شاندێکی باڵای هەرێم سەردانی ئێران دەکات

نه‌وا // شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و ئەندامێکی شاندەکەش ئاشكرای ده‌كات سه‌ردانه‌كه‌ "بۆ بەشداریکردنە لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران".

  کوێستان محەممەد، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێم کە ئەندامی شاندەکەیە رایگەیاندوه‌، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چوار وەزیری حکوومەت سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و بەشدار دەبن لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری نوێی ئێران".

بڕیاره‌ ڕۆژی پێنجشەممەی داھاتوو ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ھەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران سوێندی یاسایی بخوات.

 

https://www.radionawa.com/ku/all-detail.aspx?jimare=50486

Read کد خبر: 2561

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی