سەرۆکی حکومەت بەدواداچوون بۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی سلێمانی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە شاری سلێمانی ، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، کەمێک لەمەوبەر پەیوەندی بە پارێزگاری سلێمانی ھەڤاڵ ئەبوبەکرەوە کرد و ڕایسپارد کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت ، بەدواداچوونی ورد و خێرا بۆ ھۆکاری ڕووداوە دڵتەزێنەکە بکەن و بەھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.
سەرۆکی حکومەت ھەروەھا پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان دەربڕی و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت .

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/november/سەرۆکی-حکومەت-بەدواداچوون-بۆ-ڕووداوە-دڵتەزێنەکەی-ئەمشەوی-سلێمانی-دەکات/

Read کد خبر: 2788

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی