به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی ده‌كه‌م و ئاواته‌خوازم مانگی خێر و به‌ره‌كه‌ت و خۆشی و شادی بێ بۆ گه‌له‌كه‌مان.
ئاشكرایه ئێمه‌ی گه‌لی كورد هه‌میشه به گرنگی و بایه‌خه‌وه له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزمان روانیوه‌و كوردستان یه‌كێك بووه له‌م شوێنانه‌ی به جوانترین شێوه پێشوازی له هاتنه‌وه‌ی ئه‌م مانگه پیرۆزه كردووه، هه‌ر بۆیه خوازیارم ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانی پێشوو پێشوازی له‌م مانگه پیرۆزه بكه‌ین و بیكه‌ینه هه‌وێنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان خۆمان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته هه‌نووكه نێوخۆییهكانمان.
موسڵمانانی خۆشه‌ویست...
ئه‌مڕۆ كه هاوكاته له‌گه‌ڵ جه‌نگی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌وڵدانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان بۆ به‌كارهێنانی ناوی پیرۆزی ئیسلام دژی مرۆڤایه‌تی، له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته هه‌ڵگری په‌یامی ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان بین و دژی توندڕه‌وی بوه‌ستینه‌وه‌و به توندڕه‌وه‌كان بڵێین ژیان بریتییه له ئاشتی و ئارامی و پێكه‌وه ژیان و خۆشگوزه‌رانی.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌و له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا به پێویستی ده‌زانم دووپاتی یه‌كڕیزی كورد و پاڵپشتی كوردانی پارچه‌كانی تر له یه‌كتر به ئامانجی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كیمان بكه‌مه‌وه‌و رایبگه‌یه‌نم كه گه‌له‌كه‌مان ته‌نهاو ته‌نها به یه‌كڕیزی و وه‌لانانی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سی و حزبییه‌كان ده‌گاته ئامانجی ره‌وای خۆی.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان