نازم دەباغ: بە شێوەی گشتیی هەرێمی کوردستان پەرۆشی باروودۆخی ئێستای ناوچەکەیە

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری  ئابووری ئاژانسی "ئیلنا" سەبارەت بە هێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ ناوچە کوردییەکانی سووریا ڕایگەیاند: بە شێوەی گشتیی هەرێمی کوردستان پەرۆشی باروودۆخی ئێستای ناوچەکەیە، لەبەرئەوەی کە شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکان دەرئەنجامی یەگجار خراپی بۆ خەڵکی و وڵاتانی ناوچەکە بەدواوەیە.

ئەوەیشی خستەوو: هێرشە سەربازیی و نائارامییەکان دەبێتە هۆی تێکچوونی باروودۆخی هێمنی و هەڕەشە ئەمنی و کۆمەڵایەتییەکان کە گرینگترینیان بەهێزبوونی داعشە. کوردەکانی سووریا ڕۆڵێکی گرینگیان لە خۆڕاگریی لەبەرانبەر داعشدا هەبوو و ناوچەی ژێرکۆنتڕۆڵی خۆیان لە بوونی ئەوان پاکسازی کرد و باروودۆخەکەیان بە شێوەیەک بەدیهێنا کە ئەم گرووپە توانای دروستبوونەوەی نەبێت و ئێستاکە بەم باروودۆخەی کە هاتۆتە پێشێ ئێمە پەرۆشی ئەوەین کە ئەم گرووپە دووبارە خۆی نوێبکاتەوە. هەر بۆیە هەندێک هەواڵ بەدەستمان دەگات کە ئەم بابەتە دەردەخات.

دەباغ ڕوونیشیکردەوە: خاڵێکی دیکە باسی ئاوارەکانە، ئێمە ئێستاکە نزیکەی 300 هەزار ئاوارەی کوردمان هەیە کە بە لەبەرچاوگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەو دوایانە ئەو ڕێژەیە زیاددەکات و بە پێی ئەو زانیاریانەی کە هەمانە بەشێک لەم ئاوارانە بەرەو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لە جووڵەکردندان. ئەم مەسەلەیە گوشاری زۆر بۆ هەرێمی کوردستان دێنێت. هەر بۆیە دابین کردنی شوێنی مانەوە و دابەشکردن و ئامادەکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیانی ئەم کەسانە مەسەلەیەکی گرینگە.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران گوتیشی: ئێمە بڕوامان بە دیپڵۆماسی و دانووستان هەیە و باوەڕمان بەم کارە هەیە کە شەڕ ناتوانێت گرفتەکە چارەسەر بکات.

"نازم دەباغ" سەبارەت بە ڕاگەیاندنی نەکڕینی شتوومەکە تورکییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە لایەن هەندێک لە کوردەکانەوە گوتی: ئەو کەسانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکی دەکەن کەسانێکن کە کەم دەدۆڕێن و زۆر دەبەنەوە، ئێمە وەکوو حکوومەتێکی ڕەسمی ناتوانین بە ئیحساس و دروشمەوە هەڵسووکەوت لەگەڵ بابەتەکان بکەین. ئێمە کوردین و هەست بە باروودۆخەکە دەکەین بەڵام دەبێت خاڵی زۆر لەبەرچاوبگرین.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران سەبارەت بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان گوتی: بە هۆی گرفتە بانکی و ئاڵووگۆڕیی ئابوورییەوە کە لە ڕێگای بازرگانی لەگەڵ ئێران هەمانە، تورکیا دابینکەرەوەی یەکەمی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقە بە شێوەیەک کە زۆربەی شتوومەک لە کەرەستە کارەباییەکان و کەرەستەی بیناسازی بگرە تاکوو خواردن و پێداویستییەکانی ڕۆژانە لەم وڵاتەوە هاوردە دەکرێت، زۆربەی کۆمپانیاکان و دانیشتوونی بیانی کە لە هەرێمی کوردستان خەڵکی تورکیان و ئێستاکە هیچ مەترسییەک سەبارەت بە ڕەوشی ئەمنی ئەم کەسانە لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە.

لینکی وتووێژ:
https://www.ilna.news/بخش-اقتصادی-4/821822-در-مباحث-اقتصادی-احساسی-عمل-نمی-کنیم-ترکیه-تامین-کننده-اول-مایحتاج-اقلیم-کردستان-عراق-است-هیچ-نگرانی-درباره-امنیت-شرکت-های-ترک-در-مناطق-اقلیم-وجود-ندارد

Read کد خبر: 2252

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی