نازم دەباغ: کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە بۆ مەسەلەی مستەفا سەلیمی لە هەرێمی کوردستان پێکهاتووە

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتی: بە دەستووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ مەسەلەی "مستەفا سەلیمی" پێکهاتووە و دەرئەنجامەکەشی لە ڕابردوودا ڕادەگەیەندرێت.

"نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی "ئێران ئینترنەشناڵ" سەبارەت بە "مستەفا سەلیمی" زیندانی بەندیخانەی سەقز گوتی: ئەمڕۆکە بینەریی یارییەکی زۆر پیسی هەندێک کەس و لایەن هەین کە بە مەبەستی لێدانی شکۆ و نازناویی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامی دەدەن و بۆ گەیەشتن بە ئامانجەکەیان دەستیان بە لێدانی تۆمەت و بوختان کردووە. هەر بەم هۆیەوە، سەرۆک وەزیری و جێگری سەرۆک وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، بڕیاریاندا بۆ چارەسەرکردنی ئەم بوختانانە کۆمیسیۆنێکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەم بوارەدا پێکبێت و دەرئەنجامەکەشی لە ڕابردوودا ڕادەگەیەندرێت.

گوتیشی: لەم کۆمیسیۆنەدا کەسانی گونجاو و کەسایەتی بەرچاو بوونیان دەبێت کە کاریی سەرەکیان لەم بوارەدایە و هیوادارم حەقیقەتی ئەم بابەتە ڕوونبێتەوە و دەرئەنجامەکەشی بۆ خەڵکی ڕابگەیەندرێت.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران سەبارەت بە پێکهێنانی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ مەسەلەی "مستەفا سەلیمی" گوتی: ئەم کۆمیسیۆنە بە دەستووری "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆک وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوە و سەرۆک وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاگاداریی ئەم کارەیە و چاوەڕوانن کە ئەم کۆمیسیۆنە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی خۆی بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنێت و کاتێک کە ئەم دەرئەنجامانە ڕاگەیێندرا، تەواوی ئەو کەسانەی کە ناڕازین لەم مەسەلە و بابەتە ئاگاداردەبن.

گوتیشی: لە لایەکی دیکەوە بەداخەوە ئەم ڕۆژانەدا یارییەکی زۆر پیسی سیاسی لە لایەن هەندێک گرووپ و کەس بە نییەتی خراپەوە دەستی پێکردووە و دەیانەوێت کە لە ئاویی لێڵ ماسی بگرن و بابەتەکە پێچەڵاوپێچ بکەن. هەر کەسێکیش بە پێی بەرژەوەندیی و مەبەستی خۆی، سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئەم ڕووداوە هەوڵ دەدات. لە لایەکی دیکەشەوە، هەندێک گرووپ، ڕێکخراوە و ئەنجوومەنەکانی لایەنگری مافی مرۆڤ داوایان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە کە ئەم کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونە پێکبێنێت و بینیمان کە ئەم کۆمیسیۆنە، لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزرا.

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند: لێرەدا جەخت دەکەمەوە بۆ مەسەلەی لە سێدارەدانی "مستەفا سەلیمی" بەداخم، چونکە مرۆڤێک گیانی لە دەستداوە، بەڵام باشتر وابوو دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە شوێن دۆزینەوەی حەقیقەتی ئەم کەسەدا بگەڕایەن کە 15 ساڵ لە زیندادا بووە و حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، نەوەکوو ئەو لە ڕیز و هاوشانی کەسایەتییە بەرچاو، سیاسەتمەداران، چالاکڤانانی مافی مرۆڤ و هەروەها چالاکڤانانی کۆمەڵایەتی دابنێن و بە شێوەیەک دەریبخەن کە کوردەکان بێجگە لە "مستەفا سەلیمی" هیچ کەسێکیان لەم ڕێگایەدا لە دەست نەداوە.

Read کد خبر: 2337

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی