نازم دەباغ: ئاڵووگۆڕیی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان پێش داعش گەیشتە ٥ میلیارد دۆلار/ سپاسی ئێران دەکەین

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بە ئاماژە بەوەی کە؛ تا پێش پێکهێنانی داعش، پەیوەندیی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، دەگەیشتە ٥ میلیارد دۆلار، بەڵام لە ئێستادا زۆر کەمی کردووە، ڕایگەیاند: سپاسی ئێران دەکەم بە هۆی ئەوەی کە لە زۆربەی باڕوودۆخە سەختەکاندا هاوڕێی ئێمە بووە. 

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران، لە کۆنفڕانسی شیکردنەوەی قەیرانەکان و ڕێکارە پسپۆڕانەکانی هەناردەکردنی کاڵا بۆ عێراق، دوای سپاس و پێزانین لە بەرپرسانی ئەم کۆنفڕانسە هیوای خواست کە بتوانن پەیوەندیی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران بە بەراورد لەگەڵ جاران، بەهێزتر بکرێت.

 

گوتیشی: بە چاولێکردن لە ڕابردوو بۆمان دەردەکەوێت پێش ساڵی ۲۰۰۰ی زایینی ئاستی بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان نەدەگەیشتە ۱۰۰ میلیۆن دۆلار و تا پێش پێکهێنانی داعش، پەیوەندیی بازرگانی دەگەیشتە ٥ میلیارد دۆلار، بەڵام لە ئێستادا زۆر کەمی کردووە، بەڵام بە هەوڵی دۆستان و ڕزگاربوون لە دەستی داعش، دیسانەوە توانیمان ئاستی هەناردەکردن زیاد بکەین و هەناردەکردن ڕێژەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

 

دەباغ گوتیشی: بەو مەسەلانەی کە ئەمڕۆکە لە پەیوەندیی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بوونی هەیە دەبێت ئاماژە بکرێت. ئەمڕۆکە چالاکی ئابووریی یەکێکە لە هۆکارە گرینگەکان بۆ سەقامگیری سیاسی و ئابووریی و هەروەها پێکهێنانی ژێانێکی گونجاو بۆ خەڵکی و ناتوانین گرفتەکان نەبینین. ئێمە بەڕاستی بەشوێن چارەسەرکردنی گرفتەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێڕان بووین و هەروەها لە داهاتووشدا دەبین. بازاڕی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کەرەستە و شتوومەکەکانی ئێرانییەوە توانیوییەتی ڕێگاکانی خۆی قەرەبوو بکاتەوە. 

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، گوتی: پێویستە سەبارەت بە پەیوەندیی بازرگانی ئاماژە بە چەند خاڵ بکەم؛ مەسەلەی یەکەم پەیوەندی بە بازرگانەکان و هاتووچۆی ئەوانەوە هەیە کە پێویستە ڤیزا هەڵبگیرێت و ڤیزای فڕۆکەخانەیی هەبێت کە هەڵبەت ئێمە ڤیزامان هەڵگرتووە و پاسپۆڕتی ئێرانی پێویستی بە ڤیزا نییە، بەڵام بەداخەوە لە لایەن ئێرانەوە هاوکارییەکانی پێویست بەم کارە ئەنجام نەدراوە.  

 

"نازم دەباغ" لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: مەسەلەی دووهەم دەروازە سنوورییەکانە و دەبێت بازرگانی و تیجارەت خێرا بکرێت و بازرگان ئەو ورەیە بە خۆی بدات و کاتێک لە سنوورەوە دێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە دەبێت ببینێت کە ئاسانکاریی بۆ کارەکانی کراوە. مەسەلەی سێهەم کۆنتڕۆڵە کە هەندێک یاسا و ڕێسا بوونی هەیە کە دەبێتە هۆی پێکهێنانی گرفتەکان، بەڵام بە بۆنەی ئەوەی کە ئەم یاسا و ڕێسایانە لە یاسای بنەڕەتی عێراقدا هەیە ناتوانین کارێکی ئەوتۆ ئەنجام بدەین. 

 

دەباغ گوتیشی: دوایین مەسەلە پەیوەندیی بە ناوچەی ئازادەوە هەیە و بۆ ئەوەی کە کاڵا هاوردە ئێرانییەکان لەم ناوچەیە بەرهەمبێت و ببێتە هۆی کەمبوونەوەی مەسرەفی خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە نزیکەی ۲٥ دۆنم زەویمان بۆ کۆمپانیا ئێرانی و عێراقییەکان تەرخانکردووە و پێشنیارمان کردووە کە ناوچەی ئازاد لە باشماخ بێت. 

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: ئێمە زیاتر پێویستیمان بە پێکهێنانی ناوچەی ئازاد لە باشماخە بەڵام ناتوانین یەک لایەنە کارێک ئەنجام بدەین  و ئامادەیی ئەوەمان هەیە؛ بەڵام بە هۆی قەیڕانی دارایی و شەڕەوە کە بوونی هەیە، هەندێک گرفت هاتۆتە پێشێ و بۆچارەسەرکردنی ئەم مەسەلانە پێویستیمان بە یارمەتی دوو لایەن هەیە تاکوو بتوانین لە داهاتوویەکی نزیکدا قەرزەکانی خۆمان بە کۆمپانیا ئێرانییەکان بدەینەوە و سپاسی ئێران دەکەم بە هۆی ئەوەی کە لە زۆربەی باروودۆخە سەختەکاندا هاوڕێمان بووە.

 

لینکی هەواڵ:

https://www.farsnews.ir/news/13950520000558/تبادل-تجاری-ایران-و-کردستان-عراق-قبل-از-داعش-به-5-میلیارد-دلار-رسید-

Read کد خبر: 2297

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی