هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی به‌ره‌كانی جه‌نگ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی ئه‌یلوولی 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌ره‌كانی جه‌نگی له دژی داعش، له میحوه‌ری خازر - زه‌رتكی كرد و به یاوه‌ریی به‌ڕێز د. ڕۆژ نووری شاوێس فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كه، پێگه و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له چیای زه‌رتك به‌سه‌ر كرده‌وه.
له سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران له نزیكه‌وه گوێبیستی پێشهاته‌كانی میحوه‌ره‌كه و بارودۆخی ناوچه‌كه به گشتی بوو، هه‌روه‌ها له پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌ره‌كانی جه‌نگی كۆڵییه‌وه. له وته‌یه‌كیشدا بۆ پێشمه‌رگه، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك چۆن هه‌میشه له مێژوودا پارێزه‌ری گه‌ل و ووڵات بووه و له پێناو ئازادی و رزگاریی خاك و ووڵاتدا خوێن و گیانی به‌خشیوه، ئه‌مڕۆش به هه‌مان شێوه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و له هه‌موو میحوه‌ره‌كان، گیانبازانه به‌رخودان ده‌كات و به‌رگری له خاك و ئازادیی كوردستانیان ده‌كات.
به‌رێز نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند پێشمه‌رگه هه‌میشه سیمبولی به‌رخودان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داگیركاری و سته‌م بووه، بۆیه بووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی مایه‌ی شانازیی كوردستانییان و گه‌لی كوردستان هه‌میشه شانازی به پێشمه‌رگه‌وه كردووه و پێی سه‌ربڵند بووه. ئه‌مڕۆش پێشمه‌رگه له هه‌موو میحوه‌ره‌كان و له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان، هه‌ر له شه‌نگاله‌وه تا گوێڕ و مه‌خموور و، تا و جه‌له‌ولا و سه‌عدییه و حه‌مرین، ڕۆژانه داستانی نه‌به‌ردی و سه‌ربه‌رزی تۆمار ده‌كات و مێژوویه‌كی پڕ له سه‌روه‌ری بۆ كوردستانییان ده‌نووسێته‌وه كه مایه‌ی شانازیی ئێستامان و نه‌وه‌كانی داهاتوومان ده‌بێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها وربه‌رزی و ئاماده‌ییی پێشمه‌رگه‌ی بۆ فیداكاری له به‌ره‌كانی جه‌نگ، به بنه‌مای سه‌ركه‌وتن و پاككردنه‌وه‌ی كوردستان له تیرۆرستان له قه‌ڵه‌م دا و دووپاتی كرده‌وه، وره‌ی به‌رز و خۆڕاگریی پێشمه‌گه و دڵخوازیی پێشمه‌رگه بۆ پێشڕه‌ویكردن و ده‌ركردنی تیرۆرستان، بڕوایه‌كی به‌تین و وره‌یه‌كی پۆڵایینی به هاووڵاتیانی كوردستان به‌خشیوه و، ڕاپۆرته جیهانییه‌كانیش ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌یان وه‌ك قاره‌مان و هێمایه‌ك بۆ ئازادی و پاراستنی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان گه‌یاندووه‌ته هه‌موو جیهان، هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه وه‌ك پارێزه‌ری به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی له جیهاندا ده‌ناسرێت، كه ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو تاكێكی كوردستان مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی شانازییه.
له كۆتاییی سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هیوای سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی بۆ پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ران و پله‌داران و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه خواست.
بەمەبەستی گەیاندنی بارودۆخی شنگال سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی هۆڵەندا دەکات
لەسەر داوای فەرمی سەرۆکی پەرلەمانی هۆڵەندا و بۆ باسکردن لە بەجینۆسایدناساندنی کارەساتی شنگال، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەرەو هۆڵەندا بەڕێکەوت، بڕیارە لەو سەردانەیدا بۆ هۆڵەندا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی هۆڵەندا و وەزیری دەرەوەو چەند بەرپرسیکی تری ئەو ولاتە کۆببێتەوە.
کامەران سوبحان، سکرتێری رۆژنامەوانیی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمان، بۆ سایتی فەرمی پەرلەمان ڕایگەیاند و وتی: "سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی فەرمی پەرلەمانی هۆڵەندا یە، بەمەبەستی ناساندنی دۆسیەی بە جینۆسایدناساندنی کارەساتی شنگال و پرسی ئاوارەکان و هاوکاری نێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی هۆڵەندا دەبێت".
لەبارەی ئەو کەسانەی یاوەری سەرۆکی پەرلەمانن، کامەران سوبحان، وتی "لەم سەردانەدا چەند پەرلەمانتارێک یاوەری سەرۆکی پەرلەمانن کە پێکهاتوون لە پەرلەمانتارانی نەتەوە جیاوازەکان، لەوانەش نوێنەری تورکمانەکان، ئێزیدییەکان، مەسیحییەکان و سریانییەکان لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان و سکرتێری سەرۆکی پەرلەمان و ڕاوێژکارێکی پەیوەندییەکان.".
سکرتێری رۆژنامەوانیی سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی ئەجێندای بەرنامەکانی سەرۆکی پەرلەمان، وتی: "بەرنامەی سەردانەکەی بەو شێوەیە دەبێت کە سەرۆکی پەرلەمانی هۆڵەندا بە فەرمی پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکات، دواتر وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا میوانداری سەرۆکی پەرلەمان دەکات بۆ قسەکردن لەسەر کەیسی جینۆساید و کوشتن و ئاوارەکردنی مەسیحی و ئێزییدیەکانی شنگال و مووسڵ و ناوچەکانی دیکە و هێرشی چەکدارانی داعش بۆ هەرێمی کوردستان".
له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌روه‌ی هۆله‌ندا پێشوازی كرا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان: هه‌رێمی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تی دونیا شه‌ڕی دژه تیرۆر ده‌كات
د.یوسف محه‌مه‌د سادق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، داوا ده‌كات حكومه‌تی هۆڵه‌ندا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات له‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش، چونكه ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تی دونیا شه‌ڕی دژه تیرۆر ده‌كات له‌پێناو پاراستنی به‌ها مرۆییه‌كان. ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له میانی سه‌ردانێكیدا هات بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا كه ئه‌مرۆ ١٠ی ئه‌یلول به‌رێوه‌چوو تیایدا به‌یاوه‌ری شاندێك له‌په‌رله‌مانتارانی یه‌زیدی و مه‌سیحی و كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تری په‌رله‌مان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندایان كرد و له‌لایه‌ن فرانس تیمه‌رمان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و چه‌ند گه‌وره به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێشوازییان لێكرا.
له‌میانی دانیشتنێكدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی تیرۆر‌و ئاواره‌بوونی سه‌دان خێزانی كورد و یه‌زیدی و مه‌سیحی و عه‌ره‌ب، له ناوچه‌كانی تره‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان. سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ٨ مانگه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی نه‌ناردووه وقه‌یرانێكی دارایی له هه‌رێمی كوردستاندا درووستبووه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته لانه‌ی ئارامی زیاتر له ملێونێك ئاواره، بۆیه پێویسته هۆڵه‌ندا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكارمان بن له‌و بواره‌دا."
له‌به‌شیكی تری وته‌كانیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا كرد، پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان بن بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و دیموكراسی و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا: سورین له‌سه‌ر پاراستنی كوردستان سه‌قامگیریی كوردستان فاكته‌ری ئارامی ناوچه‌كه‌یه
له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای به‌خێرهێنان، فرانس تیمه‌رمان وه‌زیری ده‌وه‌ی هۆڵه‌ندا وتی " سورین له‌سه‌ر پاراستنی كوردستان، چونكه سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان، فاكته‌ری ئارامی ناوچه‌كه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌رچی به‌وان بكرێت هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و هه‌مو بژارده‌كان له به‌رده‌میاندا كراوه‌یه ته‌نانه‌ت بژارده‌ی سه‌ربازیش بۆ پارێزگاری له هه‌رێمی كوردستان.
پێویسته بوترێت ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و شاندی یاوه‌ری به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی بارودۆخی شنگاله به دامه‌زراوه به‌رپرسه‌كانی ولاتی هۆله‌نداو رۆژی 7ی ئه‌یلول ده‌ستی پێكرد.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی دیجلە بەسەر دەكاتەوە
لە درێژەی بەسەرکردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 14ـی ئەیلوولی ٢٠١٤، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی بەڕەكانی جەنگ سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگەی لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی دیجلە کرد. لەو سەردانەدا سەرۆک بارزانی دەستخۆشیی لە پێشمەرگە قارەمانەکان کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە مەزنەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەو ناوچەیە وەدەستیان هێنا و هەروەها سوپاسی خۆڕاگریی پێشمەرگەی کرد و وەک زامنی ئازادیی کوردستان و پارێزەری گەل و وڵات.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا سەرۆک بارزانی گوێی لە سەرنج و تێبینیی فەرماندە و پێشمەرگەکان گرت و ڕێنمایی و بەرچاوڕوونیی پێویستیشی لەبارەی ڕەوشی سیاسی و مەیدانیی بەرەی دژ بە تیرۆریستان خستەڕوو.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانی دەكات
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 13ـی 9ـی 2014 جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.
