سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا دەكات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/١٧ له‌ بارزان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، بۆ ماڵئاوایی پێشوازی له‌ به‌ڕێز ماتیو توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له‌ عیراق کرد که‌ ئه‌رکی له‌ عیراق کۆتایی دێت.

له‌ دیدارێکدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی به‌ڕێز باڵیۆزی ئەمەریكای لە عیراق كرد بۆ هه‌وڵ و یارمەتیدانی لە برەودان بە پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمەریكا و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی تازەیدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە بەڕێز ماتیو تولەر سوپاسی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و دامودەزگا و لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەو هاریكاری و هەماهەنگییەی لە ماوەی ئەركەكەیدا لە عیراق لەگەڵ خۆیان و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا هەیانبووە و هیوای خواست ئەو هاوكاری و هەماهەنگییە بەردەوام بێت.

لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا هەردوولا پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانیان لەگەڵ ئەمەریكا و برەودان بە بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش و هاندانی سەرمایەی ئەمەریكی بۆ وەبەرهێنان لە عیراق و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ كرد و تیشكیان خستە سەر بارودۆخی عیراق و کێشه‌ و ته‌حه‌دییه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی و هه‌وڵه‌کانی تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌که‌.

دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان، پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان، بەردەوامیی هەڕەشەی داعش لە ناوچەكە و هاندانی چالاكیی ئابووری لە هەرێمی كوردستان، چەند تەورێكی دیكەی دیدارەكە بوون.

Read کد خبر: 2708

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی