سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/2/2015 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان له شاری كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی كرد، كه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و لێپرسراوانی میحوه‌ره‌كان ئاماده‌ی بوون.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه له شاری كه‌ركووك سازكرا، هه‌ریه‌ك "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود- لێپرسراوی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك ، د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم- پارێزگاری كه‌ركووك، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا- فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 و كه‌مال كه‌ركووكی- لێپرسراوی میحوه‌ری كه‌ركووك- دبس و ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی "ی.ن.ك" له كه‌ركووك و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی "ی.ن.ك") و به‌كر مسته‌فا راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێی كوردستان ئاماده‌یبوون.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت كرا به ناردنی دروود و سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی رزگاری كوردستان و شه‌هیدانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان خوازرا.
له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سه‌ربازی ناوچه‌كه‌و به‌ره‌كانی جه‌نگ له سنووره‌كه تاوتوێ كران و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان جه‌ختی له گرنگی و بایه‌خی ناوچه‌كه بۆ كورد كرده‌وه‌و رایگه‌یاند"ده‌بێ هه‌موو دوژمنان بزانن كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی تر لای ئێمه هێڵی سوورن و ئاماده‌ین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قوربانی له پێناویان بده‌ین و ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕوومان بۆته‌وه به ته‌واوكه‌ری شۆڕشه‌كانی ترمان ده‌زانین بۆ رزگاری یه‌كجاری و پاراستنی خاك و سنوورمان".
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به قسه‌كردن و گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پلان و به‌رنامه‌كانی داهاتووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌م ناوچه‌یه‌و چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستان و پاراستنی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه به توندترین شێواز، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه تاوتوێی سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كانی كرد‌و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی گوتی"با هاووڵاتیان دڵنیا بن كه ئێمه لێره‌ین و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناهێڵین تیرۆرستان بستێك بێنه پێشه‌وه‌و خاكی پیرۆزی كوردستان داگیر بكه‌ن و بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه‌یه‌ش ئاماده‌ین و به توندترین شێوه به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌ینه‌وه".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/2/2015 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان به یاوه‌ری "د. كه‌مال كه‌ركووكی" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی "پ.د.ك" و "سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی "ی.ن.ك" و "رێباز بێركۆتی" سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر سه‌ردانی شاری كه‌ركووكیان كرد‌و له‌لایه‌ن د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك و رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له دیدارێكد گفتوگۆ كرا له باره‌ی ره‌وشی ئه‌منی شاری كه‌ركووك و چۆنیه‌تی توندوتۆڵ كردنی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان بۆ رێگری كردن له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد كه وردتر له جاران كار بكه‌ن".
لای خۆیه‌وه پارێزگاری كه‌ركووك سوپاسی ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌فدی میوانی كرد‌و گوتی"دانیشوانی كه‌ركووك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌وپه‌ڕی تواناوه به‌رگریان لێده‌كه‌ین و ده‌یانپارێزین".
هه‌ر ئه‌مڕۆ و له شاری كه‌ركووك، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان وسه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی كرد، كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له "د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم- پارێزگاری كه‌ركووك، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا- فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 و فه‌رمانده سه‌ربازی و لێپرسراوی میحوه‌ره‌كان ئاماده‌ی بوون.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به وردی تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی به‌ره‌كانی جه‌نگ له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه به پێویستی زانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به‌رده‌وام بن له به‌رگری كردن له‌م ناوچانه‌و به توندترین شێوه به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێكی تیرۆرستان بده‌نه‌وه‌و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانیش له‌مباره‌یه‌وه گوتی"بۆ له‌مه‌ودوا به پلان و به‌رنامه‌و ستراتیژی نوێوه له سه‌نگه‌ره‌كان به‌رگری له خاكی كوردستان ده‌كه‌ین".
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخانكرا بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هاوكاری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه‌كه به گرنگی زانی كه باشترین هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه بكرێ".
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی گوتی"راسته جه‌نگی دژ به تیرۆر جه‌نگێكی نێوده‌وڵه‌تییه، به‌ڵام ئه‌وه ئێمه‌ین رووبه‌ڕوو ئه‌م جه‌نگه ده‌كه‌ین و كۆڵ ناده‌ین، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك باش بزانن و تێبگه‌ن له‌وه‌ی كه گه‌لی كورد گه‌لێكی ئازادیخوازه‌و دژی تیرۆر و تیرۆرستانه".
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
خه‌ڵكی قاره‌مان و تێكۆشه‌ری هه‌ڵه‌بجه...
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه...
به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی بڕیاری به پارێزگابوونی شاره قوربانیده‌ره‌كه‌تان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كه به‌یه‌كه‌تان ده‌كه‌م و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئێوه‌ی قوربانیده‌ر شایانی زیاترن.
گه‌لی كوردمان له مێژووی خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری خۆی ده‌یان داستان و قاره‌مانیه‌تی نه‌به‌ردانه‌ی نواندووه‌و جۆره‌ها قوربانی داوه له پێناو گه‌یشتن به ئاواته‌كانمان، له پاڵ ئه‌وه‌دا هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان هه‌میشه سه‌ری رمی قوربانیدان و به‌رگری كردن بوونه له خاكی پیرۆزی كوردستان، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وایكرد رژێمی فاشیستی به‌عس به دڕندانه‌ترین شێوه كیمیابارانیان بكات و له چه‌ند ساتێك‌دا پێنج هه‌زار كه‌سی شه‌هید كرد، ئه‌مڕۆش كه هه‌ڵه‌بجه بووه به پارێزگا جێگای دڵخۆشی هه‌موومانه‌و ده‌بێ هه‌موومان هه‌مان هه‌ستی خۆشی و شادی خه‌ڵكی قاره‌مان و خۆڕاگری هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌بێ و ئه‌م دیارییه بچووكه‌ش پێشكه‌شی شه‌هیدانی شاره‌كه بكه‌ین.
له كات و ساتی ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره‌دا له پاڵ دڵخۆشی به پێویستی ده‌ستخۆشی له په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م و له پاڵ ئه‌وه‌شدا به هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌ڵێم ئێوه شایانی له‌وه زیاترن و دوای به پارێزگابوونی شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌تان، ده‌بێ هه‌موومان هه‌وڵده‌ین هه‌ڵه‌بجه بكه‌ینه نموونه‌ی پارێزگاكانی ناوچه‌كه له رووی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و پێشكه‌وتنه‌وه.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی رایده‌گه‌یه‌نێ كه گه‌لی كورد دۆستی راسته‌قینه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤه له سه‌رجه‌م جیهانداو خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌و ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه‌ش هه‌ر له‌م پێناوه بووه.
ئه‌م وتانه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی "ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول- وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/12/2014 له میانی پێشوازیكردنی له ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكی هات، كه پێكهاتبوون له"كیڤن مێكارسی- سه‌رۆكی وه‌فد و به ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ك له" ماك سۆرنبێری، رۆدنی فریلانسه‌ر، دیڤن نونس".
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كرد‌و باسی بارودۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ی كرد‌و رایگه‌یاند "جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر جه‌نگی هه‌موو جیهانی دیموكراسی و مرۆڤایه‌تییه‌و ئه‌مڕۆ گه‌لی كورد به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه ده‌یكات".
لای خۆیه‌وه كێڤن مێكارسی رایگه‌یاند"ئێمه له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی عێراق و جه‌نگی تیرۆرین و سوپاسی گه‌لی كورد و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین كه به شێوه‌یه‌كی ئازایانه رووبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بنه‌وه و هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ین له‌رووی ته‌كنیكی و سه‌ربازییه‌وه هاوكاری زیاتری پێشمه‌رگه بكه‌ین".
له به‌شێكی وته‌كان و له‌باره‌ی ئه‌م جه‌نگه‌ی ئێستا رووده‌دات، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی گوتی"ئه‌و جه‌نگه‌ی ئێستا رووبه‌ڕوومان بۆته‌وه جیاوازه له جه‌نگه‌كانی تر، به‌ڵام ئێمه توانیومانه رووبه‌ڕووی ببینه‌وه و تێكی بشكێنین و ئه‌گه‌ر هاوكاری سه‌ربازی باشتر بكرێین، ئه‌وا بێگومان له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا كۆتایی به‌م جه‌نگه ده‌هێنین".
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی"پێویسته له زووترین كاتدا هاوپه‌یمانێتی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش فراوانتر بكرێ و هاوكاری زیاتری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكرێ".
لای خۆیانه‌وه وه‌فدی كۆنگرێسی ئه‌مریكی به‌ڵێنیان دا كه هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌رووی سه‌ربازی و ته‌كنیكی و میدیاییه‌وه هاوكاری پێشمه‌رگه بكه‌ن".
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا رایانگه‌یاند پێویسته ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام بن و زیاتر و به بایه‌ختره‌وه لێی بڕوانرێ.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێ كه ئاسۆی به‌رده‌م گه‌لی كورد رووناكه‌و هه‌موو جیهان چاوی له‌سه‌ریه‌تی و گه‌لی كوردیش هه‌میشه ویستوویه‌تی به ئاشتی و ئارامی و ئازادی بژی.
ئه‌م وتانه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/12/2014 له شاری هه‌ولێر له‌میانی پێشوازی كردنی له (فرانك بالێس) باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و ئه‌نكس مه‌كی كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان هات.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكاری و رووداوه‌كانی عێَراق و ناوچه‌كه كرد‌و به پێویستیانزانی كه چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته‌كان به هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ئه‌نجام بدرێ.
ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكان تایبه‌ت بوو به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی گوتی"دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند هه‌ستمان كردووه كه كه‌شێكی جیاواز له جاران هه‌یه‌و به خۆشحاڵیشه‌وه توانیومانه بگه‌ینه رێكه‌وتن له‌سه‌ر زۆرێك له بابه‌ته‌كان".
لای خۆیه‌وه فرانك بالێس گوتی"له سه‌ره‌تاوه ئێمه گوتوومانه ده‌بێ حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانیشن و بگه‌نه رێكه‌وتن.
به‌شێكی تری گفتوگۆكان تایبه‌ت بوو به ره‌وشی كوردستان و جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، له‌مباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی"له سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌م شه‌ڕه‌وه به هه‌موو هێز و توانایه‌كمانه‌وه رووبه‌ڕووی تیرۆر بووینه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ری، به‌ڵام پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری زیاترمان بكات".
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا به پێویستیانزانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زیاتر هاوكار بێ و تواناكانی بخاته گه‌ڕ بۆ زوو به‌زوو كۆتایی هێنان به جه‌نگی تیرۆر و له‌ناوبردنی تیرۆرستان.
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیده نه‌مره‌كان
هاوكاتی هه‌واڵه خۆشه‌كانی سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌داخه‌وه به به‌رده‌وامی هه‌واڵی شه‌هیدبوونی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانمان پێده‌گات، كه خوێن و گیانی خۆیان ده‌كه‌نه فیدای خاكی پیرۆزی كوردستان.
برای به‌ڕێزم كاكه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود/ سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان
روون و ئاشكرایه جه‌نابتان له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانه‌وه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان خه‌باتتان كردووه‌و تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامن له خه‌بات كردن و دواجار دوێنێ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كاكه عه‌تای سه‌ركرده‌ی گه‌نج و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان و كوڕی جه‌نابت شه‌هید بوو، لێره‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م و ده‌زانم و هه‌ستی پێده‌كه‌م كه ئازاری له‌ده‌ستدانی جه‌رگ و رۆڵه چه‌نده ناخۆشه، بۆیه هه‌موو كات و له‌گه‌ڵ بیستی هه‌واڵی شه‌هید بوونی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك ئاخ هه‌ڵده‌كێشم و ده‌ڵێم یاخوا كه‌س ئازاری له‌ده‌ستدانی رۆڵه نه‌بینێ، به‌ڵام دڵنیام جه‌نابتان و هه‌موو دایك و باوكه شه‌هیدێكی كورد ده‌زانن كه خوێنی رۆڵه‌كه‌یان به‌فیڕۆ نه‌چووه‌و شه‌هیدی پاراستنی خاك و نیشتمانن.
له كۆتاییدا دووباره پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌م و ئومێد ده‌كه‌م خوێنی ئه‌و پۆله شه‌هیدانه‌ی كوردستان دوا هه‌نگاوه‌كانمان بێ بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و ئاشتی و ئارامی له كوردستان.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری هه‌ولێر
له كاتێكدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وامه له سه‌ركه‌وتنه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كانی و ته‌نگیان به تیرۆرستان هه‌ڵچنیوه، به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه كوێره‌كانی دژی ئازادی و دیموكراسی هه‌ولێری پایته‌ختیان كرده ئامانج و كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیان ئه‌نجامدا، له‌م كاته‌دا وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه و هه‌وڵدان بۆ خستنه‌گه‌ڕی تواناكان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و بكه‌رانی كاره‌كه، داوا له هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویستیش ده‌كه‌م وه‌ك هه‌میشه خۆڕاگر بن و هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بن له كاتی بینینی هه‌ر شتێكی نه‌خوازراو، هه‌روه‌ك تیرۆرستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م جۆره ته‌قینه‌وانه ساردمان ناكه‌نه‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بین له جه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاككردنه‌وه‌ی بست به بستی خاكی كوردستان له ده‌ستی تیرۆرستان.
له كۆتاییدا وێڕای دووباره ئیدانه‌كردنی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌و دانه‌واندنی سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان، هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم و هیواخوازم ئه‌مه دوایین ناخۆشیمان بێ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش چاوكراوانه‌تر له جاران كاربكه‌ن و رێگر بن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كاره تیرۆرستیانه.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/11/2014 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر پێشوازی كرد له "د. ئه‌یاد عه‌لاوی" جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌و جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ردوولا به پێویستیانزانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتر هه‌بێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م جه‌نگه‌و هه‌رچی زوو كۆتایی پێهێنانی.
له ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكاندا، قسه‌كرا له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی گوتی"له سه‌ره‌تاوه گووتوومانه پێویسته كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له رێگای گفتوگۆ و له‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ و ناكرێ هاووڵاتیان بكرێنه قوربانی ململانێ سیاسییه‌كان".
لای خۆیه‌وه د. ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق تیشكی خسته سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر و رایگه‌یاند ده‌یانه‌وێ به زووترین كات و له رێگای گفتوگۆوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بتوێته‌وه".
به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند"ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه هه‌وڵمانداوه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین كه باشترین و دۆستانه‌ترین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌بێ و به هه‌موومان بتوانین رووێكی جوانی دیموكراسی له ناوچه‌كه نیشان بده‌ین".
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا به پێویست و گرنگیانزانی ئه‌م جۆره سه‌ردان و گفتوگۆیانه به‌رده‌وام بن و سه‌رجه‌میشیان به ئامانجی گه‌یشتن بێ به چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه