به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری هه‌ولێر
له كاتێكدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وامه له سه‌ركه‌وتنه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كانی و ته‌نگیان به تیرۆرستان هه‌ڵچنیوه، به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه كوێره‌كانی دژی ئازادی و دیموكراسی هه‌ولێری پایته‌ختیان كرده ئامانج و كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیان ئه‌نجامدا، له‌م كاته‌دا وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه و هه‌وڵدان بۆ خستنه‌گه‌ڕی تواناكان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و بكه‌رانی كاره‌كه، داوا له هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویستیش ده‌كه‌م وه‌ك هه‌میشه خۆڕاگر بن و هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بن له كاتی بینینی هه‌ر شتێكی نه‌خوازراو، هه‌روه‌ك تیرۆرستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م جۆره ته‌قینه‌وانه ساردمان ناكه‌نه‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بین له جه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاككردنه‌وه‌ی بست به بستی خاكی كوردستان له ده‌ستی تیرۆرستان.
له كۆتاییدا وێڕای دووباره ئیدانه‌كردنی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌و دانه‌واندنی سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان، هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم و هیواخوازم ئه‌مه دوایین ناخۆشیمان بێ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش چاوكراوانه‌تر له جاران كاربكه‌ن و رێگر بن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كاره تیرۆرستیانه.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان