سەرۆک بارزانی موژدەی ئازادکردنی شنگالی ڕاگەیاند

  • هەینی, 13 ت دووەم 2015

ئەمڕۆ هەینی، ١٣ـی ١١ـی ٢٠١٥، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری شنگال، موژدەی ئازادکردنی شنگالی ڕاگەیاند.

سەرۆک بارزانی لە سەرەتای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سوپاسی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند کە من لێرە مزگێنیی ڕزگارکردنی شنگال بە گەلی کوردستان ڕادەگەیەنم. سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنەی لە گەلی کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و بەتایبەتی خوشک و برایانی ئێزدی کرد.

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکدا سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: ئێمە بەڵێنمان دا و بەڵێنی خۆمان بەجێ هێنا. ئەمڕۆ ئێمە لە شنگالین. بەتایبەتی بۆ خوشک و برایانی ئێزدی سەلمێندرا کە هەموو گەلی کوردستان پشتیوانی ئەوانە، ئەوان تەنیا نین و ئەوەش سەلمێندرا کە ئێزدی بەشێکی ڕەسەنی گەلی کوردستانن.

سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ با هەر تاکێکی ئێزدی سەربەز و بێ منەت بێت. با متمانەی بە خۆی هەبێت. هەر کچێکی ئێزدی با بە دەنگێکی بەرز هاوار بکات و بڵێت من کچی کوردانم، هێمای شەرەف و بەرخوادنم. بەم سەرکەوتنە تۆڵەی ئەوان کرایەوە، تۆڵەی پێشمەرگە مەردایەتییە، زۆر بە مەردانە تۆڵەی هەموو خوشک و برایانی ئێزدی کرایەوە.

سەرۆک بارزانی سوپاسی ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانانی کرد بۆ پشتیوانییان و سوپاسی میدیای ناوخۆ و بیانیشی کرد بۆ ئەو ڕۆڵەی گێڕایان. هەروەها سوپاسی پێشمەرگە و فەرماندە قارەمانەکانی کرد.

بۆ بینینی دەقی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ئێرە دابگرە.

 

Read کد خبر: 1682

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی