ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٣/٥/٢٠١٥، به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری گه‌یشتنه شاری واشینگتۆنی پایته‌ختی ئه‌مەریکا و له فڕۆکه‌خانه له لایه‌ن برێت مه‌کگرک، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا، و ئه‌نتونی گادفری، به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، و تۆم هێریک، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ئاسایشی ناوخویی ئه‌مریکا، و لوقمان فه‌یلی باڵیۆزی عێراق له ئه‌مەریکا و به‌یان سامی عەبدوڵڕەحمان پێشوازیان لێ‌کرا.
شاندی یاوه‌ری پێکهاتبوون له مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و قوباد تاله‌بانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و مسته‌فا سه‌ید قادر وەزیری پێشمەرگە و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و ئاشتی هه‌ورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكان و ده‌رباز کۆسره‌ت ڕەسوول وەزیری ئاوەدانكردنەوە و فه‌لاح مسته‌فا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.