لەم پەیوەندییەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا باسی سەردانەكەی خۆی بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی كرد. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا هەردوولا بیروڕای خۆیان لەبارەی پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد. هەر لەم پەیوەندییەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پشتگیری و هاوپەیمانەتیی وڵاتەكەی لە شەڕی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.
پەیامى قوباد تاڵەبانى بۆ گەل و حکومەتى ئەمەریکا بەبۆنەى 11ى سێپتەمبەر
سیانزە ساڵ لەمەوبەر گەلى ئەمەریکا لەلایەن گەورەترین رێکخراوى تیرۆریستى لە جیهان رێکخراوى قاعیدە، رووبەرووى هێرشێکى تیرۆریستى چاوەروانەکراو بۆوە، کەبووە هۆى رووخانى دوو تاوەرى گەورەى سەنتەرى بازرگانى ئەمەریکا و بەو رووداوە کارەساتێکى گەورەى مرۆڤایەتى لێکەوتەوە.
ئەگەرچى ئەم رووداوە کاریگەرى دلتەزێنى بەدواى خۆیدا هێنا، بەڵام بوو بەهۆى دەرکەوتن و نیشانەى هێزو بەرەنگاربوونەوەى گەلى ئەمەریکا. بەشێوەیەک هاتنە دەنگى ئەمەریکا، بەقەبارەیەکى گەورە بۆ بەگژداچوونەوەو لەناوبردنى تیرۆر دروست بوو هەروەها بەرەى دژ بە تیرۆریستان لە سەرتاپاى جیهان فراوانتر بوو.
بۆیە سەرئەنجام ئەمەریکا بە هەماهەنگى لەگەل هاوپەیمانان، گەورە تیرۆریستى جیهان و سەرۆکى رێکخراوى تیرۆریستى قاعیدە ئوسامە بن لادنى لەناوبرد و جەنگ لەدژى تیرۆر دەستى پێ‌کرد جا لەهەر شوێنێکى دونیا بوو بێت.
بۆیە ئەمرۆ بەهەمان فەرهەنگ، پیلان دارێژە تیرۆریستەکان، بەشێوازى دراندانەتر پەلامارى خەڵکى سوریا و عیراق و ناوچەکە دەبنەوە و هەولَى پەلامارى هەرێمى کوردستان دەدەن بەشێوەیەک لەشوێن خۆ شاردنەوە لەنێو ئەشکەوت و بن بەرد، ئێستا تیرۆریستان بەئاشکرا دێنە نێو وڵات و ناوچەو شار‌و شارۆچکەکان و خەڵكى سڤیل و بىَ تاوان و مندال و ژن و پیاو بە قیزەونترین شێوه دەکوژن و مامەلەیان لەگەل دەکەن.
هەر بەم بۆنەیەوە دەستخۆشى لەسەرۆک ئۆباما دەکەم، کە لەووتارە بەنرخەکەى دوێنێیدا، ووتى بەهاوکارى دۆستەکانمان بڕیارى لەناوبردنى داعش دەدەین. بۆیە ئێمە وەک هەرێمى کوردستان، دۆستایەتى نێوان کورد و ئەمەریکا بەهەند وەردەگرین و بەهەمان شێوەى دۆستایەتیمان لە دواى یانزەى سێپتەمبەر، کە رووخاندنى رژێمى بەعسى لەعیراقدا لە ساڵى 2003 بەدواى خۆیداهێنا، لە ئێستادا دۆستایەتیمان دووپاتدەکەینەوە.
بۆ بەدیهێنانى دیموکراسى و ئازادى تەواوەتى لەعیراق و پاراستنى دەستکەوتەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و گەلى کورد، جارێکى ترهەماهەنگیمان لەگەل ئەمەریکا دووپات دەکەینەوەو لە رووبەرووبوونەوەى تیرۆریستان بەردەوام دەبین. هەروەها هەر وەک چۆن لەئێستادا ئێمە وەک کورد لەهەرێمى کوردستان، لەجیات هەموو جیهان بەرەنگارى تیرۆر دەبینەوە، بەهەمان شێوە هاوشانى ئەمەریکا، بۆ ئاسوودەیى بوونى مرۆڤایەتى، دژ بە تیرۆریستان دەوەستینەوە.
دووبارە سەرەخۆشى ئاراستەى گەلى ئەمەریکا دەکەین،کە بەهۆى تاوانى یانزەى سیپتەمبەرى تیرۆریستان بەهەزاران کەس بوونە قوربانى و شەهید بوون. هەروەها گەڵى ئەمەریکا دڵنیا دەکەینەوە، کە ئەمەریکا دۆستى راستەقینەو جىَ ى متمانەى خۆى،لە هەرێمى کوردستان لە رووبەرووبوونەوەو دژ بەفەرهەنگى تیرۆریستان و لە جەنگى دژ بەتیرۆردایە.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه