سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى قەتەر کرد

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/9/30 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز خالد بن حەمەد ئەلسولەیتى، باڵیۆزى قەتەر لە عیراق کرد.

لە دیدارێکدا برەودان بە پەیوەندییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ قەتەر، بەتایبەتى لە بوارى ئابوورى و بازرگانیدا و هاندانى سەرمایەگوزارى و وەبەرهێنانى قەتەرى لە بوارە جیاکاندا لە عیراق و هەرێمى کوردستان خرانە بەر باس.

کۆنفرانسى بەغدا بۆ هاریکارى و هاوبەشى، گرنگیى پەیوەندییەکانى عیراق لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچەکە، هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عیراق و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هەردوولا، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوو.

 

Read کد خبر: 2617

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی