه‌ن. باسى له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌ربازگه‌یه‌كى به‌ریتانیش كرد كه مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه ده‌كات و خۆشحاڵیى خۆى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان ئه‌فسه‌رانى به‌ریتانى و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه نیشان دا و هیواى خواست هاوكاریى باشترى پێشمه‌رگه بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر تیرۆرستاندا سه‌ربكه‌وێت.
به‌ڕێز شاره‌دارى له‌نده‌ن جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه به‌ریتانیا و شارهداریى له‌نده‌ن، خوازیارى بنیاتنانى په‌یوه‌ندیى به‌هێز و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، بۆیه حكوومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌تى وڵاته‌كه‌ى هان ده‌دات كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن و له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره‌یان پێ بده‌ن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و ئه‌م سه‌ردانه‌ى به هه‌نگاوێكى باش بۆ له‌نزیكه‌وه بینینى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها ستایشى كۆمه‌كه مرۆیى و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى به‌ریتانیاى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و بهبیرى هێنایه‌وه كه خه‌ڵك و حكوومه‌تى به‌ریتانیا له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردووش‌دا، هاوكاریى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و به یارمه‌تیى ئه‌وان سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها هیواى خواست كه بۆ هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو و له‌پێناو سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه و نه‌هێشتنى تیرۆر، به‌ریتانیا هاوكاریى زیاترى هه‌رێمى كوردستان بكات و له دابینكردنى پێداویستییه‌كانى پێشمه‌رگه و هاوكاریى سه‌ربازیى و چه‌كى قورس‌دا، یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستان بدات. خواستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له هه‌موو بواره سیاسى، ئابوورى، كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا و بۆ سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانى به‌ریتانیا، دووپات كرده‌وه.
قوباد تاڵەبانی وشارەداری لەندەن، گەشتێكیان بۆ قەڵای هەولێر وبازاڕی شار ئەنجامدا
لە هەولێر، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بۆریس جۆنسن شارەداری لەندەن، بەیاوەری پارێزگاری هەولێرو جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و كۆنسولی گشتی بەریتانیا، سەردانی قەلای هەولێرییان كرد‌و پاشان چوونە نێو بازاری هەولێرو بازاری قەیسەری شاری هەولێرو چایخانەی مەچكۆ.
لەم سەردانەدا دوكاندارەكانی شاری هەولێرییان بەسەر كردەوە.
پاشان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی لەگەڵا جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، شارەداری لەندەن سەرسامی خۆی بۆ پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و هاتن و سەردانی بۆ هەرێمی كوردستانی بۆ پشتیوانی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەری دژ بەتیرۆریستان نیشاندا.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك ئيلهام ئه‌لييێڤ كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حرێن، دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌ڵمانيا ده‌كات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا كرد