فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت بەشداری لە كۆنفرانسی داینامیكی تازەی كورد كرد كە بە هەماهەنكی نوینەرایەتی حكومەتی هەریمی كوردستان لە فەرەنسا  لەلایەن هەریەك لە ئینستتیوتی فەرەنسا بۆ پەیوەندیەكانی دەرەوە و پەیمانكەی جیهانی عەرەبی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ریكخرابوو. 

 ئەمڕۆ ئەلفرێد سمیس پرۆتز كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم بە یاوەری شاندێكی ژووری ئەندازیارانی هەرێمی بادن ووتمبێرگی ئەڵمانی بەسەرۆكایەتی رێینەر وولێ‌ سەرۆكی ژووری ئەندازیاران سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی كرد و لەلایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت پێشوازیان لێكرا.

 سەبارەت بە پرسی ئاوارەکانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان و پاش هەوڵە بەردەوامەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بۆ ووروژاندنی ئەو پرسە لە ناوەندە ئەوروپییەکاندا، یەکێتی ئەوروپا بە فەرمی ئاشکرایکرد کە یارمەتییەکانی بۆ ئەو ئاوارەکانی نیشتەجیی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات و هاوکات ستایشی  هەرێمی کوردستانی کرد  و ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی لەو بارەیەوە بە گرنگ وەسفکرد.

ئەمڕۆ فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆز نەزمی حەزوری كونسوڵی گشتی دەسەڵاتدارێتی فەلەستین لە هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد.

 لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و لە میرنشینی ئەبوزەبیدا، بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوڕێ‌ لەگەڵ چەندین سەرۆك و پادشای وڵاتان و كەسایەتیی ناوداری جیهانی ئامادەی بینینی چالاكی پێشبڕكێی فۆرمەلا 1 بوو.

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 31ى ئۆكتۆبه‌رى 2013، له‌ ئیستانبول نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى له‌ لایه‌ن ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو وه‌ز‌یرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و ئێواره‌ش له‌ ئۆفیسى تایبه‌تى خۆى له‌ دۆڵمه‌ باهچه‌ى ئیستانبول، له‌ لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ـ ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاوه‌ پێشوازى لێكرا.

لە درێژەی كارەكانی كۆنفرانسی دەیەیەك لە حكومرانی تازە لە عیراق كە لەشاری كامبریج لە بەریتانیا بەڕێوەچوو لە پانێڵێكدا  لەسەر بواری ئاسایش و كاروباری هەرێمی و گەشەسەندنی ئابووری، بەرێز فەلاح مستەفا بەكر بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشكەش كرد.

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی