ئه‌م وتانه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/11/2014 له میانی پێشوازی كردنی له جه‌نه‌ڕاڵ بارباڕۆی ئه‌مریكی هات.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی جیهان و ناوچه‌كه‌و هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له جیهان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی"گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی جیهان و ناوچه‌كه سه‌لماندی كه ئیتر كورد به‌شێكی گرنگ و سه‌ره‌كییه له هاوكێشه‌كانی جیهان و ئه‌و پێشهاتانه‌ی دێنه پێشه‌وه".
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ تیرۆرستان كرد‌و گوتی"له ئێستادا له چه‌ندین شوێن و ناوچه‌ی جیاواز پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان به‌رگری له خاكی كوردستان ده‌كه‌ن و رووبه‌ڕووی تیرۆرستان ده‌بنه‌وه".
لای خۆیه‌وه جه‌نه‌ڕاڵ بارباڕۆی ئه‌مریكی سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و گوتی"ئێمه ده‌مانه‌وێ هاوكاری و پاڵپشتی زیاتری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ین و پاڵنه‌رێكی ئه‌كتیڤ بین بۆ زیاتر پێشخستنی تواناكانی ئه‌م هێزه".
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی چه‌ند پرسێكی تری تایبه‌ت به ره‌وشی پێشمه‌رگه‌و هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی ئه‌م هێزه‌یان له كوردستان كرد‌و به‌گرنگیان زانی هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ربازییه‌كان زیاتر بێ بۆ سه‌ركه‌وتنی زیاتری جیهان به‌سه‌ر تیرۆرستاندا.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێ كه پێشمه‌رگه به وره‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه له به‌ره‌كانی جه‌نگدایه‌و به‌رگری له خاك و نیشتمان بكه‌ن.
ئه‌م وتانه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/8/2014 له‌میانی پێشوازی كردنی له وه‌فدێكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی جه‌میل هه‌ورامی هات.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كرد‌و گوتی" پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئێوه درێژه‌پێده‌ری خه‌بات و به‌رخودانی ئێوه‌ن و وه‌ك هه‌میشه به‌رگری له كوردستان ده‌كه‌ن".
لای خۆیانه‌وه وه‌فدی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان وێڕای سوپاسكردنی ئه‌م پێشوازییه، راشیانگه‌یاند كه ئه‌وان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له جاران گه‌رموگوڕتر ئاماده‌ن بۆ به‌رگری كردن له خاكی كوردستان.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ئاماژه‌ی به هێرشه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش كرد‌و رایگه‌یاند" له ئێستادا له هه‌موو قۆڵه‌كان پێشمه‌رگه له به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه به‌رگری ده‌كه‌ن و زه‌بری كوشنده‌یان له دوژمن داوه‌و به‌رده‌وام ده‌بن تاكو ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كان له چه‌كدارانی داعش پاك ده‌كه‌نه‌وه".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/8/2014 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد‌و له‌لایه‌ن وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت و چه‌ند فهرماندهیهكهوه پێشوازی لێكرا.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌و هێرشه‌كانی سه‌ر داعش كرد‌و رایگه‌یاند وه‌ك هه‌میشه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پارێزه‌ری خاكی كوردستانه.
لای خۆیه‌وه مسته‌فای سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كۆسره‌ت ره‌سولی كرد‌و باسی له ورده‌كارییه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌و چه‌كداره‌كانی داعش كرد‌و رایگه‌یاند هێزی پێشمه‌رگه وره‌یه‌كی به‌رز و پۆڵاینیان هه‌یه‌و ئاماده‌ن بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێكی شه‌ڕو رووبه‌ڕووبوونه‌وه.
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی تیشكی خسته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و رایگه‌یاند پێویسته وردتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه بكه‌ین و هه‌وڵه‌كانمان زیاتر بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه، هه‌روه‌ك به پێویستی زانی باشترین و پێشكه‌وتووترین جۆره‌كانی چه‌ك راده‌ستی ده‌ست پێشمه‌رگه بكرێ بۆ له‌ناوبردنی چه‌كدارانی تیرۆریست.
له كۆتایی وته‌كانیدا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی راسپارد كه زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان و دانیشتوانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بكرێت و به‌بێ جیاوازی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی بیانپارێزن.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند پێویسته‌و هیواخوازه به زووترین كات حكومه‌تێكی نیشتمانی بنكه فراوان پێكبهێنرێ و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش به‌زووترین كات ئه‌نجام بدرێ.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه