كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی رایگه‌یاند وه‌ك هه‌میشه له ئێستادا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رزترین وره‌ی هه‌یه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی كوردستان ده‌پارێزن.
ئه‌م وتانه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28/7/2015 له شاری هه‌ولێر له‌میانی پێشوازیكردنی له كارمێلۆ فیكارا كونسوڵی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان هات.
پرسی جه‌نگی تیرۆر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی گوتی"سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و هێز و لایه‌ن و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه هاوكارمان بوونه له جه‌نگی دژه‌تیرۆر و به هیواین بازنه‌ی هاوكارییه‌كان فراوانتر بكرێ".
لای خۆیه‌وه كارمێلۆ فیكارا كونسوڵی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێ له هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان و هیواشی خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا په‌ره‌ی پێ بدرێت و فراوانتر بكرێت".
قسه‌كردن له‌سه‌ر بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی گوتی"وه‌ك هه‌میشه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه پێویسته به سازان و گفتوگۆ بگه‌ینه ئه‌نجام، چونكه میلله‌ته‌كه‌مان میلله‌تێكی ئه‌وه‌نده ئازا‌و قاره‌مانه، ناكرێ بیانكه‌ینه قوربانی ململانێ سیاسییه‌كانمان".
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا كۆسره‌ت ره‌سول گوتی"ئێمه‌ی گه‌لی كورد به درێژایی مێژوو دژی تیرۆر و دیكتاتۆری بووینه‌و هه‌میشه‌ش هه‌وڵمانداوه و خه‌باتمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادی و دیموكراسی بژین، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا نه‌بووینه‌ته خاوه‌نی كیانی خۆمان".
كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخانكرا بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ره‌وشی ئاواره‌كان و هاتنیان بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌مڕووه‌وه هه‌ردوولا به گرنگیانزانی باوه‌ش بۆ ئاواره‌كان بكرێته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی كاریگه‌ری نه‌بێ له‌سه‌ر دیمۆگرافیای ناوچه‌كه".
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی: هه‌میشه دژی دیكتاتۆری و تیرۆر بووینه
Read کد خبر: 1470 |
Tagged under
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات