ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3/8/2015، لە ساڵیادی کارەساتی شنگال، لە شاری دهۆك بە ئامادەبوونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پارێزگاری دهۆك، نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەكان و رۆشنبیران و هونەرمەندان، دوو بەرهەمی سەمفۆنی و كۆڕال بە ناوی شنگال و پێشمەرگە پیشكەش كران كە لەلایەن هونەرمەندی گەورەی كورد دڵشاد محەمەسەعیدەوە ئامادە كرابوو.

لە مەراسیمەكەدا دوای وتەی بەڕێوەبەری تۆڕی میدیایی رووداو وەك سپۆنسەری ئەو دوو بەرهەمە هونەرییە و وتەی بەخێرهێنان لەلایەن پارێزگاری دهۆكەوە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە وتارێكدا ئاماژەی بە تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر كارەساتی دڵتەزێنی شەنگال كرد و بە دڕندەترین كارەساتی دوای كیمیابارانكردنی هەڵەبجە و ئەنفالكردنی خەڵكی كوردستانی وەسف كرد و ئەو كارەساتەی بە جینۆساید ناوبرد كە دەرهەق بە گەلێك كراوە و ئاماژەی بەوە كرد كە شنگال برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی گەلەكەمان.

لە بەردەوامی وتەكەیدا سەری ڕێز و نەوازشی بۆ شەهیدانی ئەو كارەساتە و فیداكاریی ئەو خەباتگێڕ و قارەمانانە دانەواند كە بە خوێنی خۆیان خاكی كوردستانیان لە مەترسیی دوژمنان پاراست. هەروەها ڕۆڵی پێشمەرگەی كوردستان و شەرڤانانی بەرز نرخاند كە هاوكار بوون بۆ رزگاركردنی كوردانی ئێزدی. سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیشی بە مایەی شانازی دانا كە توانییان بە پشتیوانیی خەڵكی كوردستان بەرگری لە خاكی نیشتمان بكەن و ناسنامەی نەتەوەیی گەلەكەمان بپارێزن.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هەروەها باسی لە بوونی یەك ملیۆن و حەوسەد هەزار ئاوارە و پەنابەری ناوخۆ و دەرەوە لە هەرێمی كوردستان كرد كە لە ماوەی چەند مانگێكدا بە هاتنی ئەو ڕێژە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران، ڕێژەی دانیشتون لە هەرێمی كوردستان 29%ی زیادی كرد، ئەوەش كاریگەریی لەسەر ئاستی ئەمنی و خزمەتگوزاریی هەبوو، لەو ڕووەوە سوپاس و پێزانینی حكومەتی بە تەواوی خەڵكی كوردستان و بە تایبەتی دانیشتووانی پارێزگای دهۆك ڕاگەیاند كە وەك ئەركێكی نەتەوەیی دەرگایان بە ڕووی ئاوارە و پەنابەراندا كردەوە و هاوكارییان پێشكەش كردن.


سوپاسی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستانیشی كرد كە ئەوانیش بەشداربوون لە هاوكاریكردنی ئاوارەكانی شەنگال و هیوای خواست ئەو ئاوارانەی هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیشی دڵنیا كردەوە كە حكومەتی هەرێم بە پشتیوانیی گەلەكەمان هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە داراییەی كە كوردستانی گرتووەتەوە.

 


بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش كرد كە كوردانی ئێزدی لە مێژوودا بەرگرییان لە كلتوور و ناسنامەی نەتەوەیی و ئاینیی خۆیان كردووە، جەختی لەوەش كردەوە كە پێویستە كوردانی ئێزدی لە كوردستان بمێننەوە بۆ ئەوەی ناسنامەی ئایینی و نەتەوەییان پارێزراو بێت و لەو رووەوە هەرچەشنە هاوكارییەكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دووپات كردەوە.
هەروەها سوپاسی هونەرمەندی گەرورەی كورد دڵشاد محەمەد سەعیدی كرد بۆ ئەو دوو شاكارە هوونەریەی بۆ شەنگال و پێشمەرگە بەرهەمی هێناوە كە لە دوو سەمفۆنیا پێكهاتبوون و بە جێگەی ڕێز و تەقدیری دانا و لە هەمان كاتدا دەستخۆشی لەو هونەرمەندە كوردانەدا كرد ئەوانەی بەشداری ئەو دوو  شاكارە هوونەرییەیان كردووە و لە هەرچوار پارچەی كوردستان بوون و بانگی سەر سەكۆی شانۆ كردن و ڕێزی لێگرتن و پێشوازی لێكردن. ئاماژەی بەوەش كرد ئەگەر ئەو دوو شاكارە هوونەرییە بە شێوەیەكی زیندوو پێشكەش كرابان، چێژێكی زیاتری دەبوو.

 

 

 

ئەمە دەقی وتەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانە:
ئەڤرۆ سالەک تێدپەریت بسەر کارەساتا شنگالێ، بێ شک شنگال دێ مینیت برینەکا کور د دلێ هەر کەسەکێ و هەر کوردستانیەکیدا ل هەرچار پارچیت کوردستانی، ئەڤرۆ سالەک تێدپەریت بسەر درندەترین کارەساتا ڤان چەند سالێت بۆری پشتی هەلەبجە پشتی کیمیابارانا هەلەبجە پشتی ئەنفالان ئەڤ کارەساتا بەری سالەکێ ل شنگال هاتیە ریدان کارەساتەکە و برینەکە یا د جەستێ هەرێما کوردستانیدا، دڤێ رۆژێدا سەرێ رێز و بەژنا خۆ دچەمینین بۆ وان خەباتکارا بۆ وان قەهرەمانا بۆ وان شەرڤانا ئەڤێت کۆ هیممەت کری و هەوڵدای و شەڤ و رۆژ کریە ئیک و مقاومەت کری لێرەدا ئەم سەرێ خۆ دچەمینین بۆ خوینا وان شەهیدا سەرێ خۆ دچەمینین بۆ خوینا وان عەزیزا ئەوێن ڤێ رێکێدا خەباتکری و سەرێ خۆ دانای و شەهید بین بۆ پاراستنا ئاخا مە بۆ پاراستنا ولاتێ مە بۆ هندێ دا مقاومە و بەرخۆدان یا بەردەوام بیت ل چیایێ شنگال.


هەر دجهێ خۆدایە سلاڤ و رێزێت تایبەتیش بۆ وان قەهرەمانا بنێێرین ئەوێن دوان رۆژێت زەحمەتتدا بەری سالەکێ د بێهیڤیی دا بی ئومێدییدا د وەختەکیدا کۆ هەمی دەرگەه د گرتی بین لسەر وان مانەڤە و مقاومەت کر و بەرخۆدان دکر بۆ پاراستنا جیایێ شنگال بۆ پاراستنا جهێت پیرۆزێت خۆشک و برایێت مە یت ئێزدی ل شنگال و دەورۆبەریت وێ سلاڤێت تایبەتیێت مە بۆ وان هەروەها دجهێ خۆدایە سلاڤ و ریزێت خۆ ییت تایبەتی بنێرین بۆ وان شەرڤانێت رۆژئاڤا ئەوێت کۆ هاریکاریکری بۆ قۆرتالکرن و رزگارکردنا خەلکێ مە هاولاتیت مە د وان رۆژێت سەختتدا، سلاڤێت مە بۆ وان شەرڤانا بۆ وان پێشمەرگا بۆ وان قەهرەمانا، هێرشا داعش بۆ سەر شنگاری درندەرتین نەوعێ هێرشا بی ئەوێت کۆ ڤان چەند سالادا هاتیە کرن و ئەگەر ئەم بەحسا وێ هێرشێ بکەین بمەعنای کەلیمە جینۆسایدە دەرهەق ب ملەتەکێ هۆ هاتیە کرن، جینۆساید بی.


ئەو تشتێ حەتا نهاژی مە زەهمەت ددەت مەسەلا ئاڤەدانکرنێ نیە ئاڤەدانکرن ئێشەلا دە هێتەکرن شنگار دێ ئاڤەدان بیت دەوروبەرێت شنگال دێ ئاڤەدان بن، ئەو برینا کویر یا مایەڤە مەسالا مرنا وان ژنو کچێت مەبی یت کۆ وێ رۆژێدا هاتیە کرن، بێشک هون د ئاگادارن هەمی جوهدەک یا سەرفکری دا ئەم بکارین هندەک ژوانا بیننەڤە.. تا نهاژی ژمارەکا زۆر ژوانا مەیا ئینایەڤە جهودێت مە د بەردەوامن لێبراستی ئەز بۆ وە بێژم ئەو برین برینەکا گەلەک یا کویرە یا نەخۆشیشە، و دێ مینیتەڤە نە بتنێ بۆ مە ئەز باوەردەکەم بۆ هەر کورداکێ لهەر جهەکێ کوردستانە لهەر پارچەیەکا کوردستانێ، دەمینیتەڤە یا نەخۆش سەرکەفتنێت پێشمەرگێت مە ێت قارەمان د بەرۆکێت شەریدا لهەر جهەکێ جهێ دلخۆشیێە بچەکەکێ سادە مقاومەیەکا پێرۆز بەرخۆدانەکا پیرۆز پێشمەرگێ مە دڤە سالێدا کر پشتەڤانیا ملەتێ مە دگەلواندا بی قەهرەمانی کر پشتەڤانی کر وە بەرخۆدانکر و کوردستان پاراست دیسا بناڤێ ڤێ مەجلسێ بۆ هەر پیشمەرگەیەکێ کوردستانە سلاڤ و ریزێت خۆ یێت تایبەت دنێرین و دبێژینە وا خزمەتا وە بەرخۆدانا وە بۆ پاراستنا ناسناما نەتەوەیا ملەتێ مە بۆ پاراستنا کوردستانە ملەتی کورد لهەر جهەکێ کوردستانە تەقدیریت تایبەت بۆ وە هەنە ئەز باوەردکەم زەهمەتا ئاوارەی پەناهندەیی زۆرا لوە دیتیە و ئەڤێت نها ل زیدە خۆ هاتیە دەرکرن و قەستا هەرێما کوردستانە کری و بشکلەکێ ئیحتیرام و بشکلەکی تایبەت براستی ل کوردستانێ هاتیە پاراستن دیسا جهێ تەقدیریە سۆپاسیا ملەتێ خۆ دکەین کۆ دەرگەهێ دلی خۆ ڤەکر بۆ ڤان ئاوارا وختێ لێقەومینی رۆژا لێقەمینێ مەدیت کۆ باژێرێت کوردستانە جاوا هاروکاری و خزمەت هاتە کۆمکرن بۆ ڤان ئاوارا ل سلەیمانیێ ل هەولێرە  بەس من دڤێت ئەز د ئێرەدا براستی تایبەتی سۆپاسیەکا گەرم سۆپاسیەکا بێ پایان بۆ خەلکی باژێرێ دهۆکی و دەڤەرا دهوکی و زاخۆ و باژیرێن دی ێین دەڤەرا پارێزگەها دهوکێ بنێرم  کۆ دوێ رۆژێدا ئەوان هیچ تەخسیریەک نەکریە و ئەڤرۆ بڤی مناسبەتی سالەک بسەرڤێدا تێپەری دیسا جارەکا دی جهی بیرئینانەڤێیە کۆ تەحەمۆلەکا ئێکجار زۆر کر زارۆکێن وان نەچونە مەدرەسان و نەچونە مەکتەبا و ئەڤ مەدرەسە تژیبین لڤان ئاوارا و راوەستان زارۆکێت وان مەحرۆم بین ل خواندنێ لێ تێگەهشتن ئەڤە ئەرکەکێ نەتەوەییە پشەڤانیا ڤان بیتە کرن و کر و دجهێخۆدایە دیسا ئەم سۆپاسیا وان بکەین بیرا خۆ بینینەڤە چەند زەهمەت بی وەتەقدیرەکا زۆر بو مالباتین وان خویندەڤانان و تەقدیرەکا زۆر بو ئەو هاروکاریت پاریزگەها دهوکی دەڤەرا دهوکی و باژیری دهوکی و باژیرێ زاخۆ باژیرێن دی یین کوردستانە هاتیەکرن جهێ تەقدیریە و لازمە هەرسال ئەڤ تشتە ل بیرا مەبیت و سۆپاسیەت خۆ ئەز بناڤە حکۆمەتا کوردستانە دگەهینمە مالبات و یەک یەک ئەندامێت پارێزگەها دهوکی و هەروەسا ئەو تشتی من بەری سالەکی دیتی ل دهوکی جهی تەقدیریە ئەڤ لاجئێت رۆژائاڤا ئەڤێت قەستا کوردستانە کری کۆبارێ ژیانا وان گەلەک یێب زەحمەتە  لە د وێرۆژێدا ئەوانیش هاروکاری کۆمدکر بۆ خۆشک و برایت خۆ ییت ئیزدی ئەوێت لیقومای ئەڤەش جهی تەقدیرییە.


جهی سۆپاسیە لیرەڤە ئەز بناڤێ وە هەمیا ئەز سوپادسیا وان دکەم ئەڤیت کەمپادا تەئکید ژیانا ئاوارەی و کەمپیدابین یابزەحمەتە یاب سەناهی نیە ئەز باوەردکەم هندەک ژوە ئەڤ ژیانە یە دیتی ل ئردۆگایەت تورکیا ل سالیت هەشتێیا هەشتی و حەفتا ل مۆشی ل دیاربەکری جهیت دی دزانن یەعنی چ بەس هیڤیا مە ئەوە رۆژاکە بێت ئەڤ خەلکێ نها قەستا هەرێما کوردستانە کری ڤەگەرنەڤە جهیت خۆ بسەربلندی و بخۆشی بتەکید ب ئاڤەدانیەکا زیدەتریت ئینشاڵا بتەکید هون دزانن ئەڤرۆ ل هەرێما کۆردستانی مە حدۆدێ ملیۆنەک و حەفسەد هزار ئاوارەو و پەنابەرا ییت هەین یەک ملیۆن و حەفتسەد هزار ئاوارە و جهێن دی یین کوردستانێ ماوەی جەند هەیڤەکادا حدۆدێ ٢٩٪ نفۆسا کوردستانێ زیدەبی. بێشک ئەڤ زەدابینە تائسیر ل خەدەماتا کر تائسیر ل کاهرابە کر تائسیر ل ئەمنیەتێ کر و هەر سەکتەریت کۆ ئەم حساب بۆ بکەین تەئسیرەکا مەزن لێکر بەس خۆراگریا ملەتێ مە سەبر و تەحەملا وە دگەل حکۆمەتێ سەبر و تەحەملا وە دگەل مە دبێ مەعاشیی و دڤان زرۆفیت سەختدا راستی کەلیمەیەک نیە ئەز بکارم سۆپاسی و تەقدیرا خۆ دەرببرم ئەمزانین ئەڤرۆ زرۆفێین کوردستانە زەحمەتن ئەمزانین بێ مەعاشن ئەمزانین ئەزمە هەنە لی ئەڤ چۆکنەدانا ملەتی مە بۆ ڤان زەختیت کۆ تینە کرن جهێ تەقدیرێە بەس ئەز حەزدکەم باوەر بکەن و پشتراستبن حکۆمەتا هەرێما کوردستانە وەکی خزمەتکارە ڤی ملەرتی و ڤی وەلاتی هەر تشتەکی دشیانا ویدا هەبین بۆ دەربازبین لڤی قەیرانی یا کری و دی یا بەردەام بیت و ئەز وە پشتراست دەکەم ئینشالا ئەم دکارین  ب پشتەڤانیا وە و پشتەڤانیا ملەتی مە لڤی قەیرانێ و ڤێ ئالوزیا نها هەرێما کوردستانە تیکەفتی ئەم دەرباز بین،،کۆردێن مە یین ئیزدی جهێ شانازیا مەنە جهی شانازیا مەنە ئەڤ ملەتەی پیناسا نەتەوەییا ملەتی کورد ڤانە یا پاراستی ئەگەر بەرێخۆبدەینە تەعلیماتیت وان ییت دینی بەرێخۆبدەینە زمانێ وان یە رەوانێ کوردی ئەم دبینین کا ئەڤی ملەتەی د ناحیا کەلتۆریڤە ناحیا زمانیڤە ناحیا هەرتشتەکێدیڤە کا چاوا د تائریخێدا و ددیرۆکێدا کادی چاوا ئەڤانە ئەڤ ناسناما ملەتێ خۆ پاراستیە ئەڤ ملەتە جهێ سەربەرزیە ئەم زانین هندەک عاجزی هەنە هندەک جارا قەستا دەرڤە دکەن لی ئەز دبێژمە وان چۆنا وە بۆ دەرڤە یان لدەرڤەبین و ل خەریبیە هین نکارن ڤێ ناسنامەیا خۆ یا نەتەوەی ببپارێزن لێ ل جهێ وە دی هێتە پاراستن و لازمە چاوا ددیرۆکێدا کا جاوا وە برخۆدانکریە بۆ پاراستنا ڤێ ناساناما نەتەوی ئەڤرۆش ئیرۆش  سەرەرای ڤە هەمی زەهمەتیا وە هەی هینگ لازمە ڤێ ناسناما نەتەوەییا خۆ بپارێزن  ناسناما ئاینی و دینا خۆ بپاریزن ب تاکید حکوومەتا هەرێما کوردستانە هەرتشتەکی لازم بین بو ڤی مەسەلی دە کەت.


ئەڤرۆ ئەز گەلەک کەیفخۆسم ڤێ یەڤارێ بەشدار بیم ڤێ مناسبەتێ وە زێدەترێس براستی کاک دلشاد کۆ یێ بەشدارە لڤیرە کۆ بەلکی هین بێژن دلشاد جهی شانازییە بۆ دهوکی بەس دلشاد جهێ شانازیە بۆ هەمۆ کوردەکی ل هەر جهەکی ئەڤرۆ ئەو کارێ کەلتوری و یێ هۆنەری کۆ هاتیە پێشکیشکرن دەست و پەنجێت کاک دلشاد وە هەروەها هەڤالێ خۆشتڤی کۆ من بیست ئەوژی یی حازرە لڤێ مەجلسی ئەدیب چەلکی بخێربێ گەلەک بخێر بی سەرجاڤا هەردۆ بەرهەمیت سەنفۆنیا یێت شنگال و پێشمەرگە کۆ بەرهەمیت ڤانەنە جهێ تەقدیریە ئەز دیسا بناڤێ وە دبێژ هین جهی شانازیەنە شانازی بۆ دهوک شانازی بۆ کوردستان شانازی بۆ هار کوردەکێ ل هەر جهەکی ئەڤ  نەوعە هۆنەرمەندە وەکی کاک دلشاد مستەوایەکی عالەمی یی هەی نەبتنێ کۆردستان و براستی لازمە ئەم قەدیری هۆنەرمەند و رۆشەنبیرین خۆ بزانین چۆنکو کێم هەلدکەڤن لێ دەمێ هەلدکەڤن ئەڤە ملکی هەر کوردەکینە لهەر جهەکی ئەز تەقیدرا وان دکەم و ئەز بخێرهاتنەکا گەرم دکەم و سۆپاسیا ریڤەبەریا تۆرا میدیا رووداو ئ کاک ئاکۆ و ئەو هەڤالیت گەل وی شۆل دکەن براستی زەحمەتەکا زۆر کیشا بۆ هندێ ئەڤ بەرهەمە جهی خۆ بگریت هەمی لایەک بخیر بین سەرجاڤا هیڤیا مە ئەوە ئینشالا شنگال دە هیتە رزگارکرن و ئەڤ ملەتە دە ڤەگەریتە سەر جهیت خۆ ناسناما نەتەوەی و سانازیا نەتەوەیا کۆ هەمی جارا جهیە شانازیە بۆیە دە هەتە پاراستن و دە یا بەردەوام بیت لخەباتی ئەڤ کاروان دێ بەردام بیت هەتا سەرکەفتنا دیماهیێ هین هەمی بخێر بێن سەرجاڤا ئیڤارا وە باش بیت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 5/8/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز حەسەن دانایی فەڕ باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و شاندێكی دیبلۆماسیی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا بەڕێز باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و ستایشی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە پێشكەوتنەكانی بەردەوامە و توانیویەتی بە شێوەیەكی یەكجار باش ڕووبەڕووی هێرش و مەترسییەكانی تیرۆرستانی داعش ببێتەوە و لە ڕووی ئابووریشەوە خۆڕاگر بێت بەرامبەر ئەو قەیرانە داراییەی ڕووبەڕووی بووەتەوە و بە شێوەیەكی زۆر باشیش پێشوازیی لە ژمارەیەكی یەكجار زۆر لە ئاوارە و پەنابەران بكات و شوێنی حەوانەوە و خزمەتگوزاریی پێویستیان بۆ دابین بكات.

پشتگیری و بەردەوامیی هاوكارییەكانی حكوومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیشی بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و هەڵوێستی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لە بارەی هاوكارییكردنی ئاوارە و پەنابەران و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەرز نرخاند. هەروەها باسی لە پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاجیاكاندا كرد و هیوای خواست لە هەموو بوارەكاندا پەیوەندیی نێوان هەردو بەرەو پێشتر بڕوات.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانی شاندی میوانی كرد و دڵخۆشیی خۆی دەربارەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران دەربڕی و ئاماژەی بەوە كرد كە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران مێژوویین و جەختی لەوە كردەوە كە لە كاتە سەختەكاندا كۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم پاڵپشت و هاوكاری گەلی كورد بووە.

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هەروەها ئەوەی دووپات كردەوە كە هەرێمی كوردستان ئامادەیە هەموو ئاسانكاری پێشكەش دەكات بۆ پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو بوارەكاندا.

گفتوگۆكردنی بارودۆخی ناوچەكە و عێراق بە گشتی و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرالی عێراق، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 27/7/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێزان كریستۆس ستایلیاندس كۆمیساری باڵای یەكێتیی ئەوروپا بۆ كاروباری مرۆیی و بەڕێوەبردنی قەیرانەكان و خاتوو جانا هایپەسكۆڤا باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق و شاندێكی یاوەریان كرد.

لە دیدارێكدا شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشكەش بە خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە سەرەڕای ئەو بارە قورسە ئابوورییەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە، باوەشیان بۆ ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران كردووتەوە و بە باشترین شێوە خزمەتگوزاریی پێویستیان پێشكەش كردوون بۆیە وەك یەكێتیی ئەوروپا هاوكار و پشتیوانی هەرێمی كوردستانن و بەردەوامیش دەبن و هەوڵ دەدەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكات بۆئەوەی ئەو بارە قورسەی لەسەر شانییەتی، كەم بكرێتەوە.

ڕێز و سوپاسی خۆشیان پێشكەش بە پێشمەرگەی كوردستان كرد كە توانیویانە بەر لە هەڕەشە و هێرشەكانی تیرۆرستانی داعش بگرن و هێرشەكانیان تێكبشكێنن و خەڵكی ناوچەكە بە هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانەوە بپارێزن. هەروەك باسیان لە پێدوایستییەكان و هەوڵەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا بۆ بەدەستهێنانی هاوكاریی نێودەوڵەتی كرد و جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بایەخێكی زیاتر بەو بابەتە بدات.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی شاندی یەكێتیی ئەوروپای كرد و داوای كرد لەو سەردانەیاندا ڕاستی بارودۆخی هەرێمی كوردستان بگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەوروپا و نێودەوڵەتی و لە پشتگیریی و هاوكارییكردنی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ئاوارە و پەنابەران بەردەوام بن جا چ ڕاستەوخۆ یان بە ڕێگەی ڕێكخراوەكانی نێودەوڵەتی و ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە بێت.

هەروەها سوپاسی ڕۆڵی بەڕێز باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپای لە عێراق كرد كە بەردەوام سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخی هەرێم دەكات و ئەمەش بایەخدانی یەكێتی ئەوروپا بە هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت و جێگەی خۆشحاڵییە.

تاوتوێكردنی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەكە و ئەو كێشانەی ڕووبەڕووی ناوچەكە بوونەتەوە، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

 

 

 

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 28/7/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز فرانك بەیكەر باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا بەڕێز بەیكەر خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیای لە هەموو بوارەكاندا دووپات كردەوە، بە تایبەتی لە بوارەكانی بازرگانی و ئابووریدا. هەروەها ئاماژەی بە ڕەوشی عێراق بە شێوەیەكی گشتی و بە تایبەتی شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش لە دەڤەرە جیاجیاكان كرد و پشتگیری و هاوكاریی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەو شەڕەدا پیشان دا و ڕۆڵی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دوورخستنەوەی مەترسییەكانی لە ناوچەكە، بەرز نرخاند.

بەڕێزیان هەروەها باسی لە كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ و كێشەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بە تایبەتی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كرد و جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە ئەو كێشانە بە ڕێگەی دیالۆگ و لێكگەیشتن و سازان چارەسەر بكرێن و پشتگیری و هاوكاریی خۆیشی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەربڕی.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانی بەڕێز باڵیۆزی بەریتانیای لە عێراق و شاندی یاوەری كرد و هیوای خواست پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا زیاتر گەشەی پێ بدرێت. هەروەها باسی لە سەركەوتنە بەردەوامەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش كرد و هیوای بەردەوامیی هاوكاریی سەربازی لەلایەن وڵاتانی ئەورووپا بە تایبەتی بەریتانیاوە بۆ هێزی پێشمەرگە خواست.

لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداشەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە حكووومەتی هەرێمی كوردستان دەخوازێت كێشەكان بە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەر بكرێن. هەروەها ئەوەشی دووپات كردەوە كە پێویستە پرسی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە ڕێگەی سازان و لێكگەیشتن چارەسەر بكرێت و هەموو لایەنەكان لەسەر ئەم پرسە بگەنە ئەنجامێك كە لە بەرژوەندیی گشتیی هەرێمی كوردستاندا بێت.

 

 

 

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/7/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز حەسەن ئەحمەد ئەلشحی باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا بەڕێز باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان و سەرسامیی خۆیشی بەرامبەر پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان لەی هەموو بوارەكاندا و بە تایبەتی لە بواری ئابووریدا دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا سەربارەی ئەو گرفتانەی دروست بوون، بەڵام هەرێمی كوردستان بە سیاسەت و سەركردایەتیی حەكیمانەی خۆی توانیویەتی سەركەوتنی باش لە هەموو بوارەكاندا بەدەست بهێنێت. باسی لەوەش كرد كە ئیمارات بایەخێكی زۆر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و زیاتر بەهێزكردنیان دەدات و سەرمایەدارانی ئیماراتی هان دەدەن بۆئەوەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بكەن.

هەروەها دەستخۆشی لە خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە سەرباری ئەو بارە قورسە داراییەی لەسەر شانیەتی، توانیویانە باوەش بۆ ژمارەیەكی یەكجار زۆری ئاوارە و پەنابەران لە هەموو پێكهاتەكان بكەن و شوێنی حەوانەوە و خزمەتگوزاریی پێویستیان بۆ دابین بكەن و ئامادەییی وڵاتەكەشی بۆ كەمكردنەوەی ئەو بارە قورسەی سەر شانی حكوومەتی هەرێم بە ناردنی بەردەوامی هاوكاری، پیشان دا.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی و هەڵوێستی بەڕێز باڵیۆز و حكوومەت و خەڵكی ئیماراتی كرد كە توانیویانە پەیوەندییەكی باش لەگەڵ هەرێمی كوردستان دروست بكەن و هاوكاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ بەهاناوەچوونی ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی لە ترسی تیرۆر ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە. جەختی لەوەش كردەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكوومەتی ئیمارات دەكات و ئامادەییی حكوومەتی هەرێمیشی بۆ پێشوازیكردن لە سەرمایەدارانی ئیمارات و پێشكەشكردنی كارئاسانی، دەربڕی.

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ بەڕێز باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق لە كارەكانی خواست و خوازیاری ئەوەش بوو كە پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەكاندا زیاتر تۆكمە و بەهێز بكرێن. هەروەك سوپاسی بەڕێز كونسڵی ئیماراتی لە هەرێمی كوردستان كرد كە لە ماوەی دەسبەكاربوونی توانیویەتی پەیوەندییەكی باش و تۆكمە لەگەڵ دەامودەزگا حكوومییەكان و كۆمەڵگەی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی دروست بكات و پردێكی بەهێزی نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی ئیمارات بێت.

باسكردنی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەوڵێر و بەغدا لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو و لەمبارەیەشەوە بەڕێز باڵیۆزی ئیمارات لە عێراق هیوای خواست كێشەكان بە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەر بكرێن.

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌په‌یامێكدا ده‌رباره‌ى بۆمبابارانكردنی بنكەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە هەرێمی كوردستان، ئاماده‌ییى خۆى و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هاوكاریكردن له‌پێناو دروستكردنەوەی ئاگربەست و ئاشتی لە توركیا، ده‌رده‌بڕێت.

ئەمەش دەقی پەیامەكەیه‌:

شەوی ڕابردوو فڕۆكە و تۆپخانەكانی توركیا، بەمەبەستی لێدانی بنكەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانیان بۆمباباران و تۆپباران كرد. بەداخەوە ئەو بۆمباباران و تۆپبارانكردنە دوای ئەوە هات كە سەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان چەند جارێك ڕایگەیاند "ئاگربەست و پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ توركیا كۆتایی هاتووە و پارتی دیموكراتیی گەلان HDP و بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان ـ یش بۆیان نییە بڕیار لەسەر چەكدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان بدەن"، ئەوەش لە ڕۆڵی ئەوانی لە پرۆسەكەدا كەم كردەوە و كاریگەرییەكی زۆریشی لە ڕای گشتیی توركیا كرد و حكوومەتی توركیای خستە ژێر گوشارێكی زۆرەوە.

هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند پۆلیسێك لە توركیادا كوژران، كە پارتی كرێكارانی كوردستان بەرپرسیارێتیی خۆی لەو هێرشانە ڕاگەیاند، ئەمەش بارودۆخەكەی زۆر ئاڵۆزتركرد.

پرۆسەی ئاشتی لەنێوان دەوڵەتی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان، دوای هەوڵ و كۆششێكی زۆر، زەمینەی بۆ سازكرا و بە كردەوە دەستیپێكرد، هەروەها قۆناغی زۆر گرنگیشی بڕی و ئەنجامەكانیشی زۆر كاریگەربوون بۆ پێشكەوتنی دیموكراسی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە توركیا و باشبوونی گوزەرانی خەڵك له‌و وڵاتە.

هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی بەڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ڕۆڵێكی زۆر گرنگی هەبوو لە دروستكردنی ئاگربەست لەنێوان توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان و هێنانەكایەی پرۆسەی ئاشتی و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەنێوان هەردوولادا، كە بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئەنجامی ئەو ڕۆڵەی به‌ڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان، وەك لایەنێكی سەرەكیی گفتوگۆیەكە مامەڵەی لەگەڵ دەكرا، نەك وەك زیندانییەك، بەڵام بەداخەوە هەڵەكان ئێستا هەموو ئەو پرۆسەیان تێكداوە. هەموو ئەو پرۆسەیەش بەبێ جورئەت و لێتێگەیشتنی بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ـ ی سەرۆك كۆماری توركیا پێكنەدەهات و بەڕێوە نەدەچوو. 

بەڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لەگەڵیشدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئامادەن ڕۆڵی خۆیان بخه‌نەوە كار بۆ دروستكردنەوەی ئاگربەست و دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لەو شوێنەوەی لێیەوە پەكخرا، چونكه ‌توندوتیژى و به‌كارهێنانى هێز، هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات.

لێرەدا داوا لە پارتی كرێكارانی كوردستان دەكەین، كە دان بەخۆیدا بگرێت و هەموو هەوڵێك بدات بۆ ئەوەی ئاگربەست و پرۆسەی ئاشتی دەستپێبكاتەوە و ڕۆڵ بدرێتەوە بە بەڕێز ئۆجەلان وHDP و ئێمەش ئامادەین بۆ هەموو هاوكارییەك.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
25/7/2015

 

 

 

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 28/7/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر ئەحمەد ئەمیری یاریدەدەری سكرتێری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا بەڕێز ئەمیری خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی كوردستانی لە هەموو بوارەكاندا بە تایبەتی لە بوارەكانی بازرگانیی و ڕاگەیاندندا دووپات كردەوە.

هەروەها باسی لە بارودۆخی عێراق و شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش كرد و پشتگیریی وڵاتەكەی لەم شەڕەدا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و جەختی لەوەش كردەوە كە پاراستنی ئاسایش هەرێمی كوردستان بۆ ئەوان یەكێك لە كارە هەرە گرنگەكانە بۆیە بە هەموو شێوەیەك هاوكار دەبن ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان پارێزراو بێت.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانی شاندی میوانی كرد و پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە هەموو بوارەكاندا و زیاتر بەهێزكردنی، دووپات كردەوە.

هەروەك سوپاسی كۆماری ئیسلامی ئێرانیشی كرد كە لە سەرەتای هەڕەشە و هێرشەكانی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان، هاوكاری هێزی پێشمەرگەی كرد و ئەم هەڵوێستەشی بە جێگەی ڕێز و پێزانینی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان قبوڵ كرد.

تاوتوێكردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ و چۆنییەتی چارەسەركردنی ئەم كێشانە بە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ، تەوەرێكی دیدكەی دیدارەكە بوو.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 29/7/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ئێگهارد برۆس باڵیۆزی ئەڵمانیای فیدراڵ لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.


لە دیدارێكدا بەڕێز برۆس خۆشاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و باسی ڕەوشی سیاسیی عێراقی بە شێوەیەكی گشتی و كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ كرد و هیوای خواست كێشەكان له‌ ڕێگەی دیالۆك و گفتوگۆوه‌ چارەسەر بكرێن، سیستمی فیدرالیشی بە باشترین سیستمی دەسەڵات بۆ عێراق زانی.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری كرد و جەختی لەوە كردەوە كە ئه‌ڵمانیا لە هاوكارییكردنی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش بەردەوام ده‌بێت و سوپاسی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد كە سەرەڕای ئەو بارە قورسە داراییەی كەوتۆتە سەر شانیان، پێشوازییان لە ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر كردووە و بە شێوەیەكی زۆر باش پێداویستی و جێگەی حەوانەوەیان بۆ دابین كردوون.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانی شاندی میوانی كرد و ئاماژەی بەوە دا كە خوازیارن كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكرێن و ئامادەییی خۆیشی دەربڕی كه‌ بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان لەگەڵ بەغدا، بە تایبەتی لە بوارەكانی بودجە و نەوتدا، سەردانی بەغدا بكات. بەڕێزیان ئامادەیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی دەربڕی كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان بێن و چاودێریی شەفافییەتی ناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە بكەن، ئاماژەی بەوەش دا كاتێك ساڵی دوو هەزار و سێ چوونە بەغدا، بە ئومێدی دروستكردنی عێراقێكی نوێ بوون، بەڵام ئەمە ڕووینەدا.

هەروەها سوپاسی هاوكارییەكانی ئەڵمانیا و وڵاتانی هاوپەیمانیى نێوده‌وڵه‌تى كرد كە لە شەڕی دژی داعشدا پێشكەش بە هێزی پێشمەرگەیان كردووە و هۆكارێك بوون پێشمەرگە لە سەركەوتنەكانی بەرامبەر تیرۆر بەردەوام بێت. هیوایشی خواست لە هەردوو بواری مرۆیی و سەربازییەوە زیاتر هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ ئەوەی بتوانن لە هەردوو بوارەكاندا باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە خەڵك و خاك و ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان بكەن.

لە بارەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستانیشه‌وه‌ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان، بەرێز نێچیرڤان بارزانی دووپاتى كردەوە كە هەرێمی كوردستان خوازیاری ئەوەیە باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان، لەسەر بنەمای بەرژوەندیی هاوبەش هەبێت.

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی