سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئۆکتۆبەر ( تشرینی یەکەم) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاولا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
لە ديدارەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەنگاوەکانی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا تاووتوێ کران.

باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و هاریکاریی و هەماهەنگیی لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت، وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەرباری چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور کرد، بە شێوەیەک کە ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پرنسیپەکانی هاوسەنگیی و بەشداریی ڕاستەقینە و سازان بگیرێت.
دۆخی ئاوارە و پەنابەران و دەرهاویشتە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەشو هەوا لە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/october/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-ئوسترالیا-لە-عێراق-دەکات/

Read کد خبر: 2771

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی