نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران: وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشتی کردم

"نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتی: وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، بە بیانووی بڵاوبوونەوەی پووڵی بیرەوەریی سەردانی پاپ بۆ هەرێمی کوردستان، بانگهێشتی کردم.

بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی "ئیسنا"ی ئێران بە گێڕانەوە لە "شەفەق نیووز"، "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند: وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، بۆ ئاراستە کردنی هەندێک ڕوونکردنەوە سەبارەت بە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی پووڵی بیرەوەریی سەردانی پاپ فڕانسیس بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، بانگهێشتی کردم. 

"نازم دەباغ" لە وتووێژێکدا کە لە ماڵپەڕیی فەرمی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران بڵاوکراوەتەوە، گوتی: ئێرانییەکان پێیان ڕاگەیاندم ئەوە لە بەرژەوەندیی سیاسەتی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستاندا نییە و ئەم بابەتە دەستدرێژیی کردنە بۆ سەر خاکی وڵاتی ئێران.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: بە بەرپرسانی ئێرانیم ڕاگەیاند کە ئەم کارە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێی نەکراوە، بەڵکوو لە لایەن هەندێک لە هونەرمەندانەوە ئەم شتەیان بە وەزارەتی پەیوەندیدار لە کوردستان پێشنیار کردوووە.

دەباغ جەختی کردەوە: وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، ڕوونکردنەوەکەیان قەبووڵکرد؛ بەڵام گوتیان کە لەمبارەیەوە پەیامێک بۆ دەوڵەتی عێراق دەنێرین. لەڕاستیدا ئەم کارە ئەنجامدرا و وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ئەم بابەتەی لە ڕێگای دەزگاگانی ڕاگەیاندنەوە ڕاگەیاند.   

بە بۆنەی سەردانی پاپ بۆ هەرێمی کوردستان، وێنەی پووڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە کە لەم خەریتەیەدا بەشێک لە خاکی ئێران، وەکوو "کوردستانی گەورە" ناسێندرابوو. 

بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دوای بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە، جەختیانکردەوە کە ئەم پووڵە چاپنەکراوە و پلانێکە کە لە لایەن هونەرمەندێکەوە پێشنیار کراوە. هەرێمی کوردستان پابەندە بە یاسای بنەڕەتی عێراق و ڕێزگرتن لە دەسەڵات و پاراستنی خاکی وڵاتانی ناوچەکە.

"سەعید خەتیب زادە" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێرانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، سەبارەت بەم کارەی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستانی عێراق گوتی: ڕوون و ئاشکرایە ئەوەی کە لە کەشووهەوای گشتییدا بڵاوکرایەوە بە پێچەوانەی بنەما و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

گوتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەنیشت ناڕەزایەتی دەربڕینی خۆی سەبارەت بەم بابەتە، خوازیاریی کۆکردنەوە و چاکسازیی ئەم هەنگاوە بەدوور لە برایانەن.

 

لینکی هەواڵ:

https://www.isna.ir/news/99122519152/نماینده-اقلیم-کردستان-عراق-وزارت-خارجه-ایران-من-را-احضار-کرد

Read کد خبر: 2501

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی