سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی خێرخوازی LDS ی ئەمەریکی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی خێرخوازی LDS ی ئەمەریکی کرد.
سەرۆکی حکومەت، سوپاسی ڕێکخراوی LDSی کرد کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بەهەماهەنگیی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانیی، چەندین پڕۆژەی هاوبەشیان بۆ هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت لە کوردستان، ئەنجام داوە.
شاندی ڕێکخراوی LDS ، ستایشی هەرێمی کوردستانیان کرد کە وێڕای دۆخی سەختی ئابووری، بەردەوامە لە میوانداریکردنی زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارە و پەنابەر لە پێکهاتە جیاوازەکاندا .
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی هاوکاریکردن و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆ شوێنەکانیان کرایەوە.

 
 
 
 
 
 
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2021/october/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%B4%D8%A7%D9%86%D8%AF%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%DA%95%DB%8E%DA%A9%D8%AE%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%8C-%D8%AE%DB%8E%D8%B1%D8%AE%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-lds-%DB%8C-%D8%A6%DB%95%D9%85%DB%95%D8%B1%DB%8C%DA%A9%DB%8C-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA/
Read کد خبر: 2634

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی